سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
درێژى و كورتى كات لاى خوا و مرۆڤ و بیردۆزى ئه‌نیشتاین
نووسینى د.ه.محمد
ئاماده‌كردنى.فریادئیبڕاهیم
زۆر جار بێ وه‌لاَم ئه‌م پرسیاره به‌مێشكی هه‌ندێكماندا دێت و ده‌ڕوات له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م داوپاش دانانی بیردۆزی ڕێژه‌یى تایبه‌ت (النظریه‌النسبیه الخاصه) له‌لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی (البیرت ئه‌نشتاین )ه‌وه ،وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره سه‌باره‌ت به‌تێگه‌یشتنمان بۆكات ڕویدا …… ئه‌م بیردۆزه كه‌له‌یه‌كێك له‌برگه‌كانیدا باس له كورت بوونه‌وه و چونه‌وه‌یه‌كی كات (تقلص الزمن)بۆته‌نێك كه‌به‌خێراییه‌كی یه‌كجار زۆری نزیك خێرایی ڕوناكی به‌تاودانێكی ڕێك بڕوات واته باس له‌وه ده‌كات كه كات ڕێژه‌یه‌كی (نسبی) و ڕه‌ها (مطلق ) نیه به‌مانایه‌كی تر كات له‌سیسته‌مێكه‌وه بۆسیسته‌مێكى تر‌ى ئه‌م گه‌ردونه‌دا ده‌گۆڕێت .
بۆتێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ش ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر بۆنمونه پیاوێك سواری موشه‌كیكی ئاسمانى بێت كه‌خێراییه‌كه‌ی زۆر له خێرایی ڕوناكیه‌وه نزیك بێت ( خێرایی ڕوناكی نزیكه‌ی 300.000 كم/چركه ). وه‌ئه‌م پیاوه گه‌شتێك به ئاسماندا بۆماوه‌ی مانگێك بكات ,وه پاشان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی ده‌بینین منداله‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی ته‌نها دوساڵ بوو له‌كاتی ده‌رچوونی موشه‌كه‌كه‌ی ئه‌مدا بۆئاسمان , پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شته یه‌ك مانگیه‌كه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ی بوه به(10) ساڵ!!
هه‌رچه‌نده ئه‌م شته‌سه‌یرو نائاساییه له‌كاتی بلاَو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نشتاینه‌وه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زانا فیزیاییه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه جێی به‌رهه‌ڵستیه‌كى زۆر بوو, به‌لاَم پاشان به‌هۆی هه‌ندێك ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه ,كه‌له‌تاقیگه فیزیاییه گه‌وره‌كاندا به‌كار هات و تیایداهه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌له‌سه‌ر گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی یه‌كجار كورتی میزۆنه‌كان كرا (ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بابه‌تێكی دورو درێژه و لێره‌دا بواری باس كردنیان نیه) ڕاستی بۆچونه‌كه‌ی ئه‌نشتاینیان سه‌لماند…………
ئێستاش با له‌هه‌ندێك له‌ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قوڕئان بڕوانین ,وه‌بزانین ئایا كات له‌قوڕئاندا چۆن باس كراوه شتێك زۆر به‌ڕوونی له‌قوڕئانی پیرۆز دا باس كراوه بریتیه له ڕێژه‌یی و جیاواز بوونی كات ,هه‌روه كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ [السجدة : 5] السجده : 5
واتا: ئه‌و خوایه‌له‌ژوور ئاسمانه‌وه‌کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ لای، له‌ڕۆژێکدا که‌به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه‌به‌و حسابه‌ی ئێوه‌که‌ده‌یکه‌ن.(ئاسان)
وه‌هه‌روه‌ها باس له‌ڕۆژی دوای ده‌كات و ده‌فه‌رموێت [تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ [المعارج : 4]
واتا: فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه‌بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که‌ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه(به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته‌که‌په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به‌نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه(ئاسان)
هه‌روه‌ها هه‌ردوو ڕوداوى موعجیزه ئامێزی ( اسرا‌و میعراج) شه‌وڕه‌وی وبه‌رزبوونه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) بۆئاسمان بۆلای خودا به‌ئاشكراو پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر زه‌وی هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (عیسا) (درودی خوای له‌سه‌ربێت ) بۆلای خودا به‌ئاشكراو پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر زه‌وی پیش ڕۆژی دوایى , ڕێژه‌ى بوونی كات ده‌سه‌لمێنێت وپیشانی ده‌ده‌ن كه‌قوڕئانی پیرۆز خوای گه‌وره‌و بالاَ ده‌سته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه,وناگونجێت كه‌زیاتر له 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره وه‌شتێكی واسه‌یرونائاسایى له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌هه‌ستی پێ بكرێت !!
ئێمه ئه‌مڕۆ واده‌زانین كه‌كات بریتیه له‌دوورى (بعد) ی چواره‌م وشتێكه له‌گه‌ڵ مادده‌و شوێندا جیا ناكریته‌وه ,هه‌روه‌كو چۆن ئێمه ناتوانین ته‌نێك ببینین دریژیه‌كه‌ی له‌پانی و به‌رزیه‌كه‌ى جیابكه‌ینه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌مووته‌نێك به‌كاته‌وه به‌نده‌و لێی جیا ناكرێته‌وه به‌لاَم هه‌روه‌كو چۆن باسمان كرد كه‌بڕی كات شتێكی (نسبی) و گۆڕاوه دیسان ڕابردوو ئێستا‌و داهاتوی كاتیش شتێكی ڕێژه‌ییه له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر جیاوازه واته ده‌شێت ڕوداوێك لای كه‌سێك له‌كاتی ئێستادا ڕوبدات به‌لاَم كه‌سێكی تر هه‌مان ڕووداو له‌داهاتوودا ببینێت , بۆ نمونه گریمان كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووی خۆره ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره ی سه‌ر ڕووی خۆر ده‌بینێت هه‌ماته‌قینه‌وه كه‌سێكی سه‌ر ڕووی زه‌وى پاش زیاتر له (8) خوله‌ك تێبینی ده‌كات كه‌واته ئه‌و ڕووداوه‌ی كه‌بینه‌ره‌كه‌ی سه‌ر ڕووى زه‌وى به‌ڕوداوێكى ئێستا ( حاضر) ده‌زانێت به‌نسبه‌ت بینه‌ره‌كه‌ى سه‌ر ِرووى خۆره‌وه ڕووداوێكى ڕابردووه . له‌كۆمه‌له ئایه‌تێكى زۆردا قوڕئانی پیرۆز ئاماژه‌ى به‌م ڕاستییه كردووه بۆنموونه ده‌فه‌رموێت : (ووجدوا ماعملوا حاضرا) , (وادخلوا الذین آمنوا وعملوا الصالحات الجنة) , (ویصنع الفلك............) له‌كۆتایی ئه‌م باسه ده‌ڵیین (فبِاي حديث بعده يؤمنون) والسلام علیكم ورحمه‌الله وبركاته

