سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌گه‌ڵ (30)رۆژه‌که‌ى ره‌مه‌زاندا....(8-14)
رۆژى هه‌شته‌مى ره‌مه‌زان
بسم الله الرحمن الرحیم
[فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ أَيْنَ مَا تَكُونُوا يَأْتِ بِكُمْ اللَّهُ جَمِيعًا إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ(148)](البقرة)
له عه‌مرى کوڕى عاصه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: جیاکه‌ره‌وه‌ى رۆژووى ئێمه و رۆژووى خاوه‌ن کتێبه‌کان، خواردنى پارشێوه.
عه‌روه‌ى کوڕى زوبێر پیاوێک ده‌بینێت که به خێرایى نوێژ ده‌کات، ئه‌میش بانگى ده‌کات و پێى ده‌ڵێ : ئایا هیچ پێویستیه‌کت به خواى گه‌وره نیه؟!! به‌راستى من له نوێژه‌کانمدا داوا له خواى گه‌وره ده‌که‌م...ته‌نانه‌ت داواى خوێ یشى لێ ده‌که‌م.
دووعا له قورئاندا:
[ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنْ الْمُسْلِمِينَ(15)]( الاحقاف)
واته:په‌روه‌ردگارا کۆمه‌کیم بکه و یارمه‌تیم بده تا سوپاسگوزارى ئه‌و ناز ونیعمه‌تانه بم که به من و دایک و باوکمت به‌خشیوه‌و، یارمه‌تیم بده ئه‌و کرده‌وه چاکانه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێى رازیت ، داواکارم نه‌وه‌کانیشم ئیصلاح بکه‌یت و به‌ڕاستى من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لاى تۆ تا له گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له موسڵمانانى گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم
وته‌ى پرشنگدار:
کاتێک داواى شتێکى ئه‌سته‌م و ده‌سته‌وسان ده‌که‌یت، ئه‌وه باشتر له‌وه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت که له توانادا هه‌یه
رۆژى نۆیه‌مى ره‌مه‌زان
(بسم الله الرحمن الرحيم)
[كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنْ الْمُنكَڕ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ مِنْهُمْ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمْ الْفَاسِقُونَ(110)]( آل عمران)
له سه‌هلى کوڕى سه‌عده‌وه،پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت ،فه‌رموویه‌تی:هێشتا خه‌ڵکى له خێروچاکه‌دان مادام په‌له ده‌که‌ن له به‌ربانگکردنه‌وه‌دا
سه‌هلى کوڕى عه‌بدوڵلآ ده‌ڵێت: حه‌رامه له‌سه‌ر دڵێک که بۆنى دڵنیایى بکات و که‌چى سوکنایى له لاى غه‌یرى خواى گه‌وره ده‌ست بکه‌وێت، حه‌رامه له‌سه ر دڵێک که نورى تێ چوبێت و شتێکیش له دڵیدا بێت که خواى گه‌وره رقى لێى بێت.
دووعا:
[أللهم إني أسألك الفوز في القضاء و نزل الشهداء و عيش السعداء، و النصر على الأعداء]
وته‌ى پرشنگدار:
ئیبن عه‌باس ده‌ڵێ : سه‌رپێچیکردن ده‌بێته هۆى ڕه‌ش داگیرسانى ڕوخسار و، تاریکایى دڵ و، ڕق له دڵى خه‌ڵکیدا و، لاوازى له جه‌سه‌دا و که‌مى له ڕۆزیدا، گوێرایه‌ڵیش ده‌بێته گه‌شانه‌وه له ڕوخساردا و ڕووناکى له دڵدا، خۆشه‌ویستى له دڵى خه‌ڵکیدا ،هێز له جه‌سته‌دا و فراوانى له ڕۆزیدا
عومه‌رى کوڕى خه‌تاب ده‌ڵێ : خێر له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا نیه که ئامۆژگاریکه‌ریان تێدا نه‌بێت و خێر له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا نیه که ئامۆژگارى قبوڵ نه‌که‌ن.
