سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرۆگرامسازى زمانیانه‌ى ده‌ماریى
ئاماده‌کردنى : سه‌روه‌ر حسن
نوسینگه‌ى ته‌فسیر هه‌ولێر
به‌وپه‌ڕى ساده‌ییه‌وه ڕه‌نگه زۆر که‌س ئه‌م زاراوه نوێیه ببیستن "پرۆگرامسازى زمانیانه‌ى ده‌مارى – Neuro linguistic programming"، به‌ڵام به‌شێکى زۆرى خوێنه‌ران نازانن ئه‌م زانسته چییه؟ ئایا ئاماژه‌ى قورئانى له‌باره‌یه‌وه هه‌یه؟
ڕه‌نگه جێى سه‌رسامى خوێنه‌ر بێت! ئه‌م زانسته که دۆزینه‌وه و دانانى بنه‌ما زانستییه‌کانى پتر له (40 سالَ)ى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووه، وه‌لێ ته‌واوى بنه‌ماکانى زانسته‌که له په‌رتوکى خوادا به‌ر له چوارده سه‌ده بوونى هه‌یه! له بابه‌ته‌کانى ئه‌م کتێبه‌دا ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز هه‌واڵى پێداوین، به‌راوردى ده‌که‌ین و لێى وردده‌بینه‌وه بۆئه‌وه‌ى بۆمان ده‌ربکه‌وێت قورئانى پیرۆز یه‌که‌مین کتێبه ده‌رباره‌ى پرۆگرامسازى زمانیانه‌ى ده‌مارى ده‌دوێت نه‌ک زانایانى ئه‌مریکا!
ئه‌م زانسته له حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ده‌ستى پێ‌کرد، هۆى دۆزینه‌وه‌ى پێداویستى گه‌شه‌کردنى تێگه‌یشتنه‌کان (مدارك)ى مرۆڤ بوو. خه‌ڵکانێک سه‌رکه‌وتنى گه‌وره له ژیانیاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رنجى هه‌ندێک له زانایانى ڕاکێشاوه و بڕیارى لێکۆڵینه‌وه‌ى هۆکاره‌کانى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یان داوه. پاشان دوو ئاکامى گرنگیان به‌ده‌ستهێنا:
١. هه‌ر مرۆڤێک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستدێنێت، ڕێگا و شێوازێکى دیاریکراو له به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى ژیانیدا به‌کاردێنێت، ئه‌م ڕێگا و "ستراتیژه"ى کارکردنیه‌تى سه‌رکه‌وتنه‌کانى بۆ به‌ده‌ستهێناوه.
٢. هه‌ر مرۆڤێک سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ستبێنێت، ئه‌وه ماناى وایه ئێمه‌ش ده‌توانین سه‌رکه‌وتنى هاوشێوه به‌ده‌ست بێنین ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕێگا و شێوازى ئه‌ومان په‌یڕه‌و کرد. که‌واته به‌وپه‌ڕى ساده‌ییه‌وه: پرۆگرامسازى زمانیانه‌ى ده‌مارى ئه‌وه‌یه که چۆن کۆنترۆڵى مێشکت بکه‌یت؟!
ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییه پشت ده‌به‌ستێت به پێدانى کۆمه‌ڵێک هۆکار و هزر و کارامه‌یى به خوێنه‌ر که به‌هۆیانه‌وه که‌سه‌که ده‌کاته مرۆڤێکى سه‌رکه‌وتووى به‌هێز، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گره‌نتى سه‌رکه‌وتنت ده‌داتێ ده‌ستگرتنته به‌سه‌ر خود یان مێشک یاخود کۆنترۆڵى هه‌ڵچوونه‌کان، به ساده‌یى: بریتیه له‌وه‌ى فێر ببیت چۆن ئه‌قڵت به‌کاربێنیت.
زانایان ئاشکرایانکرد هه‌ڵچوونه‌کان و سۆز و هه‌سته‌کان لاى مرۆڤ هه‌ڕه‌مه‌کیانه به‌ڕێوه ناچێت وه‌ک پێشتر وه‌ها گومان ده‌برا، به‌ڵکو به‌رنامه‌یه‌کى ورد هه‌یه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش نهێنى پێبه‌خشینى وشه‌ى پرۆگرامسازى "البرمجه"یه به‌م زانسته.
- وشه‌ى پرۆگرامسازى "البرمجه" گوزارشت له‌وه ده‌کات به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌ت هه‌یه بۆ هه‌ڵچوون و سۆزه‌کان که ده‌کرێت ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت به‌ته‌واوى وه‌ک چۆن ده‌ست به‌سه‌ر به‌رنامه‌ى کۆمپیوته‌ردا ده‌گرین!
- وشه‌ى زمانى "لغویه" گوزارشت ده‌کات له به‌کارهێنانى وشه‌کان له په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خود، واته به‌کارهێنانى زمان له ئاڕاسته‌کردنى هه‌ڵچوونه‌کاندا.
- وشه‌ى ده‌مارى "عصبیه" واته ده‌بێت ئێمه بزانین چۆن کۆئه‌ندامى ده‌مار و ده‌روونمان کارده‌کات، تاکو بتوانین کۆنترۆڵى بکه‌ین و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ى خۆمان ده‌مانه‌وێت ئاراِسته‌ى بکه‌ین. به‌ته‌واوى وه‌ک زانیاریت به‌و ئامێرى کۆمپیوته‌ره‌ى له‌سه‌رى کارده‌که‌یت، چه‌ند زانیاریت به‌و ئامێره‌ى له‌به‌رده‌ستدایه پتر بێت، تواناى زیاترت ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و سوودوه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى!
ئه‌م پرۆگرامسازیه بایه‌خ به مرۆڤى ته‌ندروست و نه‌خۆشیش ده‌دات، پێویست ناکات تۆ گرفتارى کێشه‌یه‌ک بیت ئه‌وجا بێیت و فێرى ڕێساکانى ببیت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت سوود له‌م ڕێسایانه وه‌ربگریت و مه‌شق له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنیان بکه‌یت له‌کاتێکیشدا که له حاڵه‌تى ته‌ندروستى باشدایت، ئه‌وه واتلێده‌کات له حاڵه‌ته‌کانى قه‌یران و هه‌ڵوێسته گرانه‌کاندا به‌هێزتر بیت.
هه‌ر یه‌کێک له ئێمه زۆر له تواناگه‌ل و به‌رتوانایى تایبه‌تى هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى زانیارى ته‌واومان له‌باره‌یانه‌وه نییه به‌کاریان ناهێنین! له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌توانیت پتر له نیوه‌ى هه‌ر کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکه‌یت ته‌نها به‌وه‌ى له قه‌باره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و کێشه‌یه حاڵى ببیت!!
پێویسته مێشکت بێنیه پێشچاو به‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک ئامێرى ئه‌ندازه‌یى ورده که به‌پێى به‌رنامه‌یه‌کى دیاریکراو کارده‌کات، تۆیت ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌یت و ئه‌وه‌ش کلیلى سه‌رکه‌وتنه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م ڕاستییه نه‌گه‌یت، ئه‌وده‌مه مێشکت له‌لایه‌ن هاوڕێ و خێزان و کۆمه‌ڵگا و کاریگه‌رییه‌کانى ده‌وروبه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، دواجار ده‌بیته مرۆڤێکى هه‌ڵچوو و که‌متوانا له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خود یان هه‌سته‌کانتدا.

