سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆکى غولآم و ساحیر و ڕاهیبه‌که.....له‌گه‌ڵ وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه
نوسینى: شیخ محمود المصری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
فه‌رمووده‌یه‌که (موسليم : 7436)، ڕیوایه‌تی کردووه، له میانی ئه‌وه‌وه پێغه‌مبه‌ر (ص) نموونه‌یه‌کمان بۆ دێنێته‌وه له‌سه‌ر جێگیر بوون.. وه هاوه‌لآنی ئاشنا ده‌کات به چیرۆکی ئه‌و نه‌وجه‌وانه.. کوڕێکی بچوک که ته‌مه‌نی (12)یان (13) ساڵه.... له صوهه‌یبه‌وه ڕه‌زاى خواى لێ بێت پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ:
له‌وانه‌ى پێش ئێوه پاشایه‌ک هه‌بوو، که جادوگه‌رێکی هه‌بوو، کاتێ جادوگه‌ره‌که پیربوو به پادشای ووت: من چوومه‌ته ساڵه‌وه مناڵێکم بۆ بنێره با فێرى جادووی بکه‌م، ئه‌ویش مناڵێکی بۆ نارد تا فێرى بکات، منداڵه‌که له ڕێگه‌که‌یدا که هاتوچۆی پیاده‌کرد، خواناسێکی گۆشه‌گیر هه‌بوو ئه‌ویش لای دانیشت و گوآی له قسه‌کانی ڕاگرت پآی خۆش بووه، جا کاتێ منداڵه‌که ده‌چوو بۆ لای جادوگه‌ره‌که به‌لای خواناسه‌که‌دا ڕائه‌بورد و لای دائه‌نیشت و دوا ئه‌که‌وت کاتێکیش ده‌چوو بۆ لای جادوگه‌ره‌که لێیده‌دا، چونکه دواده‌که‌وت سکالآی ئه‌وه‌ى لای خواناسه‌که کرد، ئه‌ویش ووتى: ئه‌گه‌ر کاتێ له جادوگه‌ره‌که ترسای بڵێ له‌ماڵه‌وه دوایان خستم، کاتێکیش له‌ماڵه‌وه ترسایت بڵێ: جادوگه‌ره‌که دوای خستم، له‌کاتێکدا ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه به‌رده‌وام بوو، ڕۆژێکیان هات به‌سه‌ر ده‌عبایه‌کی گه‌وره‌دا که ڕآی له خه‌ڵکی گرتبوو، ووتى: ئه‌بێ ئه‌مڕۆ بزانم: داخۆ جادوگه‌ره‌که باشتره یان خواناسه‌که؟ به‌ردێکی هه‌ڵگرت و ووتى: خوایه ئه‌گه‌ر ئیشى خواناسه‌که‌ت لا خۆشه‌ویستره له ئیشى جادوگه‌ره‌که ، ئه‌م ده‌عبایه بکوژه تا خه‌ڵکی ده‌رباز ببن، به‌رده‌که‌ى تێگرت و ده‌عباکه‌ى کوشت و خه‌ڵکه‌که ده‌رباز بوون، ئینجا هات بۆ لای خواناسه‌که‌و ئه‌مه‌ى بۆ باسکرد، کابرای خوا ناس پآی ووت: ئه‌ى کوڕى خۆم، ئه‌مڕۆ تۆ له من باشترى، کارت گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ى که من ده‌یبینم، دڵنیابه تۆ توشى گیروگرفت ده‌بیت، جا ئه‌گه‌ر گرفتار بوویت، خه‌به‌ر له من نه‌ده‌یت، ئیتر مناڵه‌که وای لێ هاتبوو کوێرى زکماک و به‌ڵه‌کی چاک ده‌کرده‌وه‌و له ده‌ردو نه‌خۆشیه‌کانی دیکه‌ش چاره‌ى ده‌کرد، هاوده‌مێکی پاشاکه کوێر بوو هه‌واڵى ئه‌مى بیستبوو، به‌خه‌لآت و به‌رانێکی زۆره‌وه هات بۆلای، ووتى: هه‌موو ئه‌م دیاریانه‌م بۆ تۆ، ئه‌گه‌ر چاکم بکه‌یته‌وه، ئه‌ویش ووتى: خۆ من که‌س چاک ناکه‌مه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره و بالآده‌ست خه‌ڵکى چاک ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆیش باوه‌ڕ به‌خوابێنیت، داوات له خوای گه‌وره‌و بالآ ده‌ست بۆ ده‌که‌م، که چاکت بکاته‌وه، ئه‌ویش باوه‌ڕى به خوا هێناو خوای گه‌وره و بالآده‌ستیش چاکی کرده‌وه، هاته‌وه بۆلای پاشا و له‌لایه‌وه دانیشت، هه‌روه‌ک چۆن له‌وه‌و پێش دائه‌نیشت، پاشا پآی ووت: کێ چاوی پێدایته‌وه؟ ووتى: په‌روه‌ردگارم، ووتى: بۆ په‌روه‌ردگارێکی ترت هه‌یه بێجگه له من؟ ووتى: په‌روه‌ردگارى منیش و تۆیش هه‌ر خوایه، ئه‌ویش گرتى و ده‌ستى کرد به‌ئه‌شکه‌نجه‌دانی تاوه‌کو خه‌به‌رى دا له مناڵه‌که‌دا، ئینجا مناڵه‌که‌یان هێنا، پاشا پآی ووت: کوڕه بچکۆله‌که‌ى خۆم، له جادوگه‌ریدا گه‌یشتویته ئاستێک که کوێر و به‌ڵه‌کی زکماک چاک ده‌که‌یته‌وه و ئه‌وه ده‌که‌یت و ئه‌وه ده‌که‌یت ووتى: من که‌س چاک ناکه‌مه‌وه، ته‌نها هه‌ر خوای گه‌وره و بالآده‌ست خه‌ڵکى چاک ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش گرتی و ده‌ستى کرد به ئه‌شکه‌نجه‌دانی، تا خه‌به‌رى له کابرای خواناس دا، خواناسه‌که‌ش هێنراو پآی ووترا: له ئاینه‌که‌ت پاشگه‌ز به‌ره‌وه، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو،پاشا بانگی کرد هه‌ڕه‌یه‌ک (مشاريَك) یان بۆ هێنا، مشاره‌که‌ى له‌سه‌ر ته‌وقى سه‌رى دانا تا کردی به دوو که‌رته‌وه، پاشان هاوده‌مه‌که‌ی پاشا هێنرا، پآی ووترا: له دینه‌که‌ت پاشگه‌ز به‌ره‌وه، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو، مشارى له‌سه‌ر سه‌رى دانا‌و ئه‌ویشى کرد به دوو پارچه‌وه، ئینجا مناڵه‌که‌یان هێناو پآی ووترا: له دینه‌که‌ت پاشکه‌ز به‌ره‌وه، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو، بۆیه دایه ده‌ست کۆمه‌ڵێ له پیاوه‌کانی و ووتى بیبه‌ن بۆ شاخی ئه‌وێ و ئه‌وێ سه‌ریخه‌ن بۆ سه‌ر شاخه‌که، که گه‌یشتنه لوتکه‌که‌ى، ئه‌گه‌ر له دینه‌که‌ى پاشگه‌ز بوویه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر نا فرێیده‌نه خواره‌وه، ئه‌وانیش بردیان و به‌شاخه‌که‌دا سه‌ریان خست، ووتى: خوایه چۆن ده‌ته‌وێت ئه‌مانه‌م له‌کۆڵ بکه‌ره‌وه، شاخه‌که که‌وته له‌رزین و ئه‌وان که‌وتنه خواره‌وه، ئه‌میش هاته‌وه بۆ لای پاشا، پاشا پآی ووت: هاوه‌ڵه‌کانت چیان کرد؟ ووتى: خوا له کۆڵمی کردنه‌وه، ئه‌ویش دایه‌وه ده‌ست چه‌ند که‌سێکی دیکه له پیاوه‌کانی و ووتى: بیبه‌ن له به‌له‌مێکدا هه‌ڵیگرن تا ده‌گه‌نه ناوه‌ڕاستى ده‌ریاکه ، ئه‌گه‌ر له دینه‌که‌ى پاشگه‌ز بوویه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر نا فڕێیده‌نه ناوی، ئه‌وانیش بردیان، ئه‌ویش ووتى: خوایه چۆن ئه‌ته‌وێت ئه‌مانه‌م له‌کۆڵ بکه‌ره‌وه، که‌شتیه‌که پێیانه‌وه قه‌ڵپ بویه‌وه‌و هه‌موو نووقم بوون و ئه‌میش هاته‌وه بۆ لای پاشا، پاشا پآی ووت: هاوه‌ڵه‌کانت چیان لێ هات؟ ووتى: خوا له کۆڵمی کردنه‌وه، ئینجا به پاشای ووت: تۆ نا‌توانیت من بکوژیت تا چیت پێ ده‌ڵێم ئه‌وه نه‌که‌یت، ووتى: ئه‌وه چیه؟ ووتى: خه‌ڵکی هه‌موو له‌یه‌ک گۆڕه‌پاندا کۆکه‌ره‌وه‌و بمبه‌سته به دارخورمایه‌که‌وه، پاشان تیرێک له تیروکه‌وانه‌که‌م ده‌ربهێنه، و تیره‌که بخه‌ره ناو جه‌رگه‌ى که‌وانه‌که‌وه و پاشان بڵێ: به‌ناوی خوای په‌روه‌ردگارى مناڵه‌که و دوای ئه‌وه تیره‌که‌م تێبگره، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مه‌ت کرد، ئیتر ده‌مکوژیت، ئه‌ویش خه‌ڵکی هه‌موو له‌یه‌ک خاک‌دا کۆکرده‌وه‌و به بنکی دارخورمایه‌که‌وه تن به‌ستیه‌وه، پاشان تیرێکی له تیردانه‌که‌ى هه‌ڵگرت و خستیه ناو جه‌رگه‌ى که‌وانه‌که‌وه‌و ووتى: به‌ناوی خوای په‌روه‌ردگاری منداڵه‌که(بسم الله رب الغلام)، تیره‌که‌ى تێگرت، به‌ر لاجانگی که‌وت، ده‌ستى نایه‌سه‌ر شوێنی تیره‌که و مرد، خه‌ڵکی هه‌موو ووتیان: (آمنا برب الغلام) باوه‌ڕمان هێنا به په‌روه‌ردگاری منداڵه‌که، باوه‌ڕمان هێنا به په‌روه‌ردگارى منداڵه‌که، باوه‌ڕمان هێنا به‌په‌روه‌ردگارى منداڵه‌که، زه‌لامێک هات بۆ لای پاشا و پآی ووت: ئایا ده‌زانی ئه‌وه‌ى لێی ده‌ترسایت سوێند به‌خوا ئه‌مڕۆ ڕوویدا لێت، خه‌ڵکی تازه باوه‌ڕیان هێنا، ئه‌ویش فه‌رمانی ده‌رکرد به له‌غه‌م (أُخْدُود)لێدان، له‌سه‌ر کوچه‌و کۆلآنه‌کان له‌غه‌م لێدراو ئاگرى تیادا کرایه‌وه، ووتى: هه‌ر که‌س له دینه‌که‌ى پاشگه‌ز نه‌بوویه‌وه بیسوتێنن تیایدا، یان پآی بوترێت خۆتی تێ فڕێده، ئه‌وانیش وایان کرد، تاوه‌کو ته‌نانه‌ت ژنێک هات منداڵێکی خۆی پێ بوو، سڵى ده‌کرد له‌وه‌ى خۆی تێ فڕێ‌دا.. مناڵه‌که پآی ووت: دایه ئارام بگره، چونکه به‌ڕاستى تۆ له‌سه‌ر هه‌قى
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. سوربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که چیرۆکى پیاوچاکان و خواپه‌رستان ئه‌وانه‌ى که له قورئان و فه‌رموده‌دا باسکراون بیان خوێنیته‌وه بۆ که‌سانى ده‌وروبه‌رت تاوه‌کو هۆکارێک بێت بۆ جێگیربوونیان له‌سه‌ر هه‌ق.
٢. پشت به خوا ببه‌سته‌و دڵنیابه که خواى گه‌وره سه‌رت ده‌خات مادام له‌سه‌ر هه‌قیت..
٣. مه‌هێڵه خۆشیه‌کانى دنیا ئاینه‌که‌ت له‌بیر به‌رێته‌وه.
٤. زۆر سوربه له‌سه‌ر بلآوکردنه‌وه‌ى یه‌کتا په‌رستى، وه‌ک ئه‌و غولآمه، چونکه زۆر سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که خه‌ڵکى خواى خۆیان بناسن.
٥. بزانه ئه‌وه‌ى که‌خواى گه‌وره ویستى له‌سه‌ر نه‌بێت له‌م گه‌ردوونه‌دا ڕوونادات.. پاشاکه ده‌یه‌ویست ئه‌و غولآمه بکات به ساحیر... و خواى گه‌وره‌ش ویستى وابوو که غولآمه‌که ببێت به بانگخواز... بۆیه به‌ویستى خواى گه‌وره ده‌رچوو.