له سه‌ر مینبه‌ر ده‌ڵێ : ( خوا ڕةحم بةو كةسة بكات كة عةيب و نةنطيةكانم نيشان دةدات )
رۆژى ده‌یه‌مى ره‌مه‌زان
(بسم الله الرحمن الرحيم)
[إِنَّ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَالَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ(4)]( النمل)
ئه‌بو هوره‌یره وتى:پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:خۆشه‌ویسترینى به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ن که به‌ربانگ زووتر ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌بو هوره‌یره‌وه وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموى : هیچ گه‌لێک له هیچ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ڵناسنه‌وه که زیکر و یادى خواى گه‌وره‌یان تێدا نه‌کردبێت، ئیللا هه‌ڵده‌ستنه‌وه له شێوه‌ى لاشه‌یه‌کى بۆنکردووى گوێدرێژدا و، بۆ ئه‌وانه حه‌سره‌ت و په‌شیمانى هه‌یه
ئه‌بى برزه‌وه وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: هه‌ردوو پێى به‌نده له رۆژى قیامه‌تدا ناجوڵێن هه‌تا پرسیارى لێ نه‌کرێت سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نى له‌چیدا به‌سه‌رى برد؟ زانسته‌که‌ى چى پێ‌کرد؟ ماڵ و سامانه‌که‌ى له کوێوه په‌یداى کرد و له‌چیدا خه‌رجى کرد؟ ته‌مه‌نى به‌چى به‌سه‌ر برد
دووعا له قورئاندا:
[ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا(74)]
وته پرشنگداره‌کان:
له‌وانه‌یه منداڵ و وه‌چه‌کانمان سه‌باره‌ت به پاڵه‌وان و جوامێرانى رابردوو ئاشنا ببن، به‌لآم رۆڵى ئێمه ئه‌وه‌یه که ئێمه ئاینده بسازێنین
رۆژى یانزه‌یه‌مى ره‌مه‌زان
بسم الله الرحمن الرحیم
[وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمْ العَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لاَ تَشْعُرُونَ(55)]
له سه‌هلى کوڕى سه‌عده‌وه،له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی:به‌ڕاستى له به‌هه‌شتدا ده‌رگایه‌ک هه‌یه پێى ده‌ڵێن{الرَّيَّانُ}،له رۆژى قیامه‌تدا رۆژوه‌وانان لێیه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه، بێجگه له‌وان که‌س لێیه‌وه ناچێته ژووره‌وه، ده‌وترێت:کوان رۆژوه‌وانان؟ ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستن و بێجگه له‌وان که‌س به‌و ده‌رگایه‌دا ناڕِواته ژووره‌وه، کاتێ ده‌چنه ژووره‌وه ده‌رگاکه داده‌خرێت و که‌سى تر پیایدا ره‌ت نابێت.
(عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى عليه وسلم) :[ إن أول ما يحاسب به الناس يوم القيامة من أعمالهم الصلاة، قال: يقول ربنا عز و جل لملائكته و هو اعلم: أنظروا في صلاة عبدي، أتمها أم نقصها، فإن كانت تامة كتبت له تامة، وإن كان إنتقص منها شيئا قال: انظروا هل لعبدي من تطوع؟ فإن كان له تطوع قال: أتموا لعبدي فريضته من تطوعه ثم تؤخذ الأعمال على ذلكم]
