سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
من له کوێوه هاتووم؟.....(عقيدة)
م.ناصح ابراهیم سازانى
ئه‌مه‌ش گرێ و گۆڵێکى ژیانى ئه‌و مادییانه‌یه که ته‌نها باوه‌ڕیان به‌و شتانه هه‌یه که به پێنج هه‌ستیاره‌کان: چاو, ده‌م, گوێ, لوت, ده‌ست لێدان، هه‌ستى پێده‌که‌ن, ده‌نگى فیتره‌تى پاکیان خنکاندووه له سنگیاندا, له‌سه‌ر ئه‌و کوێرییه‌ى خۆیان به‌رده‌وام هه‌نگاو ده‌نێن, ئه‌و هه‌موو یاسا‌و رێسا جوان و رێک و پێکانه‌ى گه‌ردوون به دروستکراوى رێکه‌وتى که‌ڕو کوێرو لاڵ داده‌نێن!!.
خواى گه‌وره له‌سه‌ر فیتره‌تى پاک ئاده‌میزادى دروستکردووه, جا ئه‌وانه‌ى به به‌ڵێ وه‌لآمى فیتره‌تى پاکیان داوه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیان وایه ئه‌م گه‌ردوونه بێ خاوه‌ن نیه, به‌ڵکو به‌دیهێنه‌رێکى هه‌تا بڵێى گه‌وره‌و بالآده‌ستى هه‌یه, به هه‌موو دڵێکیانه‌وه رووى تێده‌که‌ن به ترس و له‌رزه‌وه, به هیواو ئومێده‌وه, زۆر گه‌وره‌یه لایان و پشتى پێ ده‌به‌ستن, خواى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: (فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفاً فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [الروم : 30]
هه‌رچه‌نده خاوه‌نى ئه‌و ده‌نگه فیتریه‌یه له‌کاتى خۆشى و رابواردنه‌کانى دنیادا به قه‌ستى ئه‌و ده‌نگه ده‌شارێته‌وه, به‌لآم کاتێک رووداوى سه‌خت و به‌لآو ناخۆشى رووى تێکرد تواناى خۆ راگرتنى نه‌بوو,
له مرۆڤه‌کانى ده‌وروبه‌رى هیوا بڕاو بوو, ئه‌و کاته به ملکه‌چى و زه‌لیلیه‌وه هاوار له خوا ده‌کات و په‌شیمان ده‌بێته‌وه: (وَإِذَا مَسَّ الْإِنسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيباً إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِّنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَاداً لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْڕكَ قَلِيلاً إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّاڕ) [الزمر : 8]. واته: کاتێک له ناو ده‌ریادا شه‌پۆلى گه‌وره‌ى وه‌ک شاخ به‌ره‌و روویان بێت، به هه‌موو دڵێکیانه‌وه هاوار ده‌به‌ن بۆ خوا‌و داواى رزگار بوونى لێده‌که‌ن، جا کاتێک رزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانى، له‌سه‌ر ئه‌و باره‌یان ناوه‌ستن، هه‌یانه مام ناوه‌ندى یه له نێوان شیرک و یه‌کتاپه‌رستیدا، هه‌شیانه له‌سه‌ر رێگاى شیرک و بێباوه‌ڕى خۆى ده‌مێنێته‌وه، جا که‌س له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانى ئێمه نکولى و په‌یمان شکێنى ناکات جگه له خه‌ڵکێکى فریوبازو زۆردار‌و سپڵه و پێنه‌زان.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ )[لقمان : 32]واته: کاتێک له ناو ده‌ریادا شه‌پۆلى گه‌وره‌ى وه‌ک شاخ به‌ره‌و روویان بێت, به هه‌موو دڵێکیانه‌وه هاوار ده‌به‌ن بۆ خوا‌و داواى رزگار بوونى لێده‌که‌ن, جا کاتێک رزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانى, له‌سه‌ر ئه‌و باره‌یان ناوه‌ستن, هه‌یانه مام ناوه‌ندییه له نێوان شیرک و یه‌کتاپه‌رستیدا, هه‌شیانه له‌سه‌ر رێگاى شیرک و بێباوه‌ڕى خۆى ده‌مێنێته‌وه, جا که‌س له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانى ئێمه نکوڵى و په‌یمان شکێنى ناکات جگه له خه‌ڵکێکى فریوبازو زۆردار‌و سپڵه و پێنه‌زان.