٦. نه‌که‌ى له خۆت بایى ببیت به‌و ناز و نیعمه‌ته‌ى که خواى گه‌وره پێى به‌خشیویت.. چونکه فه‌زڵى هه‌موو ئه‌وانه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌یه.. ئه‌وه‌تا بینیمان چۆن ئه‌و غولآمه فه‌زڵه‌کانى خۆى ده‌گێڕێته‌وه بۆلاى خواى گه‌وره له‌چاک بوونه‌وه‌ى وه‌زیره‌که‌دا، کاتێک دوعاى چاک بوونه‌وه‌ى بۆکرد، خواى گه‌وره‌ش چاکى کرده‌وه.
٧. ئیمان هێنان پێویستى به کاتێکى زۆر نیه تا له‌دڵه‌کاندا جێگیر بێت، و ده‌روونه‌کان بژێنێته‌وه، ئه‌و گه‌له‌ى که ڕ‌ازى بوون به سزاى ئاگرى ئه‌م دنیایه، ته‌نها چه‌ند ساتێکى که‌م به‌سه‌ر باوه‌ڕهێنانیدا تێپه‌ڕى.. وه هه‌روه‌ها نمونه‌ى ساحیره‌کانى ژێر ده‌سه‌لآتى فیرعه‌ون، که چۆن سته‌م و ده‌سه‌لآتى فیرعون ڕێگاى لێنه‌گرتن که ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌خواى تاک و ته‌نها..
٨. خواى گه‌وره له سه‌رده‌مى هه‌ندآ له ئه‌ولیا و پیاو چاکه‌کانى که‌رامات ده‌سازێنآ، وه ئیمانى پآ داده‌مه‌زرێنآ، ئه‌و غولآمه پێغه‌مبه‌ریش نه‌بوو، به‌لآم خواى گه‌وره وه‌لآمى دایه‌وه له کوشتنى چوارپێکه‌دا، وه له‌سه‌ر ده‌ستیشى گه‌ڕ و کوێر چاک ده‌بوویه‌وه، و تیمارى نه‌خۆشى ده‌کرد، و وه‌لآمى دوعاکه‌ى دایه‌وه له ڕزگار بوونى له مردن و زاڵبوون به‌سه‌ر دار و ده‌سته‌که‌ى پاشادا، ئه‌وانه‌ى فه‌رمانیان پآ درابوو که ئه‌م بکوژن.
٩. قوربانیدان به گیان له پێناوى خواى گه‌وره‌دا، خۆکوشتنه‌وه نیه، چونکه غولآمه‌که ئه‌و ڕێگایه‌ى نیشاندا که بتوانآ بیکوژێت.. وه ئیمانداره‌کانیش هه‌ندێکیان فڕێدرانه ئاگره‌وه و هه‌ندێکیشیان خۆیان فڕێده‌دایه ناویه‌وه، ئه‌وه‌ش به خۆکوشتن دانانرێت، به‌ڵکو به‌ره‌نگار بوونه‌وه و تووڕه بوونه به‌رامبه‌ر به‌زاڵمان و ڕازیکردنى خواى گه‌وره‌یه.
١٠. سه‌ختى دوژمنایه‌تى کافران به‌رامبه‌ر باوه‌ڕداران، به‌شێوه‌یه‌ک دار و ده‌سته‌ى پاشا خواناسه‌که و وه‌زیره‌که‌یان به‌شار داهێنا، و خه‌ڵکه‌که‌شیان به ئاگر سوتاند.
١١. خواى گه‌وره ئه‌ولیا و به‌نده خواناسه‌کانى خۆى ده‌پارێزآ و دوژمنه‌کانى زه‌لیل ده‌کات، به‌شێوه‌یه‌ک غولآمه‌که‌ى له کوشتن پاراست و وه‌لآمى دوعاکه‌ى دایه‌وه، و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌ویست زیانى پآ بگه‌یه‌نن به‌هیلاکیدا بردن..
١٢. بوونى ئارامى له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تى له پێناوى خواى گه‌وره‌دا، وه‌ک چۆن خواناس و وه‌زیرى پاشا و غولآمه‌که ئارامیان گرت، و ئیمانداره‌کانیش ئارامیان گرت له‌سه‌ر سوتاندن به ئاگر.
