سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٢٤/ حوکمى زه‌کات نه‌ده‌ر چیه شه‌ریعه‌تى له ئیسلام ؟
نوسینى : طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام/ حوکمى زه‌کات نه‌ده‌ر بێ باوه‌ڕبون و له‌ئیسلام ده‌رچونه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕى پێ نه‌بێت , به‌ڵام ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى پێ هه‌بێت و نه‌یدات , ئه‌وه ده‌سڵاتدارى وه‌خت به‌زۆرى لێى ده‌سێنێت ونیوه‌ى ماڵه‌که‌شى ده‌بات ,سزادانێک بێت بۆى جا ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یدا و ده‌ستیشى دایه چه‌ک , ئه‌وه جه‌نگى له گه‌ڵدا به‌رپا ده‌کرێت ٠
زانایانى ئیسلام یه‌کڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى : که‌وا هه‌رکه‌سێک باوه‌ڕ به زه‌کات دانى ماڵ وسامان نه‌بێت , ئه‌وه بێباوه‌ڕه وله ئیسلام ده‌ده‌رچێت ٠
جا هه‌ندێک له زانایان فه‌رمویانه:
هه‌ر که‌سێک واز له یه‌کێک له پێچ پایه‌کانى ئیسلام بێنێت به‌قه‌سته‌وه , ئه‌وه بێباوه‌ڕه و له ئیسلام ده‌رده‌رچێت , ئیتر باوه‌ڕى پێى هه‌بێت یان نه , ئه‌م بۆ جونه‌ش زیاتر له سه‌عیدى کوڕى جوبه‌یر ونافع و حه‌که‌مه‌وه ریوایه‌ت کراوه, وه‌له ریوایه‌تێکدا ئه‌حمه‌دى کوڕى حه‌نبه‌لیش واى فه‌رموه,بۆیه هه‌ندێک له هاوه‌ڵانى ئه‌حمه‌دى ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژاردوه, وه ئه‌مه وته‌ى ئیبنو حه‌بیبى مالیکیشه , وه هه‌ندێک له زانایان یه‌کڕان هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر بێباوه‌ڕبونى زه‌کات نه‌ده‌ر ده‌گێرنه‌وه‌٠ {(الجامع في طلب العلم الشريف ) عبدالقادر بن عبد العزيز(459-461 ) }٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى بوهزى کوڕى حه‌کیم خواى لێ رازبێت که‌وا فه‌رموى : بیستم پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێـت فه‌رمووى: (فيِ كُلَّ سَائِمَةِ إبِلٍٍ , فِي أرْبَعِينَ بِنْتُ لَبُونٍٍ لاَ يُفَرَّقُ إبلٌ عَن حِسَابِهَا , مَن أعطاَهَأ مُؤتَجِراََ بِهَا فَلَهُ أجْرُهَا , وَمَن مَنَعَهَا فَإنَّا أخِذُوهَا وَشَطرَ مَالِهِ , عزمَةََ مِن عَزمَاتِ رَبَّنَا عَزَّ وَجَلَّ , لَيسَ لِمُحَمَّدٍٍ وَلاَ لآلِ مُحَمَّدٍٍ مِنهَا شَيءٌ ) {رواه ابوداود(4/رقم/ 1560) واحمد (8/217/28) وهوحديث حسن , حسنه ُ الالباني في الاوراء (791) وصحيح الجامع(4265)}
واته: له هه‌مو وشترێکدا که بله‌وه‌رێـت , له گشت چل دانه دا به‌چکه وشترێکى ته‌مه‌ن دوساڵ که پێى نابێته سێ ساڵى لێ ده‌رده‌کرێت به زه‌کات بدات و داواى پاداشت له خواى گه‌وره بکات , ئه‌وه خوا خۆى پاداشتى ده‌داته‌وه , به‌ڵام هه‌رکه‌سێک نه‌یدات , ئه‌وه ئێمه به‌زۆر لێى ده‌سێنین و نیوه‌ى ماڵکه‌شى ده‌به‌ین مافێکه له مافه‌کانى په‌روه‌ردگارمان , هیچى بۆ موحه‌مه‌د و که‌سوکارى موحه‌مه‌د نیه ٠