پیاوێک پرسیارى کرد له پێشه‌وا جه‌عفه‌رى صادق ده‌رباره‌ى بوونى خوا(الله)؟. ئه‌ویش فه‌رمووى: ئایا قه‌ت سوارى که‌شتى بوویت له ده‌ریادا؟. وتى: به‌ڵێ سوارى که‌شتى بووم له ده‌ریادا. فه‌رمووى: جارێک له‌و جارانه تووشى گێژه‌ڵوکه‌و ره‌شه‌باى به‌هێز نه‌بوویت؟. وتى: به‌ڵێ تووش هاتووم. فه‌رمووى: نا‌ئومێد نه‌بوویت له هه‌موو شتێک ته‌نانه‌ت له که‌شتیه‌وانه‌که‌ش؟. وتى: به‌ڵێ نا‌ئومێد بووم. فه‌رمووى: ئه‌ى نه‌هاتووه به دڵ و ده‌روونتدا که یه‌کێک ده‌توانێت رزگارت بکات له‌و ته‌نگانه‌یه ئه‌گه‌ر ویستى له‌سه‌ر بێت؟. وتى: به‌ڵێ. فه‌رمووى: ده‌ى ئه‌وه(الله) یه.
ئیمان به خودا ته‌نها غه‌ریزه‌یه‌کى فیترى و سروشتى نیه‌و به‌س, به‌ڵکو زه‌روره‌تێکى ئاوه‌زو ئه‌قڵه, به‌بێ ئه‌و ئیمانه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ى که قورئان ده‌یکات ده‌رباره‌ى به‌دیهێنه‌رى هه‌موو دروستکراوان له دڵه‌ڕاوکێ زیاتر هیچى تر نیه و وه‌لآمێکى شیاو و ته‌واوى نادرێته‌وه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْڕ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ )[الطور : 35]. واته: ئایا ئه‌وان بێ دروستکارێک له خۆیانه‌وه دروست بوون یا خۆیان دروستکارى خۆیانن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ )[الطور : 36]. واته: ئه‌ى ئایا ئه‌وان ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه،، نه‌خێر وا نی یه،، به‌ڵکو دڵنیانین و گومانیان هه‌یه.
ئه‌م دروستکراوانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌بێهووده به‌دینه‌هاتوون, هه‌روه‌ها خۆشیان خۆیان به‌دینه‌هێناوه, که‌سیش بانگه‌وازى بۆ ئه‌وه نه‌کردووه که به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌کان و زه‌وى بێ! که ئه‌وه‌ش شتێکى مه‌حاڵه, که‌واته ئه‌ى کێ به‌دیهێنه‌رى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟! وه‌لآمى ئه‌م پرسیاره‌ش ته‌نها له قورئاندایه که ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره و بالآده‌ست به‌دیهێناوه, بۆ عیباده‌ت و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زه‌وى نه‌وه له دواى نه‌وه‌ی دروستیکردووه, ته‌نانه‌ت موشریک و هاوه‌ڵ بڕیارده‌رانى عه‌ره‌ب هه‌رچه‌نده ئه‌م پرسیاره‌یان لێکرابێت هه‌ر هه‌مان وه‌لآمیان هه‌بووه, دانیان به‌وه‌دا ناوه که ئاسمانه‌کان و زه‌وى خواى گه‌وره دروستیکردوون: (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ )[الزخرف : 9]
که‌ى ژیرى رێگه‌ى ئه‌وه‌ى داوه ده‌رگایه‌کى ته‌خته له‌خۆیه‌وه په‌یدا ببێت به‌بێ وه‌ستا؟ یان کۆشک و ته‌لارێک هه‌روا له خۆیه‌وه به‌بێ وه‌ستایه‌کى کارامه دروست بکرێت و بڕازێنرێته‌وه؟ ئه‌ى که‌واته بوونه‌وه‌رێکى وه‌ها فراوان به هه‌زاران کاکه‌شان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌وه چۆن هه‌روا له خۆیانه‌وه به‌دیهاتوون؟!!.
