سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانى لادانى خووڕه‌وشتى (ڕه‌فتارى) ١ ـ ٢
و. خالید ئیلیاس
بۆ هه‌موو لادانێکى خووڕه‌وشتى (ڕه‌فتارى) هۆکارى تایبه‌ت هه‌یه، به‌لآم لێره‌دا هه‌ندێک هۆکارى گشتى هه‌یه که به‌شدار ده‌بێ له هێنانه‌دى هه‌موو خووڕه‌وشتێکى خراپ و ده‌بێته هۆکار بۆى، هه‌روه‌ها کاریگه‌رى کاراى ده‌بێ له لادانه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان، که ئه‌مانه‌ن: ـ
١- لاوازى گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌یى:
گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یى چاک داده‌نرێت به به‌روبووم بۆ هه‌موو ڕه‌فتارێکى چاک،
هه‌ر وه‌کو چۆن گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یى خراپ بنچینه‌یه بۆ هه‌موو ڕه‌وشت و ڕه‌فتارێکى خراپ و ناپه‌سه‌ند، به‌ڵکو گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یى خراپ کاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر ڕه‌گ و ڕیشاڵى بیروباوه‌ڕى مرۆڤ و له‌سه‌ر فیتره‌تى پاکى خۆى ده‌ریدێنێ، هه‌روه‌کو پێشه‌وامان ده‌فه‌رمووێ:[كُلُّ مَولُودٍٍ يُولَدُ عَلَى الفِطْرَةِ فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَو يُنَصِّرَانِهِ اَوْ يُمَجِّسَانِهِ]{رواه البخاري ومسلم}. لاوازى گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌یى له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه کاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌فتار و خووڕه‌وشتى تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه ده‌بێ، که ئه‌مانه‌ن:-
لایه‌نى زانستى:- بێگومان لاوازى په‌روه‌رده‌یى لایه‌نى زانستى له‌لاى تاک گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین حه‌سانه‌ى خودى له‌ده‌ستده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ى زانستى شه‌رعى ده‌بێته هۆى چاندن و په‌روه‌رده‌کردنى ده‌روون له‌سه‌ر پارێزگارى و، دووربینى دووربینى بۆ ژیانى دواى دونیا له خۆشبه‌ختى و نیعمه‌ت، یاخود نه‌گبه‌تى و سزا، بۆیه واى لێ ده‌کات ده‌ستپێشخه‌ر بێ بۆ کارى چاکه و بترسێ و دووربکه‌وێته‌وه له کارى خراپه، هه‌روه‌ها لاوازى زانستى شه‌رعى له دڵى تاکه‌کاندا ده‌بێته هۆى ئه‌و نه‌زانینه‌ى که به‌ره‌و له‌ناوچوونى ده‌بات، بۆیه ده‌یبینى ناجوڵێ به‌ره‌و کارى چاکه له‌به‌ر برینداربوونى دڵى به شته پڕوپوچه‌کان و ناڕه‌حه‌تى به‌لآ و موسیبه‌ته‌کان، ئازارى خراپه‌کان، له‌م باره‌یه‌وه شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمیه ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ، ده‌فه‌رموێ "دڵى مرۆڤ به نه‌فامى ته‌واو ده‌مرێت و نه‌خۆشیش ده‌بێ به جۆرێک له جۆره‌کانى نه‌فامى". گرنگیدان به زانسته دونیاییه‌کان جگه له زانسته شه‌رعیه‌کان، که لێنێک له دڵ و مێشکى مرۆڤدا دروست ده‌کات، تاوه‌کو تاک واى لێ دێ ته‌نها ئه‌و زانستانه بزانێ که حه‌ز و ئاره‌زووه دونیاییه‌کانى بهێنێته‌دى، که‌نارگیر ده‌بێ له دواڕۆژدا، له‌وانه‌یه دزى بکات، خه‌ڵکى بچه‌وسێنێته‌وه و زینا بکات و حه‌رامه‌کان ئه‌نجام بدات.