١٣. دروستى درۆ له جه‌نگ و ئه‌و جۆره شتانه‌دا.. خواناسه‌که ڕێنموونى غولآمه‌که‌ى کرد ئه‌گه‌ر که‌س و کارى لێیان پرسى بۆچى دواکه‌وتووه بڵآ قه‌شه‌که دواى خستم، وه ئه‌گه‌ر قه‌شه‌که لێى پرسى بۆچى دواکه‌وتویت بڵآ له‌ماڵه‌وه دوایان خستم.
١٤. خواى گه‌وره لاوازى و بێتوانایی نیشانى زاڵمه‌کان ده‌دات.. چونکه غولآمه‌که پاشاکه‌ى ده‌سته‌وسان کرد، له کاتێکدا بانگه‌شه‌ى خوایه‌تى ده‌کرد، وه نه‌یتوانى بیکوژێت له‌گه‌لأ ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌یدا، وه بێ‌توانایى پاشاى نیشانى شوێنکه‌وتوانى دا، ئه‌ویش به‌وه‌ى که به‌گوێى ڕێنماییه‌کانى غولآمه‌که‌ى کرد، که ڕێگاى نیشاندا تا به‌چ شێوه‌یه‌ک غولآمه‌که بکوژێت.
١٥. هه‌ندآ جار پیاوانى هه‌ڵگرى عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ له‌وانه‌یه توشى ئازار و ئه‌شکه‌نجه ببنه‌وه، و له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵآ نهێنى بدرکێنن که نابآ بیدرکێنآ به‌هۆى سه‌ختى ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌وه..
هاوده‌مى پاشا که غولآمه‌که بینایى بۆ گێڕایه‌وه، له‌ژێر زه‌برى ئه‌شکه‌نجه‌دا شوێنى غولآمه‌که‌ى نیشانى پاشادا.. له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا دانپیانانه‌که‌یان له پله‌و پایه‌یانى که‌م نه‌کرده‌وه.. به‌لآم دووچارى سزا و ئه‌شکه‌نجه بوونه‌وه که بووه هۆى مردنیان کاتێک که داوایان لێ‌کرا واز له بیر و باوه‌ڕه‌که‌یان بهێنن و نکولى له بوونى خواى تاک و ته‌نها بکه‌ن..
١٦. له‌وانه‌یه قوتابى باشتر بێت له مامۆستاکه‌ى.. چونکه غولآمه‌که ئه‌وه‌ى که به‌ده‌ستى هێنا، له‌تواناى مامۆستاکه‌شیدا نه‌بوو که به‌ده‌ستى بهێنێت.. پیاوه خواناسه‌که‌ش فه‌زڵى ڕێنوماییکردنى غولآمه‌که‌ى بۆمایه‌وه.
١٧. له فه‌رموده‌که‌دا ڕه‌تدانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى تێدایه که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که کرده‌وه‌ى چاک کردن سوودى نیه بۆ بانگه‌واز بۆ ڕێى خوا، وه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان که حوکمى ئیسلامى بچه‌سپێنن، به‌لآم سه‌رقالأ بوون به تێرکردنى برسى و پۆشته‌کردنى بآ پۆشته و بنیاتنانى مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌کان کارێکه و بانگه‌وازکردنیش بۆ ڕێگاى خوا له هه‌موو کاره‌کان گه‌وره‌تره، خۆ خواى گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و غولآمه شیفاى گه‌ڕ و گول و چه‌ندین نه‌خۆشى تر‌ى دابوو، که‌وا بکات خه‌ڵکى هۆگرى ببن و شوێن بانگه‌وازه‌که‌ى بکه‌ون.
١٨. له‌ناو پاشایانى سه‌ر زه‌ویدا سته‌مکارانێک هه‌بوون که بانگه‌شه‌ى خوایه‌تیان ده‌کرد، وه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که خواى مرۆڤه‌کانن. نموونه‌ى وه‌کو فیرعه‌ون و نه‌مرود، وه ئه‌وسته‌ماره که به ئاگر خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌سوتاند.
١٩. سوربوونى خراپه‌کاران له‌سه‌ر به‌رده‌وامى خراپه‌کاریان دواى خۆیان، وه‌ک چۆن ساحیره‌که سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که که‌سێکى تر ببێته میراتگرى زانسته خراپه‌که‌ى، تا ئه‌و زانسته بمێنێته‌وه به زیندویی و به‌نده‌کانى خواى پآ سه‌رگه‌ردان بکرێت.
(صحيح القصص النبوى.د./عمر الاشقر ص: 314، 315)