جارێکیان کۆمه‌ڵێ له بێباوه‌ڕان داوایان کرد له پێشه‌واى به‌ناوبانگ ئه‌بو حه‌نیفه که پێیان بسه‌لمێنێ خوا(الله)هه‌یه!. به‌ڵێ.. ئه‌ویش کاتێکى بۆ دیاریکردن, به‌لآم به قه‌ستى خۆی دواخست له کاتى دیاریکراو, ئه‌وانیش زۆر چاوه‌ڕێیان کرد‌و نائومید بوون له هاتنى, پاش ماوه‌یه‌ک په‌یدا بوو, هه‌نێ گله‌ییان لێکرد, ئه‌ویش فه‌رمووى: زۆر هه‌وڵمدا له‌کاتى دیاریکراودا ئاماده بم, به‌لآم له قه‌راغ ده‌ریا زۆرم چاوه‌ڕێ کرد, بۆ ئه‌وه‌ى که‌شتییه‌ک په‌یدا ببێت و بم په‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و به‌ر.. زۆر وه‌ستام هیچم ده‌ست نه‌که‌وت, تا ئه‌بینم کۆمه‌ڵێک دار‌و ته‌خته هاتن و یه‌کیان گرت و هاتنه به‌رده‌ستم و بوون به که‌شتیه‌کى زۆر قه‌شه‌نگ و نایاب, منیش سوارى بووم و له رووباره‌که هاتمه ئه‌م به‌ره‌وه ئه‌وا ئێستا گه‌یشتمه لاتان!. بێباوه‌ڕه‌کان هه‌ر هه‌موویان وتیان: بۆچى گاڵته‌مان پێده‌که‌ی؟ که‌ى گونجاوه دار‌و ته‌خته خۆیان یه‌کبگرن و که‌شتییان لێ دروست ببێت؟!. ئه‌بو حه‌نیفه‌ش فه‌رمووى: ئا ئه‌مه‌یه ئێوه ده‌تانه‌وێ ده‌مه‌قاڵه و به‌ربه‌ره‌کانێى له‌سه‌ر بکه‌ن! ئێوه ژیریتان رێگاى ئه‌وه‌تان نادات که‌شتیه‌کى بچکۆله له‌خۆیه‌وه دروست بوبێت, یا خۆى خۆى دروست بکات..؟ ئه‌ى چۆن ده‌ڵێن: ئه‌م بوونه‌وه‌ره سه‌ر سوڕهێنه‌ره له خۆیه‌وه دروست بووه؟ یا خۆى به‌دیهینه‌ری خۆیه‌تى..؟ بێباوه‌ڕه‌کان هیچیان پێ نه‌ماو قسه‌یان بڕاو هه‌موویان موسڵمان بوون.
ده‌شته‌کیه‌ک وتویه‌تى: بوونى جێگه پێیه‌ک به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونى خاوه‌نى ئه‌و جێگه پێیه‌ی له‌و رێگایه‌وه گوزه‌رى کردووه.
ده‌ى ئایا بوونى ئه‌و ئاسمانانه که به هه‌زاران کاکه‌شان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌یان تێدایه له‌گه‌ڵ خۆر و مانگ, بوونى شه‌وو رۆژ, هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویه که چه‌نده‌ها شاخ و شی‌و و دۆڵ و ده‌ریاى به شه‌پۆل و دار و دره‌خت و میوه‌ى تێدایه که هه‌ریه‌که‌یان تام و بۆن و ره‌نگى خۆیان جیاوازه له‌وى تریان.. ئایا ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان به‌ڵگه نین له‌سه‌ر بوونى خوا(الله)یه‌کى گه‌وره و خاوه‌ن ده‌سه‌لآت؟!.
