سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاریگه‌ریى خێزان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنى منداڵ
یه‌کێک له‌و هۆکاره کاریگه‌ریانه‌ى که‌راسته‌وخۆ رۆڵی تایبه‌تى ده‌بینێ له‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا، دایک و باوکه له‌پێگه‌ى خێزاندا، له‌رووى کۆمه‌ڵناسییه‌وه خێزان به‌وه پێناسه ده‌کرێت که بریتیه له‌بچوکترین شانه‌ى یه‌که‌ى کۆمه‌ڵگاو لانکه‌ى په‌روه‌رده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌کانى دوارۆژه‌و درێژه‌پێدانى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیه.
په‌روه‌رشیاران بیرمان ده‌خه‌نه‌وه‌و پێمان ده‌ڵێن خێزان باڵی ڕاستى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌کردنه رۆڵی به‌رپرسیارى دایکان و باوکان له ده‌ستپێکی په‌روه‌رده‌کردندا به‌رێنمایی و ڕاهێنان و ئاراسته‌کردنى منداڵه‌کانیان گرنگه به‌تایبه‌تى له‌ساڵه زێڕینه‌کانى ته‌مه‌نیاندا که (1- 6) ساڵییه که‌سێتی منداڵ له‌ته‌مه‌نى (5) ساڵییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌چاو هه‌ڵنان و وردبوونه‌وه له ده‌وروبه‌رى و کرانه‌وه‌ى ژیرى ئیتر به‌چاوی گه‌وره‌یی و گرنگییه‌وه ده‌روانێـته بوونى خودى و ده‌وروبه‌رو هاورێکانی زۆر جار پرسیارى گه‌وره ده‌کات وده‌رباره‌یان و خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت، له‌سه‌دا حه‌فتاى ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌رهه‌ڵسوکه‌وتی تاک له‌م قۆناغه‌دا وه‌رده‌گرێت و بناغه‌ى که‌سێتی تیا بنیات ده‌نرێت.
له‌م قۆناغه‌ى ته‌مه‌نیدا دروستکردنی متمانه به‌خۆبوون بۆنه‌وه‌کانمان زۆرگرنگه‌و کاریگه‌رى زۆریشی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سایه‌تیان له‌ئاینده‌دا ، وتراوه ته‌نها ئه‌و که‌سانه توانیویانه شاکارى گه‌وره بخولقێنن که‌سیقه‌و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بووه خێزان خانه‌ى یه‌که‌می فۆرمه‌له‌بوونی که‌سێتی مرۆڤه یه‌که‌م پیت و وشه‌ى مه‌عریفه له‌خێزانه‌وه فیرده‌کرێ هه‌ر خێزانه به‌په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست و ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخ بڕیار له‌سه‌رتاکی خاوه‌ن که‌سێتی وشیار خاوه‌ن بروا، خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌ى دروست، دامه‌زراو داهێنه‌ر ئه‌دات و سه‌رمایه‌گوزارى مه‌عنه‌وی له‌سبه‌ینێی ته‌مه‌ندا ده‌رده‌که‌وێ.
رۆڵی به‌رپرسیارى خێزان بۆ هێنانه‌دى که‌ش و باوردۆخێکی ته‌ندروست و پر له‌خۆشه‌ویستى و میهره‌بانی و چێژ وه‌رگرتن به‌رهه‌مدارده‌بێت خۆشه‌ویستى راسته‌قینه بۆ نه‌وه‌کان به‌خششێکی خواییه خۆشه‌ویستى هونه‌ره بۆپێکه‌وه ژیان.
پێشه‌وا غه‌زالی ده‌فه‌رموێت "ئه‌گه‌ر دایک و باوک له قوتابخانه‌ى ماڵدا مامۆستایه‌کی دڵسۆز‌و سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ بۆمنداڵه‌کانیان ئه‌رکی مامۆستایان له قوتابخانه‌ى ده‌ره‌وه‌دا روو چه‌ندان ده‌بێته‌وه" منادالآن به‌رهه‌می ماڵمانن پردى نه‌پساوه‌ى ژیانن هیواى دوا رۆژمانن روناکی چاومانن هه‌ڵگرى خۆشه‌ویستین بۆدڵی مرۆڤ به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا چه‌ندیک له‌به‌ره‌وپێش بردنى په‌روه‌رده‌دا خه‌م خۆریان بین و ئاماده‌ییمان هه‌بێ چه‌ندێ پلانی جوان و تۆکمه دیارى بکه‌ین و کارى له‌سه‌ر بکه‌ین و به‌رنامه‌ى چاکسازی و پاکسازی ژیانیان پێشکه‌ش بکه‌ین و ماندووبین له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه‌نده خزمه‌تمان به‌ئاینده‌یی ئه‌م گه‌ل و ولآته کردووه په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنن دوو ئه‌رکی گه‌وره‌و بنه‌ره‌تین رووبه‌رووى دایکان و باوکان ده‌بێـه‌وه له قوتابخانه‌و لانه‌ى یه‌که‌می ژیانی نه‌وه‌کاندا به‌رپرسیارییه‌کی مێژوویین که‌مته‌رخه‌می و به‌ده‌مه‌وه نه‌بوونى و له‌هه‌م و غه‌مدا نه‌بوونى جگه له‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌گارى له‌سه‌ره گه‌وره‌ترین سته‌مه له کۆمه‌ڵگه ده‌کرێت چونکه تاکێکی ناسازو زیان به‌خش و ناته‌ندروست پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگه ده‌کرێت.