لایه‌نى عه‌قیده و خواپه‌رستى:- بێگومان لاوازى گه‌شه‌ى عه‌قیده و په‌رستش له‌لاى تاک واى لێ ده‌کات به ئاسانى گه‌ردنکه‌چ بێ بۆ ئه‌و شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوانه‌ى که به‌ره‌و لادان په‌لکێشى ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى عه‌قیده‌ى ڕاست و دروست و خواپه‌رستى هێزێکى دڵنیایى و به‌رچاوڕۆشنى و هێزى ئارامگرتن و هیممه‌ت به‌رزى و دوورکه‌وتنه‌وه له شته بێ نرخه‌کان له موسڵماندا پێده‌گه‌یه‌نێ، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:[أُتْلُ مَا اُحِيَ أِلَيْكَ مِنَ الكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلآةَ أِنَّ الصَّلآةَ تَنْهَى عَنِ الفَحْشا ء وَالمُنْكَڕ..]{عنكبوت:45}، ماناى فاحیشه‌ش هه‌رشتێک لایه‌نى قێزه‌ونیه‌که‌ى له‌لاى هه‌موو که‌سێک ئاشکرابێ و هه‌موو خاوه‌ن ژیرییه‌ک به خراپى دابنێ، بۆیه ته‌فسیر کراوه به زینا و نێربازى.. کاتێک به‌نده نوێژ ئه‌نجام ده‌دات به‌و شێوه‌یه‌ى که خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ کردووه، ئه‌وا بێگومان ڕێگرى ده‌کات له هه‌موو کارێکى فاحیشه، ئاشکرایه هه‌رکه‌سێک پارێزگارى له نوێژ بکات به گه‌ردنکه‌چیه‌کى نادیار و کرده‌وه دیاره‌کانى، به‌و شێوه‌یه گه‌ردنکه‌چ بێ بۆ خوا، که خۆى فه‌رمانى پێ کردووه، ئه‌وا ئه‌و که‌سه واجبه‌کان ئه‌نجام ده‌دات و دوور ده‌که‌وێته‌وه له تاوانه گه‌وره‌کان، به‌لآم کاتێک لایه‌نى په‌روه‌رده‌ى ئاینى لاواز بوو، ئه‌وا تاکه‌کان گیرۆده‌ى لادانى ڕه‌فتارى و نه‌هامه‌تیه‌کانى ده‌بن.
لایه‌نى خووڕه‌وشت: بێگومان لاوازى گه‌شه‌ى خووڕه‌وشت له ئاکاره ئیسلامیه‌کان وا له مرۆڤ ده‌کات به ئاسانى دژه‌که‌ى وه‌ربگرێت له ڕه‌فتاره خراپه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆگر نه‌بووه به په‌روه‌رده‌بوونى له‌سه‌ر ئارامگرتن، له هه‌مان کاتیش‌دا ئارام ناگرێ له‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌کانى، هۆگر نه‌بووه له‌سه‌ر شه‌رمکردن له خوا، له دوایشدا شه‌رم ناکات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى گوناه و تاوان، هۆگر نابێ له‌سه‌ر ڕاستگۆیى و ئه‌مانه‌ت پاراستن، پاشان دزى ده‌کات و غه‌ش ده‌کات و فڕوفێڵ ده‌کات له قسه و کرده‌وه‌دا. له‌مباره‌یه‌وه (ئيبن حةزم) ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ، ده‌فه‌رموێ:"به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه ده‌روونى ڕابێنێ له‌سه‌ر شته زۆر باشه‌کان (الفضائل) و، ڕابکات له شته زۆر خراپ و سه‌رپێچییه‌کان، نه‌گبه‌تیش ئه‌و که‌سه‌یه ده‌روونى ڕابێنێ له‌سه‌ر شته زۆر خراپ (الرذائل) و سه‌رپێچى ییه‌کان و، ڕابکات له‌سه‌ر شته زۆر باش و گوێڕایه‌ڵیه‌کان". له‌به‌رئه‌وه‌ى لاوازى په‌روه‌رده‌ى خووڕه‌وشتى له به‌هێزترین هۆکاره‌کانى فه‌سادى و لادانه.
لایه‌نى سزا: سزا کاریگه‌رى کاراى هه‌یه له‌سه‌ر به‌ربه‌ستکردنى تاوان، پشتگوێخستنى ده‌رفه‌ت ده‌کاته‌وه بۆ تاک و کۆمه‌ڵگه که گوێڕایه‌ڵى ئاره‌زووه شه‌یتانیه‌کانى بێ، جا له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌کانى ئه‌مڕۆ جێبه‌جێکردنى سزا شه‌رعیه‌کانیان له‌ده‌ستداوه، وایان لێهاتووه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌هامه‌تیه‌کانى لادانى ڕه‌فتارییه‌وه، چونکه سزا دانراوه‌کان (الوضعية) له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌ى تاوانه‌که نایه‌ته‌وه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کى تریشه‌وه لایه‌نى وازعى شه‌رعى له‌ده‌ست داوه. تاوانباریش ئه‌گه‌ر سزایه‌کى گونجاو به‌دى نه‌کات، ئه‌وا زیاتر لایه‌نى شه‌ڕ و خراپه له ده‌روونیدا چه‌که‌ره ده‌کات و، هه‌وڵ ده‌دات فه‌سادى و خراپه‌کارى له‌سه‌ر زه‌ویدا بکات، له‌مباره‌یه‌وه (ئيبن قةيم) ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ، ده‌فه‌رموێ "به‌دڵنیاییه‌وه سزاى خراپه‌کار و تاوانباران نایه‌ته‌دى، ته‌نها به ئێش گه‌یاندنێکى وا نه‌بێ که بیانترسێنێ، ئه‌و که‌سانه نه‌کاته په‌ند و عیبره‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێ کرده‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجام بده‌ن، جا له‌وکاته‌دا پێویسته به‌شێکى لێ خراپ بکرێت به‌پێى تاوانه‌که‌ى، گه‌وره بێ یان بچووک، که‌م بێ یان زۆر"، که ئه‌مه‌ش نایه‌ته‌دى، ته‌نها به جێبه‌جێکردنى سزا شه‌رعیه‌کان نه‌بێ.
