سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانى لادانى خوڕه‌وشتى (رِه‌فتارى) ٢-٢
و: خالید ئیلیاس
٤- لاوازی ئامۆژگاریکردنی کۆمه‌لآیه‌تی:- بێگومان ئامۆژگاریکردنی کۆمه‌لآیه‌تی له ڕوانگه‌ی هاوکاریکردن له‌سه‌ر چاکه و پارێزگاری و فه‌رمانکردن به چاکه و ڕێگری‌کردن له خراپه بنچینه‌ی ته‌ندروستبوونی کۆمه‌ڵگه و سه‌لامه‌تبوونیه‌تی، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:[وَتَعَاوَنُوا عَلَي البِرِّ وَالتَّقْوَي وَلآتَعَاوَنُوا عَلَي الأِثْمِ وَالعُدْوَانِ..] (المائدة:2). پێشه‌واشمان فه‌رموویه‌تی[مَنْ رَأي مِنْكُمْ مُنْكَراً فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ فَأِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ..] (رواه مسلم). جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئامۆژگاری کۆمه‌لآیه‌تی لاواز بوو، که‌سی لاده‌ر و لاڕێ ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌مدا ده‌کرێته‌وه بۆ خراپه‌کاری،
له هه‌مان کاتدا ڕۆده‌چێت له سه‌رکه‌شبوون و لاڕێ‌بوونی، له‌وانه‌یه کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر خه‌ڵکانی دیکه هه‌بێ، بۆیه نابینی که‌س ڕێگری له ئافره‌تێک بکات له‌سه‌ر خووڕه‌وشته خراپه‌که‌ی.. ناشبینی که‌س ڕێگری له مناڵێک بکات له‌سه‌ر کرده‌وه ناڕێکه‌که‌ی.. نابینی که‌س گه‌نجێک وشیاربکاته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌فتاره نابه‌جێکه‌ی.. فه‌رمانیش ناکرێ به به‌ته‌مه‌نێک به کرده‌وه‌ی دروست و خووڕه‌وشتی به‌رز.. به‌ڵکو هه‌رکه‌سه سه‌رقاڵه به‌خۆیه‌وه، لێره‌وه کۆمه‌ڵگه هه‌ره‌س دێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی سه‌ربه‌ستییه‌کی خاڵییان به‌دی کردووه له ڕێنه‌گرتن و ڕێگری لێکردنیان، بۆیه تاک هیچ به‌ربه‌ستێک به‌دی ناکات له شوێنکه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو. له هۆکاره‌کانی لاوازی ئامۆژگاریکردنی کۆمه‌لآیه‌تی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
سه‌رقاڵبوون به‌خۆوه:- ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێ که تاک سه‌رقاڵ بێ به ئیش و کاری تایبه‌تی خۆی و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، به‌م شێوه‌یه له وتنی هه‌ق خۆی لاده‌دا، ئه‌م سه‌رقاڵبوونه‌ی ڕێگه‌ی پێنادات له هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڕێ و دراوسێ و نزیکانی، به‌م شێوه‌یه‌ش خراپه‌کارییه‌کی زۆر دێته‌دی که به‌سه‌ر ئوممه‌تدا ده‌شکێته‌وه، به‌ڵکو به‌سه‌ر تاکه‌کانیشدا، پێغه‌مبه‌رمان فه‌رمووی
:[وَالَّذِي نفسِي بِيَدهِ لَتَأْمُرُنَّ بِالمَعْرُوفِ وَلَتَنْهَوُنَّ عَنِ المُنْكَڕ اَوْ لَيُوشِكَنَّ أللَّهَ عَزَّوَجَلَّ أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عِقَاباً مِنْهُ ثُمَّ تَدْعُونَهُ فَلآ يُسْتَجَابَ لَكُمْ] (رواه الترمذي).
کێبڕکێی ماددی:- له هۆکاره‌کانی لاوازی ئامۆژگاری کۆمه‌لآیه‌تی، کێبڕکێی ماددیه له‌نێوان خه‌ڵکیدا، بۆیه هه‌موو تاکێک هه‌وڵ ده‌دات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی مادده و سامان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی عه‌کسکردنه‌وه‌ی تێڕِوانینی کۆمه‌ڵگه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکی، بۆیه پیاوان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن به‌و ماڵ و سامانه‌ی له‌سه‌ر یه‌کیان داناوه، به چاوپۆشیکردن له لایه‌نی خووڕه‌وشتیان، که ئه‌م بیروبۆچوونه ماددیه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی پاڵ پێوه‌ناوه به‌ره‌و کێبڕکێی ماددی، وازهێنان له فه‌رمانکردن به چاکه و ڕێگری‌کردن له خراپه.