واته:یه‌که‌مین شتێ که لێپرسینه‌وه‌ى مرۆڤه‌کانى له‌سه‌ر ده‌کرێت له رۆژى دواییدا له کرده‌وه‌کانیان نوێژه، ده‌فه‌رموێ: په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێ به فریشته‌کان له‌کاتێکدا خۆى زاناتره: ته‌ماشاى نوێژى به‌نده‌که‌م بکه‌ن، ئایا به ته‌واوى ئه‌نجامى داوه یان ناته‌واوى هه‌یه له نوێژه‌کانیدا، ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانى ته‌واو بوون بۆى ده‌نوسرێت ته‌واوه، وه ئه‌گه‌ریش هه‌ندێکى ناته‌واو بوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ته‌ماشاکه‌ن بزانن به‌نده‌که‌م نوێژى سوننه‌تى هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نوێژى سوننه‌تى هه‌بوو ده‌فه‌رموێ: نوێژه فه‌رزه‌کانى به‌نده‌که‌م ته‌واو بکه‌ن به‌هۆى نوێژه سوننه‌ته‌کانیه‌وه، پاشان کرده‌وه‌کانتان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌رده‌گیرێت
دووعا : أللهم إنی أسألک کلمه الحق فی الغچب و الرچا
واته: په‌روه‌ردگارا داواکارى وشه‌ى هه‌ق و راستیم له تۆ له‌کاتى توڕه‌یى و ره‌زامه‌ندیدا
ووته‌ى پرشنگدار:ئه‌گه‌ر هیچ شتێک بۆ ژیان زیاد ناکه‌ی با تۆ زیاد بیت له‌سه‌رى
رۆژى دوانزه‌یه‌مى ره‌مه‌زان
بسم الله الرحمن الرحیم
[وَوَصَّيْنَا الإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ حُسْنًا وَإِنْ جَاهَدَاكَ لِتُشْڕكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلاَ تُطِعْهُمَا إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ(8)](العنكبوت)
په‌یامێک له کوڕێکه‌وه بۆ باوکی: ئایا بیرت چووه یان له‌بیرى خۆت بردۆته‌وه که به‌ڕاستى ئێمه له گه‌ردنى تۆداین، و تۆ به‌رپرسیت لێمان، باوکه گیان ئایا ئه‌و ئه‌مانه‌ت و راسپارده‌یه‌ت پاراست و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ت هه‌ڵگرت و ئامۆژگارى ره‌عیه‌ته‌که‌ت کرد که خواى گه‌وره پێى سپاردویت؟ باوکه گیان ئایا له‌بیرت چوو یان له‌بیرى خۆتى ده‌به‌یته‌وه که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى : (( مَا مِنْ عَبْدٍ يَستَرْعِيهِ اللهُ رَعِيَّةً ، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ ، إِلاَّ حَرَّمَ اللهُ عَلَيْهِ الجَنَّة )) متفقٌ علیه . واته: هیچ به‌نده‌یه‌ک نیه خوا گه‌وره ره‌عیه‌تێکى پێ به‌خشى بێت و کاتێ ده‌مرێ دادپه‌روه‌ر نه‌بووبێت له‌گه‌ڵ ره‌عیه‌ته‌که‌یدا ئه‌وه خواى گه‌وره بێبه‌شى ده‌کات له به‌هه‌شت
پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ: هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى نه‌وه‌ى ئاده‌م پاداشته‌که‌ى به‌چه‌ند قاته،چاکه‌یه‌ک به ده ئه‌وه‌نده‌ى خۆیه‌تى ،وه ده‌ڕوات بۆ حه‌وت سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش.خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:ته‌نها رۆژوو نه‌بێت،به‌ڕاستى رۆژوو بۆ منه و من خۆم پاداشتى ده‌ده‌مه‌وه،واز له شه‌هوه‌ت و خواردن ده‌هێنێ له پێناوى مندا.وه دوو خۆشى بۆ رۆژوه‌وان هه‌یه:خۆشیه‌ک له‌کاتى به‌ربانگ کردنه‌وه‌دا،و خۆشیه‌کیش له‌کاتى گه‌یشتن به دیدارى په‌روه‌ردگاردا،وه بۆنى ده‌مى رۆژوه‌وان لاى خواى گه‌وره له بۆنى میسک خۆشتره.
