سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاره‌سه‌ری بۆنی ده‌م له مانگی ڕه‌مه‌زاندا
رۆشنا ساڵح
یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، بۆنی ده‌مه، ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به درێژایی ڕۆژ هیچ ناخۆن، بۆنی ده‌میان دێت، که ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر ناخۆشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
به درێژایی ڕۆژ ئاو ناخۆنه‌وه، ده‌میان وشکه و بۆن دروست ده‌کات.
له‌مباره‌یه‌وه پسپۆڕان ڕایانگه‌یاند که‌وا تف شله‌یه‌کی گرنگه له ده‌مدا، به‌رده‌وام ده‌م ده‌شوات و پاکی ده‌کاته‌وه و ڕێ له بۆن ده‌گرێت، که‌چی له‌به‌رئه‌وه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌م وشکه، پاشماوه‌ی خۆراک له ده‌مدا ده‌مێنێته‌وه و کۆمه‌ڵێک به‌کتریا له ده‌مدا دروست ده‌بێت و تووشی کێشه‌ی بۆنی ده‌ممان ده‌کات، ده‌م ده‌بێت هه‌میشه ته‌ڕ بێت و لیکه ڕژێنه‌کانی لیک ده‌ربده‌ن، بۆ ته‌ندروستی ددانه‌کانیش لیک زۆر گرنگه.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ش، له کاتی ئیفتار و پارشێواندا، ده‌بێت تا پێتان ده‌کرێت ئاو بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جێی ئه‌و ئاوه بگرێته‌وه که به درێژایی ڕۆژ له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن.
ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژوو بیت، دوای پارشێو به باشی ددانه‌کانتان به فڵچه بشۆن و تا پێتان ده‌کرێت غه‌رغه‌ره‌ی ده‌م بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه‌ی خۆراکه‌ی له ده‌مدا ماوه‌ته‌وه، نه‌مێنێت و نه‌بێته هۆی دروستبوونی به‌کتریا له ده‌مدا، زوو زوو ده‌بێت داوی ددان به‌کاربهێنی بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ددان که به فڵچه خاوێن نابێته‌وه.
خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه که ده‌بێت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی زمانیشمان خاوێن بکه‌ینه‌وه، چونکه به‌شی زۆری به‌کتریا له‌وێ دروست ده‌بێت، که زۆربه‌مان نازانین.
شتێکی دیکه بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ده‌م، ئه‌وه‌یه که دوای به‌ربانگ، مه‌عده‌نووس بخۆن، یان چای سه‌وز بخۆنه‌وه، که بۆنی خۆش ده‌داته ده‌م. به‌م شێوه‌یه بۆنی ده‌م ٩٥% که‌م ده‌بێته‌وه.