هه‌روه‌ها فه‌رموده‌که‌ى عه‌بدولڵاى کوڕى عومه‌ر خواى لێ راز بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر لبێت فه‌رموى : ( (أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله ، وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ، ويؤتوا الزكاة ، فإذا فعلوا ذلك ، عصموا مني دماءهم وأموالهم ، إلا بحق الإسلام عصموا مني دماءهم وأموالهم ، إلا بحق الإسلام ، وحسابهم على الله تعالى ،) {رواه البخاري (1/رقم/ 25)ومسلم (1/رقم/ 20-22)} واته : من فه‌رمانم پێکراوه که‌وا له گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بجه‌نگم تا شایه‌تى ده‌ده‌ن وده‌ڵێن (لاَ إِلَهَ إِلاَّ الله, مُحَمَّداََ رَسُولُاللهِ ) وبه رێک‌وپێکى نوێژ بکه‌ن و زه‌کاتى ماڵه‌کانیشیان بده‌ن , جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یانکرد , ئه‌وه خوێن و ماڵیارن له من پارێزراو ده‌بێت , مه‌گه‌ر به‌مافى ئیسلام و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌لاى خواى گه‌وریه‌٠٠
هه‌روه‌ها فه‌رموده‌که‌ى ئه‌بو هوره‌یره خواى لێ راز بێت که‌وا فه‌رموى : (لما توفي رسول الله صلى الله عليه وسلم واستخلف أبو بكر بعده وكفر من كفر من العرب قال عمر بن الخطاب لأبي بكر كيف تقاتل الناس وقد قال رسول الله صلى الله عليه وسلم أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا لا إله إلا الله فمن قال فقد عصم مني ماله ونفسه إلا بحقه وحسابه على الله فقال أبو بكر: والله لأقاتلن من فرق بين الصلاة والزكاة فإن الزكاة حق المال والله لو منعوني عقالا كانوا يؤدونه إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم لقاتلتهم على منعه فقال عمر بن الخطاب فوالله ما هو إلا أن رأيت الله عز وجل قد شرح صدر أبي بكر للقتال فعرفت أنه الحق ) {رواه البخاري (3/رقم/ 1400)ومسلم (1/رقم/ 20)وللفظ له } واته: کاتێک پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت کۆچى دواى کرد و ئه‌بو به‌کرکرا به‌جێنشین له پاش ئه‌و , خه‌ڵکى زۆر له عه‌ره‌به‌کان بێباوه‌ڕبونه‌وه , جا ئه‌بو به‌کریش بڕیاریدا له گه‌ڵیاندا بجه‌نکێت , عومه‌ریش پێى وت : چۆن له‌گه‌ل خه‌ڵکدا ده‌جه‌نگیت و پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌یفه‌رمو من فرمانم پێکراوه له گه‌ل خه‌ڵکدا بجه‌نگم تاکو ده‌ڵێن : ( لا إله إلا الله ) جا هه‌رکه‌سێک بڵێت ( لا إله إلا الله ) ئه‌وه ماڵ و نه‌فسى له من پارێزراوه مه‌گه‌ر به حه‌ق و مافى (لا الة الا الله ) ولێپرسینه‌وه‌شیان له‌لاى خواى گه‌وره خۆیه‌تى ٠ ئه‌بوبه‌کر فه‌رموى سوێند بێت به خواى گه‌وره من ده‌جه‌نگم له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکدا جیاوازى بخاته نێوان نوێژ و زه‌کاته‌وه , چونکه زه‌کات حه‌ققى ماڵه , سوێند بێت به‌خوا ئه‌گه‌ر به‌چکه بزنێکیشم پێ نه‌ده‌ن که له پێشدا به پێغه‌مبه‌رى خوایان ده‌دا , ئه‌وه ده‌جه‌نگم له گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر نه‌دانى ,جا عومه‌ر فه‌رموى : سویند بێت به‌خوا هیچ نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که خواى گه‌وره‌ى دڵى ئه‌بو به‌کرى رێنموایى کردبو بۆ جه‌نگ کردن ,جا بۆم ده‌رکوت که ئه‌و له‌سه‌ر حه‌ققه‌٠
تێببیتى : جا بۆ شاره‌زابون له ئه‌حکامه‌کانى زه‌کات له شه‌ریعه‌تدا , بڕوانه کتێبمان پوختى فیقهى شه‌ریعه‌ت به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت /به‌شى زه‌کات

