سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له دایکبوونى مرۆڤـ
سه‌وه‌ر حسن
نوسینگه‌ى ته‌فسیر
قورئانى پیرۆز له چوارچێوه‌ى بانگه‌وازى خه‌ڵکیدا بۆ باوه‌ڕهێنان، زۆرێک له بابه‌ته جۆراوجۆره‌کانى هێناوه. هه‌ندێجار باسى ئاسمانه‌کانى کردووه و هه‌ندێجارى تر ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵه‌کان، ئه‌وه‌ش وه‌ک به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونى خواى میهره‌بان.... هه‌روه‌ک زۆر له ئایه‌ته‌کان داوایان له خه‌ڵک کردووه بیر له به‌دیهێنان بکه‌نه‌وه، ده‌رباره‌ى به‌دیهێنانى مرۆڤ و ماهیه‌تى جه‌وهه‌رى.
[نَحْنُ خَلَقْنَاكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ [57] أَفَرَأَیْتُم مَّا تُمْنُونَ [58] أَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ [59] )(الواقعة /57-59)، واته:
ئێمه دروستمان کردوون، بۆچى بڕوا ناکه‌ن؟ جا پێم بڵێن ئه‌و مه‌نیه‌ى له‌جێى خۆیدا دایده‌نێین؟ئایا ئێوه دروستى ده‌که‌ن یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟
ڕووه‌کانى ئیعجاز له به‌دیهێنانى مرۆڤدا، جگه له‌م ئایه‌ته له زۆر ئایه‌تى تریشدا باسکراون. له‌و ئایه‌تانه‌دا زانیارى دوورودرێژى ئه‌وتۆ هه‌یه، که ئه‌سته‌مه مرۆڤێک بیانزانێت له سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زاینی‌دا ژیابێت، له‌و زانیاریانه:
- مرۆڤ به ته‌واوى له مه‌نى به‌دی نه‌هێنراوه، به‌ڵکو له به‌شێکى مه‌نى.
- کۆرپه‌له به منداڵدانى دایکه‌وه لکاوه به ته‌واوى وه‌ک زه‌رو (علق) که به لاشه‌وه ده‌لکێت.
- کۆرپه‌له له ناو سێ ناوچه‌ى تاریکى منداڵدا دروست ده‌بێت.
ئه‌و خه‌ڵکه‌ى له سه‌رده‌مى دابه‌زینى قورئاندا ژیاون دڵنیابوون له‌وه‌ى مادده‌ى بنه‌ڕه‌تى به‌دیهێنان په‌یوه‌ندى هه‌یه به شله‌ى مه‌نه‌ویه‌وه که له نێره‌وه له کاتى کردارى زایه‌ندیدا ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستییه‌ى که منداڵ دواى (9 مانط) له دایک ده‌بێت ئاشکرایه و پێویست به گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه ناکات، به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه‌ى ئایه‌ته‌کان باسی ده‌که‌ن زانیارییه‌کن که زانست تا سه‌ده‌ى بیسته‌م نه‌یدۆزیبوونه‌وه.

