سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌شه‌پێدانى متمانه به‌خۆ
ئیسماعیل رفندى
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
پێویستى و گرنگێتى:
یه‌کێک له‌و خاڵه بنچینه‌ییانه‌ى که یارمه‌تى مرۆڤ ده‌دات بۆ بنیاتنانى نه‌فسیه‌تى خۆى بریتییه له متمانه به‌خۆ، پاشان بنیاتنانى له هه‌موو بواره‌کانى ژیانیدا، ئه‌وه‌ش به سوربوون و جێگیر بوون له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له راڕایى له هه‌ستان به ئه‌نجامدانى ئه‌رک و، هه‌موو ئه‌وانه‌ى که ده‌خوازرێت ئه‌نجام بدرێت.. به‌و شێوه‌یه ده‌بێته که‌سێکى سودمه‌ند بۆ خۆی و بۆ که‌سانى تریش.
خاڵه به‌هێزه‌کانى متمانه به خۆ:
١- رێزگرتنى خوود به رێزگرتن له خه‌ڵکى.
٢- مامه‌ڵه‌ى دروست و چاک له‌گه‌ڵ دوور و نزیک.
٣- کۆنترۆڵکردنى مه‌زاج.
٤- هێمنى و له‌سه‌رخۆیى.
٥- متمانه به خۆ.
٦- وازهێنان له وشه‌ى پاشان ده‌یکه‌م ـ التسویف.
٧- جێگیرى له قسه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌بوونى رارایى.
٨- به‌رگه‌گرتنى ئه‌نجامى کاره‌کان با نرخه‌که‌ى به‌هه‌ر شێوازێک بێت.
٩- خۆشویستنى حه‌ق و راسته‌قینه.
١٠- به‌رگریکردن له حه‌ق به هه‌موو شێوازێک.
١١- هاوسه‌نگى سۆزدارى.
١٢- گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌ره‌کاندا به به‌رده‌وامى.
١٣- به‌دواداچوون به‌دواى هه‌موو شتێکى ته‌مومژاویدا.
١٤- زاڵکردنى عه‌قلانیه‌ت به‌سه‌ر روکه‌شیدا.
١٥- عیززه‌ت و نه‌فس به‌رزى به‌بێ خۆ به‌زلزانین و خاکیبوون به‌بێ زه‌لیلى.
نیشانه‌کانى متمانه به خۆ
١- خود به‌رگه‌ى هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کان ده‌گرێت له‌گه‌ڵ تواناى راستکردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌دا.
٢- رانه‌کردن له ئه‌رکه‌کان.
٣- دروشمى هه‌میشه‌یى له هه‌موو بوار و مه‌یدانێکدا بریتییه له ئه‌وه من ئاماده‌م یان من بۆ ئه‌و کاره باشم .
٤- به‌رده‌وامه له به‌خشین تا به‌شێوه‌یه‌کى زانستیانه بوونى ده‌سه‌لمێنرێت.
٥- دڵخۆشه به به‌رهه‌مى کرده‌وه‌کانى به‌بێ له‌خۆبایى بوون.
٦- تووشى نائومێدى و رارایى نابێت له‌کاتى شکست و به‌رده‌وامه له کاروان بۆ به‌دیهاتنى سه‌رکه‌وتن.
٧- راپه‌ڕاندن لاى ئه‌م به‌هاى هه‌یه.. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌رکه‌کانى به رێک‌وپێکى بۆ به‌دیهێنانى ئه‌رکه‌که‌ى به باشترین شێوه.
نادروستیه‌کانى نه‌بوونى متمانه به خۆ:
١- شوێنکه‌وتنى که‌سانى تر، به‌تایبه‌تى له کاروباره چاره‌نوس سازه‌کانیدا.
٢- ناتوانێت بڕیارى دروست و راست بدات.
٣- ناتوانێ گه‌شه به‌خۆى بدات و پێش بکه‌وێت.
٤- له‌وانه‌یه تووشى گرێى ناته‌واوى ببێت.
٥- ده‌بێته که‌سێکى گۆشه‌گیر و ورده‌ورده تووشى خه‌مۆکى ده‌بێت.
٦- ناتوانێ هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت و له کاروان دواده‌که‌وێت.
٧- کۆنترۆڵى خۆى ناکات و ناتوانێ کۆنترۆڵى هه‌ڵچوونه‌کانى بکات له ترسى پێشبینى کردنى شتى خراپ، ناشتوانێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌بێت.
٨- لاواز ده‌بێت له بوارى به‌رهه‌مهێنانى دروستانه‌دا جا مادى بێت یان مه‌عنه‌وى.
گرنگیى په‌روه‌رده له‌سه‌ر متمانه به خۆ
١- دانانى به‌رنامه‌یه‌کى زانستى و ئامانجدار بۆ به‌دیهێنانى توانا و لێهاتویى که‌سه‌کان.
٢- پێدانى سه‌لآحیات و ئازادى پێویست به که‌سێک که پێشنیار یان پرۆژه‌یه‌کى پێبێت.
مه‌شقکردنى به‌رده‌وام له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، ئاگاداربوون له‌وه‌ى که هه‌ر له سه‌ره‌تادا
٣- شکست نه‌هێنێت، چونکه ده‌روونى نزم به شکست کۆتایى دێت.
٤- هاندان و پاڵنه‌رى دروست بۆ هه‌ستان به ئه‌رک و راپه‌ڕاندنى پێویستى سه‌رشان.
٥- متمانه به تاک رێخۆشکه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى که متمانه‌ى به‌خۆى هه‌بێت.
٦- دۆزینه‌وه‌ى رێگا و شێوازى خۆ گونجان و هه‌ماهه‌نگى له‌نێو تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌دا.
٧- پشتبه‌ستن به تواناکانى له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کانى ته‌مه‌ندا.
٨- یارمه‌تیدانى تاک بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر لاوازى به‌شێوه‌یه‌کى گشتیدا.
٩- پێدانى فرسه‌ت له‌گه‌ڵ موتابه‌عه‌ى هاوسه‌نگ له‌نێوان وه‌ستان و پاڵناندا.

