سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(لا اله الا الله) دروشمى یه‌کخواپه‌رستییه : .........ئیمان
کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
(لا اله الا الله) واته: هیچ په‌رستراوێک نییه شایسته‌ى په‌رستن بێت ,بێجگه له خوا٠٠٠بێگومان ئه‌م وشه پیرۆزه هه‌رسێ به‌شه‌که‌ى یه‌کخواپه‌رستى ده‌گرێته‌وه بۆیه پێ ى ده‌وترێت وشه‌ى یه‌کخواپه‌رستى (كلمة التوحيد) و یه‌که‌م پایه و گه‌وره‌ترین پایه‌ى ئیسلامه ,خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى به‌رزى و گه‌وره‌یى ئه‌م دروشمه‌ده‌فه‌رموێت:( شَهِدَ اللّهُ أَنَّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلاَئِكَةُ وَأُوْلُواْ الْعِلْمِ قَآئِمَاً بِالْقِسْطِ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ )[آل عمران : 18] واته:
خوا شاهیدى داوه که هیچ په‌رستراوێک نییه خۆى نه‌بێت , هه‌روه‌ها فریشه‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کان شاهیدییان داوه که له هه‌موو فرمانێکدا دادگه‌رى ئه‌نجام ده‌دات وهیچ په‌رستراوێک نییه ,بێجگه له‌و خوایه‌ى شکۆمه‌ند و کار به‌جێ یه ٠٠پێغه‌مبه‌ریش درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت :( "قال موسى: يا رب علِّمني شيئاً أذكرك وأدعوك به، قال: قل يا موسى: لا إله إلا الله. قال: يا رب كل عبادك يقولون هذا. قال: يا موسى لو أن السماوات السبع وعامرَهن غيري والأرَضين السبع في كِفَّة، ولا إله الله في كفة مالت به‌ن لا إله الله" ) واته: مو‌سا سه‌لامى خواى لێ بێت فه‌رموى ئه‌ى په‌روه‌ردگار شتێکم فێر بکه یادت بکه‌م و پێى بپاڕێمه‌وه, فه‌رموى ئه‌ى مو‌سا بڵێ: (لا الة الا الله) فه‌رموى : هه‌مو به‌نده‌کانت وا ده‌ڵێن , فه‌رموى ئه‌ى مو‌سا , ئه‌گه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ى بیجگه له من ئاوه‌دانى کردونه‌وه و , حه‌وت چینى زه‌وى له تاى ته‌رازویه‌کدا بن و (لا الة الا اللة) ش له تایه‌کیدا بێت ,(لا الة الا الله) ه که پارسه‌نگیان ده‌داته‌وه ٠
یه‌که‌م ده‌روازه‌یه‌ک, که مرۆڤ لێوه‌ى بێته ناو ئیسلامه‌وه ,شایه‌تیدانه به وتنى (لا اله الا الله,) وه‌ک پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (من قال : لا اله الا الله وكفر بما يعبد من دون الله حرم دمه وماله) مسلم واته: هه‌ر که‌سێک بڵێ (لا اله الا الله) و بڕواى به په‌رستروى تر نه‌بێت بێجگه له خوا , خوێن و مالى خه‌رام ده‌بێت , یه‌که‌م دروشمێکیش , که پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت حه‌ڵکى بۆ بانگ کردبێت( لا اله الا الله) بوه , بۆیه بێ ئیمانانى قوره‌یش ده‌یان وت :( أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهاً وَاحِداً إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ ) [صـ : 5] واته: ئایا هه‌مو خواکانى کردوه به یه‌ک خوا , به‌ڕاستى شتێکى سه‌یره ! هه‌ر بۆیه کاتێک مه‌عاژى کوڕى جه‌به‌لى نارد بۆ یه‌مه‌ن , پێى فه‌رمو:
(إنكَ تأتي مِن أهلِ الكِتاب فليكن أولَ مَاتدعوهم اليه شهادهان لا اله الا الله )رواه البخارى ومسلم واته : تۆ ده‌چیته ناو کۆمه‌ڵیک له خاوه‌ن په‌یامه‌کان , با یه‌که‌م شتێک که بانگیان ده‌که‌یت بۆى شایه‌تى دانى (لا اله الا الله ) بێت ئینجا هه‌ر که‌سێک وتى لا اله الاالله مه‌رجه‌کانى ڕه‌چاو کردده‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌چونکه پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت (إنَ اللهَ حَرَمَ عَلى النَّّار مَن قَالَ لا اله الا الله يبتغي بذلك وَجهَ الله عَزَّ وجلَّ ) رواه مسلم واته: خوا ئاگرى دۆزه‌خى له که‌سێک یاساخ کردوه بڵێ (لا الة الا الله )و مه‌به‌ستى پێى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت ٠

