سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
لێبورده‌یى ( العفو) ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ى هه‌مووان پێویستمانه
ئه‌بوبکر هه‌ڵه‌دنى
ئاشکرایه یه‌کێک له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه مانگى عافواتى خواییه بۆ به‌نده‌کان و چاوپۆشى کردنه له هه‌ڵه‌و تاوه‌نه‌کانیان، به‌مه‌رجێ ته‌وبه کردن و گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌کجارى به‌ره‌و لاى په‌روه‌دگار و، به‌تایبه‌ت که له‌شه‌وانى قه‌دردا به‌پێى فه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌رمان له‌و شه‌وانه‌دا نزاى ( اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عنا) ده‌بێ بخوێنین.
لێبورده‌یى یه‌کێکه له‌خه‌سڵه‌ته به‌رزه‌کانى مرۆڤى باوه‌ڕدار، که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئازاریان داویت و نیگه‌رانیان کردوویت، یاخود مافیان خواردویت، تۆ لێیان ده‌بوریت و بڕیارى سه‌ر له‌نوێ ئاشته‌وایى و به‌ین خۆشى ده‌ده‌یته‌وه له‌گه‌ڵیان، یاخود ده‌ست له‌مافه‌کانت هه‌ڵده‌گریت .
لێبورده‌یى له‌پێشه‌وه چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌و مانای گه‌وره‌هه‌یه له‌وانه:
١/ جیاکردنه‌وه‌ى که‌سه‌کان و ره‌فتاره‌کان، که ئێمه هه‌ڵوێستى پێشوه‌ختمان نییه له‌هیچ که‌سێک، به‌ڵکو نیگه‌رانین له‌ره‌فتاره‌کان و هه‌ر کاتێ که‌سه‌کان ده‌ستکارى ره‌فتاره‌کانیان کرد ئه‌وا ئێمه‌ش هیچمان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه نامێنێ و ته‌ندروستیان ده‌که‌ین.
٢/ لێبورده‌یى هۆکارێکه بۆ راست کردنه‌وه‌ى هه‌ڵه که کاتێک
که کۆ ده‌رفه‌ت ده‌ده‌یت به به‌رامبه‌ره‌کان که‌خۆیان چاک بکه‌ن و سه‌ر له‌نوێ ژیانێکى تازه ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێ یارمه‌تى ده‌رى شه‌یتان مه‌بن له‌سه‌ر براکه‌تان ..... که‌به‌رده‌وام نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و تاوانکارى.
٣/ لێبورده‌یى خه‌سڵه‌تى مرۆڤه گه‌وره‌کانه، بۆیه وتراوه هه‌موو که‌س ناتوانێ لێبورده‌بێت، چونکه لێبورده‌یى ئاکارى مرۆڤه گه‌وره‌کانه، سه‌یرى ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌رمان بکه کاتێک به‌سه‌ربه‌رزى هاته‌وه ناو شارى مه‌که‌و فه‌تحى کرد، له‌وکاته‌دا ده هه‌زار هاوه‌ڵى به‌ڕێزى له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌وانه‌ى تادوێنێ ئه‌زییه‌تیان ده‌دا و له‌زێدى باو باپیرانى ده‌ریانکرد و، هه‌موو هۆکارێکیان گرته به‌ر بۆ ناشیرین کردنى که‌سایه‌تیه‌که‌ى، چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا کردن که‌به ( اذهبوا فأ نتم الطلقا ء) مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ کردن . یان سه‌یرى ڕێبه‌رى مه‌زنى ئه‌فریقاى باشور بکه (نيلسون مانديلا) که‌دواى (27) ساڵ ته‌مه‌ن زیندانی و به‌کارهێنانى سیاسه‌تى( ئاثارتايد / جياكارى)، چۆن فه‌رهه‌نگى لێبورده‌یى داهێنا و ولآته‌که‌ى کرده یه‌کێک له‌و ولآتانه‌ى که ئێستا ڕه‌مزى به‌یه‌که‌وه ژیانه.
٤/ لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستى که ناکرێ تۆ بانگه‌شه‌ى خۆشه‌ویستى که‌سێک بکه‌ى، که‌چى لێبورده نه‌بیت به‌رامبه‌رى و چاو له‌که‌موکوڕیه‌کانى نه‌پۆشیت و بزانیت که نابێ به‌رامبه‌ره‌که‌ت هه‌ڵه‌ى لێ ده‌رکه‌وێ .
٥/ لێبورده‌یى ئاینده‌ت بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات : که وتویانه لێبورده‌یى هیچ له‌رابردوو ناگۆڕێ، به‌لآم داهاتوو بنیات ده‌نێ، که‌جارێکى دى په‌یوه‌ندیه‌کانت ئاسایى ده‌که‌یته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى نێوانتان ناجۆر بووه.
٦/ لێبورده‌یى ده‌ربازکردنى مرۆڤه له کینه، چونکه کینه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که چاکه‌کانت له‌ناوببات، وه‌ک له فه‌رمایشتدا هاتووه و ده‌روونێکى ئاڵۆزت پێده‌دات، سه‌رئه‌نجام نائارامى و بێ ئۆقره‌یى باڵ به‌سه‌ر ژیاندا ده‌کێشێت .