٢- پێشه‌نگى خراپ:
پێشه‌نگى خراپ کاریگه‌رى کاراى ده‌بێ له‌سه‌ر خه‌ڵکانى دیکه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه به شێوازى کرده‌یى ئه‌و لادانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانى دیکه له‌خۆیدا دێنێته‌دى، که ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ى خۆى، یان به پڕۆگرام، یاخود به فریودان ده‌بێ، که پاڵ به‌و که‌سه‌وه ده‌نێ که به‌رچاوڕۆشن نى یه سه‌باره‌ت به ڕه‌فتارى لاڕێ، پێغه‌مبه‌رى خوا مه‌ترسى ئه‌م هۆکاره و ئه‌و که‌سه‌شى ئه‌نجامى ده‌دات ڕوون ده‌کاته‌وه، تاوانى ئه‌و که‌سانه‌شى کاریان تێده‌کات و شوێنى ده‌که‌ون، ده‌خاته سه‌رشانى. ده‌فه‌رمووێ:[مَنْ سَنَّ فِي ألأسْلآمِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْڕ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَاڕهِمْ شَئٌ] (رواه مسلم). پێشه‌نگى خراپ خۆى ده‌نوێنێ له وته‌ى خراپ و کرده‌وه‌ى پیس، جا به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ بێ، یاخود به‌شێوه‌ى وێنه، یاخود نووسراو، یان هه‌ر هۆکارێکى تر که مرۆڤ بیقۆزێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى کاریگه‌رى خراپى هه‌بێ له‌سه‌ر خه‌ڵکانى دیکه و بلآوکردنه‌وه‌ى فه‌سادى له نێوانیاندا. پیشه‌نگى خراپ کاریگه‌رییه‌کى به‌رچاوى ده‌بێ، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و که‌سه خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کى خۆشه‌ویست بوو له‌لاى خه‌ڵکى و سه‌رنجڕاکێش بوو وه‌کو باوک و مامۆستا و هاوڕێ، یاخود ئه‌وکه‌سه خاوه‌نى هه‌ندێک سیفاتى تایبه‌تى بوو، که خه‌ڵکى پێى سه‌رسام ببن و شوێن پێى ئه‌و هه‌ڵبگرن له لادانه‌که‌ى، وه‌ک به‌هێزى لاشه و ژیرى و زیته‌ڵى.
له قۆناغى باڵغبوون و گه‌نجیدا مرۆڤ ئاره‌زووى زۆرى هه‌یه بۆ لاساییکردنه‌وه‌ى ئه‌و سیفه‌تانه‌ى که لایه‌نى ئازایه‌تیان تێدایه، بۆیه تاکه‌کان ئاره‌زوویان به‌لاى ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌چێ که خاوه‌نى ئه‌م سیفه‌تانه‌ن، جا ئه‌گه‌ر هاتو پێشه‌نگى خراپ هه‌بوو خاوه‌نى ئه‌م سیفه‌تانه بوو، هه‌روه‌ها پێشه‌نگى چاکیش له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بوونى نه‌بوو، ئه‌وکاته گه‌نج و لاوه‌کان شوێنى ده‌که‌ون له خووڕه‌وشته خراپه‌کانى وه‌کو: دزى و خراپه‌کارى و فه‌سادى و به‌ره‌لآیى و جگه له‌مانه‌ش.. به‌لآم ئه‌گه‌ر هاتو پێشه‌نگى خراپ له‌ئارادا نه‌بوو و پێشه‌نگى چاک ده‌رکه‌وت، که گرنگى بدات به پاڵه‌وانیه‌تى خێر، وه‌ک: یارمه‌تى که‌سانى تر و هه‌ڵگرتنى بارگرانى و ناڕه‌حه‌تى له‌پێناو خێر و چاکه‌دا، ئه‌وکاته گه‌نج و لاوه‌کان شوێنى ئه‌و ده‌که‌ون و شوێن پێى هه‌ڵده‌گرن.