هه‌ستنه‌کردن به به‌رپرسیارێتی:- له ده‌ره‌نجامی هه‌ستنه‌کردنی تاک و کۆمه‌ڵگه به به‌رپرسیارێتی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی فه‌رمانکردن به چاکه و ڕێگری‌کردن له خراپه، وای لێکردوون ئه‌م شیعاره نه‌ناسن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن، بۆیه تووشی ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ده‌رده‌سه‌ریه بوون که پێغه‌مبه‌ری خوا له فه‌رمووده‌که‌ی پێشودا فه‌رمووی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی پێویستی پێیه‌تی، ئه‌وه‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی بزانێ سه‌باره‌ت به‌م شیعاره له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسێ به ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌سه‌ری فه‌رزکردووه.
٥- هاوڕێی خراپ:- هاوڕێی خراپ کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هاوڕێکه‌ی له ڕه‌فتاری وته‌یی و کرداری و بیروباوه‌ڕیدا، بۆیه پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی هۆشیاری داوه به‌م بابه‌ته له زۆرێک له ئایه‌ته‌کانی قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێشه‌واماندا. خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:[ ألآخِلآ ء يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُّوٌ ألآ ألمُتَّقُونَ]( الزخرف:67). پێغه‌مبه‌ریشمان فه‌رموویه‌تی:[ المَر ء عَلَي دِينِ خَلِيلِهِ فَلْيَنْظُرْ أحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلْ ] (رواه ابو داود). هاوڕێی خراپ کارده‌کاته سه‌ر بیروباوه‌ڕی تاک و به‌جێگه‌یاندنی دروشمه‌کانی په‌رستش، هه‌روه‌کو چۆن کار ده‌کاته سه‌ر ڕه‌فتار و خووڕه‌وشتی. له‌مباره‌یه‌وه ،،ئیبن قه‌ییم،، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ" هاوڕێی خراپ مرۆڤ تووشی جیابوونه‌وه و خه‌م و خه‌فه‌ت و لاوازی ده‌کات، ده‌یکاته هه‌ڵگری ئه‌و ڕه‌فتار و کرده‌وه خراپانه‌ی که له هاوده‌مه خراپه‌کانی وه‌ریگرتووه و له توانایدا نییه هه‌ڵیانبگرێ، به‌هه‌ده‌رچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و سه‌رقاڵبوونی به‌وان و ئیش و کاره‌کانیانه‌وه، بۆیه هه‌موو بیرۆکه‌کانی دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر داخوازی و ویستی ئه‌واندا، جا ئایا چی پێده‌مێنی بۆ خوا و ڕۆژی دوایی؟".
جا هاوڕێی خراپ مرۆڤ له هه‌ق و ڕاستی لاده‌دات و به شتی پڕوپوچ فه‌رمانی پێده‌کات، به وته‌ی شیرین و بریقه‌دار شتی قێزه‌ونه له‌لا جوان ده‌کات، ڕێگری لێده‌کات له کاری چاکه و باش، حه‌زی له شه‌ڕ و خراپه‌کارییه، ڕقی له خێر و چاکسازییه، له‌و ژینگانه‌ی هاوڕیی خراپ که مرۆڤی تێدا ده‌بێته نێچیر، ئه‌مانه‌ن:
هاوڕێی خوێندن:- بێگومان هاوڕێکانی خوێندن له‌وانه‌یه باش بن و له‌وانه‌شه خراپ بن، به‌پێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سه و کاریگه‌ربوونی به یه‌کێک له‌و جۆرانه و هۆگربوونی پێیانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له‌گه‌ڵیان ده‌ژیا و له‌گه‌ڵیان تێکه‌لآوه، بۆیه پێغه‌مبه‌رمان (ص) ڕێنموونی کردوین و فه‌رموویه‌تی [ أنَّمَا مَثَلُ الجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالجَلِيسِ السُّو ء، كَحَامِلِ المِسكِ وَنَافِخِ الكِيَڕ، فَحَامِلُ المِسكِ أمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ وَأِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ وَأِمَّا اَنْ تَجِدَ مِنْهُ ڕيحاً طَيِّبَةً، وَنَافِخُ الكِيَڕ أِمَّا اَنْ يُحْڕقَ ثِيَابَكَ وَأِمَّا اَنْ تَجِدُ مِنْهُ ڕيحاً خَبِيثَةً ] (متفق عليه) . بۆیه واجبه له‌سه‌ر خێزانه‌کان ڕۆڵه‌کانیان ڕێنموونی بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی باش، له‌سه‌ر خوێندنگه‌شه به‌هه‌مان شێوه هه‌موو خوێندکاره‌کانی بکاته هاوڕێیه‌کی باشی یه‌کتری .