دووعا:[أللهم انصر أمة محمد واجمع شملهم و وحد صفهم على كلمة الإخلاص(لا إله الا الله)]
ووته پرشنگداره‌کان:ئه‌گه‌ر کارى باشتر له توانادا هه‌بێت نابێت به کارى باش رازى بین و به‌س بێت
رۆژى سیانزه‌یه‌مى ره‌مه‌زان
(بسم الله الرحمن الرحيم)
[وَسَاڕعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ(133)](آل عمران)
له سه‌لمانى کوڕى عامره‌وه،له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای له‌سه‌ر بێت، فه‌رموویه‌تی: کاتێک یه‌کێکتان به‌ربانگى کرده‌وه،با به خورما رۆژوه‌که‌ى بشکێنێت،ئه‌گه‌ر ده‌ستى نه‌که‌وت،با به ئاو بیشکێنێت،چونکه به‌ڕاستى پاکه .
ئیبن قیه‌مى جه‌وزى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌ڵێ: به‌ڕاستى ناسنامه‌ى به‌خته‌وه‌رى به‌نده له سێ شتدایه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که رۆژى رژا به سه‌ریدا سوپاسگوزار بێت و توشى به‌لآ و ناڕه‌حه‌تى بوو ئارامگر بێت و تاوانى کرد داواى لێ‌خۆش بوون بکات. وتى: به‌ڕاستى ئه‌م سێ کاره پێناسه‌ى به‌خته‌وه‌رى به‌نده‌یه و نیشانه‌ى رزگاربوونیه‌تى له دنیا و له رۆژى دواییدا.. هه‌رگیز هیچ که‌سێک قوتار نابێت لێى، چونکه مرۆڤ هه‌میشه له گۆڕاندایه له نێو ئه‌و سێ شێوازه‌دا
دووعا له قورئاندا:
[ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْڕنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِڕينَ(147)]( آل عمران)
واته:په‌روه‌ردگارا له گوناه و هه‌ڵه‌کانمان ببوره و له زیاده‌ڕه‌وى کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا
وته پرشنگداره‌کان:
بێگومان خه‌ونه‌کانى دوێنێ راستیه‌کانى ئه‌مڕۆن و خه‌ونه‌کانى ئه‌مڕۆش راستیه‌کانى سبه‌ینێن
رۆژى چوارده‌یه‌مى ره‌مه‌زان
(بسم الله الرحمن الرحيم)
[وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ(90)]( هود)
ئه‌بو هوره‌یره‌وه، وتى:پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: کاتێک که‌سێکتان رۆژێک به‌رۆژوو بوو،با بێ شه‌رعى نه‌کات و ئاژاوه نه‌نێته‌وه،ئه‌گه‌ر که‌سێ جوێنى ده‌یایه یان ده‌یه‌ویست شه‌ڕى له‌گه‌ڵدا بکات،با بڵێ من به‌رۆژووم
ئیبن مه‌سعود ئه‌ڵێ: ئیماندار گوناهه‌کانى خۆى ده‌بینێت وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ژێر شاخێکدا دانیشتبێت که بترسێت هه‌ره‌س بێنێت به‌سه‌ریدا، چه‌ندین که‌س هه‌یه سووره له‌سه‌ر گوناهى بچوک و راهاتووه پێى هه‌تا رۆژێ له رۆژان بیرى له مه‌زنى ئه‌و تاوانانه‌ى نه‌کردۆته‌وه و هۆکار بووه بۆ عاقیبه‌ت شه‌ڕى ئه‌و
ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ئه‌ڵى: ئێوه کارانێک ده‌که‌ن که له‌به‌رچاوتاندا له موو باریکتره، ئێمه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا درودی خوای له‌سه‌ر بێت به گوناهى گه‌وره ته‌ماشامان ده‌کردن، وه خواى گه‌وره له کتێبه‌که‌یدا هه‌موو ئیماندارانى ئاگادار کردۆته‌وه له عاقیبه‌ت شه‌ڕى
دووعا له قورئاندا:
[ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ(34)] (فاطر)
واته:سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى که هه‌موو غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى له دڵ و ده‌روون ده‌رکردین، به راستى په‌روه‌ردگارمان زۆر لێبورده و سوپاسگوزاره
وته‌ى پرشنگدار:
خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیریه مه‌زنه‌کان ئامانج و مه‌به‌ستى زۆریان هه‌یه، به‌لآم که‌سانى تر ته‌نها به خه‌ونه‌کانیان واز دێنن