خواى گه‌وره زۆر به‌ڕاشکاوانه له قورئاندا وه‌لآم ده‌داته‌وه ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ) [الزمر : 62]واته: خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌رى هه‌موو شتێکه، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیارو پارێزه‌رى هه‌موو شتێکه..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (كَانَ اللَّهُ وَلَمْ يَكُنْ شَيْءٌ قَبْلَهُ)( أخرجه البخاري: 7418) . واته: خواى گه‌وره تاک و ته‌نیا بوه, پێش ئه‌و هیچ شتێکى تر نه‌بوه.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (كَانَ اللَّهُ وَلَمْ يَكُنْ شَيْءٌ غَيْرُهُ) (أخرجه البخاري: 3192). . واته: خواى گه‌وره ته‌نیا بوو جگه له‌و هیچ شتێکى تر وجودو بوونى نه‌بوو.
* یه‌که‌م شتێک خواى گه‌وره دروستیکرد قه‌ڵه‌م بوو: (إِنَّ أَوَّلَ مَا خَلَقَ اللَّهُ الْقَلَمَ فَقَالَ لَهُ اكْتُبْ قَالَ رَبِّ وَمَاذَا أَكْتُبُ قَالَ اكْتُبْ مَقَادِيرَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى تَقُومَ السَّاعَةُ)( (صحيح سنن أبو داود): (4/225) . واته: یه‌که‌م شتێک خواى گه‌وره دروستیکرد قه‌ڵه‌م بوو, فه‌رمووى بنووسه, وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! چی بنووسم؟. فه‌رمووى: ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێک بنووسه هه‌ر له ئێستاوه تا قیامه‌ت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (خَلَقَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ التُّرْبَةَ يَوْمَ السَّبْتِ وَخَلَقَ فِيهَا الْجِبَالَ يَوْمَ الْأَحَدِ وَخَلَقَ الشَّجَرَ يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَخَلَقَ الْمَكْرُوهَ يَوْمَ الثُّلَاثَاءِ وَخَلَقَ النُّورَ يَوْمَ الْأَرْبِعَاءِ وَبَثَّ فِيهَا الدَّوَابَّ يَوْمَ الْخَمِيسِ وَخَلَقَ آدَمَ عَلَيْهِ السَّلَام بَعْدَ الْعَصْڕ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ) (أخرجه مسلم:) (2789) وأحمد: (8141) .
واته: خواى گه‌وره له رۆژى شه‌ممه‌دا خاکى دروستکرد, له رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌دا شاخه‌کان و, له رۆژى دوو شه‌ممه‌دا دره‌خت و, له رۆژى سێ شه‌ممه‌دا خراپه‌ى دروستکرد, له رۆژى چوار شه‌ممه‌دا نور و رووناکى دروستکرد, له رۆژى پێنج شه‌ممه‌دا گیانه‌وه‌ران و, دواى عه‌سرى رۆژى هه‌ینیش ئاده‌مى دروستکرد.
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:( أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقاً أَمِ السَّمَاء بَنَاهَا [27] رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا [28] وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا [29] وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا [30](النازعات: ٢٧ – ٣٠). واته: خه‌ڵکینه! ئایا دروستکردنه‌وه‌ى ئێوه‌و زیندووکردنه‌وه‌تان دواى مه‌رگ سه‌ختترو گرانتره، یا به‌دیهێنانى ئه‌م ئاسمانه که خواى گه‌وره بیناى کردووه؟. (رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا واتة: بةرزى كردؤتةوةو ثةيوةستى كردووة بة يةكةوةو جؤشي داون بة توند‌و تؤلَى بةستوونى بة يةكةوة، بيَ عةيب و نةنط ريَكى خستوون. (وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا). شه‌وه‌که‌ى تاریک کردووه، رۆژه‌که‌شی رووناک ده‌رهێنا، واته: شه‌وو رۆژتان به دواى یه‌کدا بۆ دێنێت . (وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا)دواى ئاسمانیش زه‌وی به شێوه‌ى هێلکه‌یى به‌دیهێناوه بۆ نیشته‌جێبوون و حه‌وانه‌وه‌یان.
له ئایه‌تێکى تردا ده‌فه‌رموێت: (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [غافر : 57]. واته: به‌راستى دروستکردنى ئاسمانه‌کان و زه‌وى له دروستکردنى خه‌ڵک گه‌وره‌تره, به‌لآم زۆرترینى خه‌ڵک نازانن و تێ نافکرن.