٣- کاریگه‌ربوون به شه‌پۆله فیکریه‌کان (التيارات الفكرية):-
ئه‌و شه‌پۆله فیکریانه‌ى له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى دێن، به توندترین هۆکارى خراپکردن و تێکدانى خووڕه‌وشت داده‌نرێن، به‌هۆى ئه‌و وته بریقه‌دارانه‌ى هه‌ڵیگرتووه و شاشه‌ى ڕه‌نگاوڕه‌نگ و په‌خشى ڕاسته‌وخۆى خێرا، فیتنه‌ى فیکرى وه‌ک پارچه‌یه‌ک له شه‌وى تاریک وایه، له‌جیاتى دڵنیایى، گومان ده‌ڕوێنێت و فیتنه ده‌نێته‌وه و خووڕه‌وشت تێکده‌دات و به‌ره‌و نه‌مانى ده‌بات، ئه‌و شه‌پۆله فیکریانه‌ش به چه‌ند هۆکارێک بلآوده‌بنه‌وه، له‌وانه:
په‌خشى ڕاسته‌وخۆ: په‌خشى ڕاسته‌وخۆ داده‌نرێت به خێراترین هۆکارى نوێ، که هه‌موو دونیاى داگرتووه، چاکه و خراپه‌ى له‌نێوان تاکه‌کاندا بلآوکردۆته‌وه، به‌لآم لایه‌نى خراپه و به‌ره‌لآیى پشکى شێرى به‌رکه‌وتووه، بۆیه ده‌بینى ئه‌وه په‌خش ده‌کات که خوورٍِه‌وشت تێکده‌دات و بنه‌ما کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان داده‌ته‌پێنێ، فه‌سادى و خراپه‌کارى بلآوده‌کاته‌وه له کاتى گواستنه‌وه‌ى نه‌ریت و خووڕه‌وشتى بێباوه‌ڕاندا، پێشکه‌شکردنیان له پۆشاکى زریق و بریقدا، که لاوان له پشتیه‌وه هه‌ڵده‌خلیسکێن، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌روونیان لاوازه و هه‌وا و ئاره‌زووه‌کانیان به‌سه‌ریاندا زاڵ بووه.
وه‌رگێڕان: له وه‌رگێڕانى بیروبۆچوونى لاڕێ بۆ زمانى کوردى، کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خوێنه‌رانه‌ى که‌وا حه‌سانه‌یه‌کى شه‌رعى زانستیان نییه، ڕێگرییان لێ بکات له هه‌ڵدێرانیان له پشت ئه‌و بیروبۆچونانه‌وه که ده‌یانخوێننه‌وه، بۆیه ده‌بسیتین بیروبۆچوونێک هه‌یه بانگه‌واز ده‌کات بۆ ڕزگارکردنى ئافره‌ت و چوونه ده‌ره‌وه‌ى له ماڵ، بۆئه‌وه‌ى شان به‌شانى پیاو بێ له بازرگانى و کارگه و خوێندن و هه‌موو شتێکدا، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندى حه‌رام بۆ گه‌نجه‌کان ده‌ڕازێننه‌وه له ڕێگه‌ى ئه‌و چیرۆک و ڕۆمانانه‌ى که جوانکراون به ناوى ڕۆمانه جیهانییه‌کان و، ڕێگاى ئه‌نجامدانى تاوان بۆ خوێنه‌ر ڕوون ده‌که‌نه‌وه، که نه‌خشه‌ى بۆ دابنێ و ئه‌نجامى بدات، بۆیه ئه‌م بیروبۆچوونانه مه‌ترسى به‌رچاویان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتارى مرۆڤ.
سه‌فه‌رکردن بۆ ولآتى بێباوه‌ڕان: سه‌فه‌رکردنیش بۆ ولآتى بێباوه‌ڕان مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، به‌هۆى ئه‌و کرداره حه‌رامانه‌ى ده‌یانبینن، وایان لێ ده‌کات بکه‌ونه ناوى و رایانده‌کێشێت بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگه‌کانیان، یان باسکردنیان و باسى شوێنه‌کانیان، له‌وانه‌یه بیانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ى بانگه‌وازى بۆ بکه‌ن، مه‌گه‌ر دیارده‌کانى تێکه‌لآوى ژنان و پیاوان و لابردنى حیجابى شه‌رعى و بلآوبوونه‌وه‌ى مادده بێهۆشکه‌ره‌کان پشکى گه‌وره‌یان نییه له گواستنه‌وه‌یان بۆناو کۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌کان؟ له زۆرێک له‌و ولآتانه‌دا دامه‌زراوه‌کانى گه‌شتوگوزار هه‌ڵساون به دانانى به‌رنامه‌یه‌کى ته‌واو بۆ هه‌موو کاته‌کانى ئه‌و موسافیرانه‌ى ڕوویان کردۆته ئه‌و ولآته به مه‌به‌ستى فێربوونى زمانى ئینگلیزى، یان به‌سه‌ربردنى پشووى هاوین، به‌مه‌به‌ستى لادانیان و دوورخستنه‌وه‌یان له ئاین و تێکدانى بیروباوه‌ڕیان.