له ئاماژه‌یه‌کى جوان و نایابدا، له‌باسى خه‌سڵه‌تى چاکه‌کاراندا، قورئان ده‌فه‌رمووێت ( والكاظمين الغيظ )، ئه‌وانه‌ى رقى خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌وه ده‌رینابڕن، دوایى ( والعافين عن الناس) پاشان لێبورده ده‌بن به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى به‌هۆى ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته‌وه ده‌بنه چاکه‌کار ( واللة يحب المحسنين ) و خواى گه‌وره چاکه‌کارانى خۆش ده‌وێت، که‌واته ڕق وتوڕه‌یى ئه‌گه‌ر له‌دڵدا مایه‌وه ده‌بێته کینه‌و بوغز . که وه‌ک زاناکان ده‌ڵێن کینه‌و بوغز گه‌وره‌ترین هۆکاره بۆ کوشتنى وزه‌کانت، که له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له‌داهێناندا به‌کارى بهێنى له‌شتى ناڕه‌وادا ده‌بخه‌یته‌گه‌ڕ و، کاتێ کینه دڵ و ده‌رونت داده پۆشێ ئه‌و کاته‌یه خۆت داوه‌ته ده‌ستى به‌رامبه‌ره‌کانت و به ئاره‌زووى خۆیان هه‌ڵت ده‌سوڕێنن، له‌وحاڵه‌ته‌دا ژیانت به‌ده‌ستى خۆت نیه و توشى کاردانه‌وه‌ى سلبى و ناڕه‌وا ده‌بێت .. بۆیه زانایان ده‌ڵێن لێبورده‌یى گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنه‌رى وزه‌یه .
له‌لایه‌کى تره‌وه قورئانى پیرۆز پڕه له‌و ئامۆژگاریانه‌ى که هانى مرۆڤ ده‌دات ڕێگاى لێبورده‌یى بگرێته به‌ر، که له‌پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێ ده‌ست پێ ده‌کات ( خذالعفو وأمر با لعرف) ( فمن عفا واصلح فاجرة على اللة) (فاعف عنهم واستغفرلهم) (فيها رحمة من اللة لنت له‌م ولو كنت فظا غليظ القلب لا نفضوا من حولك) یاخود چۆن (ئةبوبةكرى سديق) هاوه‌ڵى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر هان ده‌دات لێبورده‌بێ به‌رامبه‌ر به وانه‌ى به‌شداربوون له بوختان کردن بۆ عایشه‌ى کچى، که( ولايأتل اولو الفضل منكم والسعة ان يؤتوا أولى القربى والمساكين والمهاجرين فى سبيل اللة وليعفو وليصفحوا لاتحبون ان يغفر اللة لكم ) سوره‌تى نور ئایه‌تى ٢١، به‌وه وه‌لآمى دایه‌وه (بلى نطمع ان يغفرلنا ربنا خطايانا)، به‌ڵى حه‌ز ده‌که‌ین خوالێمان خۆش بێت .
٧/ له‌لایه‌کى تره‌وه لێبورده‌یى سیفه‌تى خواى په‌روه‌دگاره و ئێمه له سه‌ر فه‌رمایشتى خۆشه‌ویستمان محه‌مه‌د (درودي خواي ليَبيَت) ده‌بێ به‌ره‌و شته‌کانى خوا خۆمان بڕازێنینه‌وه، که‌واته مادام خوا لێبورده‌یه تۆش لێبورده به به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى .
له‌کۆتایدا ئه‌وانه‌ى که ده‌توانن لێبورده‌بن ئه‌بێ ئه‌م سێ خه‌سڵه‌ته‌یان تیادا بێت:
١/ عه‌قڵى فراوان ـ که بزانن قازانجه‌کانى لێبورده‌یى زیاتره له زیانه‌کانی، بگره هه‌مووى قازانجه‌و خزمه‌ت به‌که‌سایه‌تى و ئیمانه‌که‌ت ده‌کات .
٢/ دڵى گه‌وره .. که پڕ بێت له‌خۆشه‌ویستى بۆ خوا و، ئه‌م دڵه پێ غه‌ل و غه‌ش و خاوێن بێت و دوور بخرێته‌وه له‌هه‌موو قین وکینه و بوغزێک .
٣/ ئیراده‌ى به‌هێز ... که زاڵ بێت به‌سه‌ر فشاره‌کانى ده‌رووندا و ئه‌م بڕیاره بوێرانه بدات که له‌وانى دى خۆش بێت .
که‌واته ئه‌م خه‌سڵه‌ته پێداویستى هه‌موومانه که‌خۆمانى پێ بڕازێنینه‌وه وه‌ک تاکێک و وه‌ک ئه‌ندامى کۆمه‌ڵگا و بۆ ژیانى گشتیمان، واتا لێبورده‌یى بکه‌ینه که‌لتورێکى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا که کورده‌واریمان زۆر پێویستى به‌م خه‌سڵه‌ته جوانه هه‌یه، تا دووربین له‌گرێ ى ده‌روونى و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ینه‌وه و بڕیارى پێکه‌وه ژیان بده‌ین و، سه‌قامگیرى کۆمه‌لآیه‌تى و ئاشتى خوازى ببێته هه‌وێنى کۆمه‌ڵگایه‌کى پڕ ڕێز‌و خۆشه‌ویستى بۆ یه‌کترى.