خزم و نزیکان:- مه‌رج نییه هه‌موو خزمه‌کان خه‌ڵکانی چاکخواز و باش بن، ڕۆڵه‌کانیشیان به‌هه‌مان شێوه، بۆیه لێره‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک له خێزانه‌کان ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش بکه‌ن و له ڕۆڵه‌کانیان بگه‌ڕێن تێکه‌لآوی خزمه خراپه‌کانیان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شه‌ڕ و خراپه‌کاری، له‌وانه‌یه هاوکاریکردنیان له‌سه‌ر لادانه ڕه‌فتارییه‌کان به‌هێزتر و توندتر بێ له‌به‌ر بوونی په‌یوه‌ندی هه‌وا و ئاره‌زوو به یارمه‌تی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه واجبه له‌سه‌ر خێزانه‌کان هۆشیار بن له ده‌ره‌نجامی ئه‌م کاره و وریا بن له خراپه‌کاره‌کان، هه‌رچه‌نده خزمی یه‌کتربن و پله‌ی نزیکایه‌تیشیان زۆر نزیک بێت .
گه‌ڕه‌ک:- له‌وانه‌یه هاوڕێی خراپ پێکهاتبێ له تاکه‌کانی گه‌ڕه‌ک له ئه‌نجامی نزیکی شوێنه‌که‌یان و ئاسانی یه‌کتربینین و به‌شداریکردنیان له خراپه‌کاریدا، ئه‌م کاریگه‌ریه‌ش چ له‌لای بچوکه‌کان بێ، یاخود گه‌وره‌کان، جیاوازی نییه، بێئاگایی دایک و باوک کاریگه‌ری گه‌لێ زۆری ده‌بێ له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م هاوڕێیه‌تیه خراپه له‌ناو گه‌ڕه‌کدا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی هاوکاری یه‌کتری لاوازبوو له‌نێوان تاکه‌کانی گه‌ڕه‌کدا له‌سه‌ر چاکه و خواناسی و ئامۆژگاریکردنی یه‌کتری و فه‌رمانکردن به چاکه و ڕێگری‌کردن له خراپه.
هاوپیشه‌کان:- هاوپیشه‌کان کاریگه‌ری کارایان ده‌بێ له‌سه‌ر لادان و لاڕێکردنی هاوڕێکانیان، ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵکانی خراپیان تێدابوو، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی کاره‌که‌یان وا ده‌خوازێ که په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروست ببێ، ئه‌مه قووڵ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ردانیکردنی یه‌کتری و په‌یوه‌ندی دروستکردن، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌کانیان ورده وورده گه‌رموگوڕ ده‌بێ و پله به‌پله نیشانه و وێنه‌ی خراپه‌کاری له‌نێوانیاندا ده‌گوازرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر تاک ئاگاداری خۆی نه‌بێ و وشیار نه‌بێ، ده‌بینی له پاش ماوه‌یه‌کی که‌م خۆی ده‌بینێته‌وه که‌وا هاووێنه‌یه‌کی ئه‌وانه له‌و خراپه‌کاریه‌ی له‌نێوانیاندایه، لێره‌وه ده‌بێ مرۆڤ ده‌روونی ڕابێنێ له‌سه‌ر عه‌زیمه‌تێکی به‌هێزی وا که‌وا کاریگه‌ری نه‌بێ به لادانی لاده‌ره‌کان، نه‌یه‌ڵی ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه خراپانه له چوارچێوه‌ی کاره‌که‌ی و به‌جێهێنانی هه‌قی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌ربچێت، تاوه‌کو ده‌توانێ بنیاتێکی باش بێ به ئامۆژگاریکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له چوارچێوه‌ی وه‌زیفه‌که‌یدان، به‌وه هۆی چاکسازی حاڵی ئه‌و که‌سانه‌یه له ده‌وروبه‌ریدان.
سه‌رچاوه/ (مساوئ ألأخلاق وأثرها علي ألأمة ا.د.خالد الحازمي )

