سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى لا اله الا الله : .......ئیمان
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
هه‌ر که‌سێک شایه‌تى بدات و بڵێ (لا اله الا الله ) و ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێته دى موسولمَانى ڕاسته‌قینه‌یه:
یه‌که‌م: زانینى واتاکه‌ى :
که بریتیه له‌ڕه‌ت کردنه‌وه‌ى په‌رستراویه‌تى غه‌یرى خوا وچه‌سپاندنى بۆ خواى گه‌وره , وه‌ک ده‌فه‌رموێت : (فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ )[محمد : 19] واته: بزانه که هیچ په‌رستراوێک نییه , بێجگه له خوا , پێغه‌مبه‌ریش درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت : (مَن مَاتَ وَهَوَ يَعلَمُ أنهُ لا اله الا الله , دَخل الجنة) رواه مسلم واته: هه‌ر که‌سێک بمرێت و بزانێت , که هیچ په‌رستراویک نییه بێجگه له خوا , ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌٠
دووه‌م : دڵنیابون :
واته: به دڵ بڕواى پێ بکرێت و هیچ گومانێک به‌رامبه‌رى نه‌مێنێت چونکه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا ) [الحجرات : 15] واته: هه‌ر ئه‌وانه ئیماندارن ,که ئیمانیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى هێناوه ,پاشان گومانیشیان نه‌ماوه ٠
سێیه‌م : ڕ‌ازى بون به دڵ و زمان به‌وه‌ى له‌م وشه پیرۆزه ده‌فامرێته‌وه:
خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى بێ ئیمانان ده‌فه‌رموێت: (إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ )[الصافات : 35] واته: ئه‌گه‌ر به‌و بێ ئیمانانه بوترایه هیچ په‌رستراوێک نییه بَێجگه له خواى گه‌وره , خۆیان به زل ده‌زانى و لوت به‌رزانه ره‌فتاریان ده‌کرد ٠
چواره‌م: ملکه‌چ کردن وپابه‌ند بون به واتاکه‌یه‌وه :
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ )[الزمر : 54] واته: بگه‌ڕێنه‌وه‌و بۆ لاى په‌روه‌ردگارتان و مل که‌چى ببن ٠
پێنجه‌م: ڕاستگۆیى له ئیمان بون به (لا الة الا الله )دا:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :( ال‌م [ 1] أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ [ 2] وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ [ 3] )[العنكبوت1 : 3] واته: ئه‌لیف ,لام, میم , ئایا خه‌ڵکى واى داده‌نێن , که وازیان لێ بهێنرێت , هه‌ر به‌وه‌نده‌ى بڵێن: ئیمانمان هێناوه ده‌ست به‌رداریان ببین و تاقى نه‌کرێنه‌وه ,بێگومان ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌وانمان تاقیکردوه‌ته‌وه , بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بزانێت ئه‌وانه کێن ,که ڕاستیان کردوه و ئه‌وانه‌ش بۆ ده‌رکه‌وێت , که درۆزنن, پێغه‌مبه‌ریش درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت:
(مَا مِن أحَدٍٍ يَشهَدُ أنْ لآ إلَهَ إِلآ اللهُ , وَأن مُحَمَّداََ رَسُولُ اللهِ صِدقاََ مِن قلبهِ إِلآ حَرَّمَهُ اللهُ عَلَى النَّار ) (متفق عليه ) واته: هه‌ر که‌سێک شایه‌تى بدات به‌وه‌ى هیچ په‌رستراوێک نییه بێجگه له خوا و شایه‌تى بدات که موحه‌مه‌ددرودى خواى له‌سه‌ر بێت به‌نده‌و نێردراوى خوایه , به ڕاستگۆى و له دڵیه‌وه بێت ئه‌وا خواى گه‌وره ئاگرى دۆزه‌خى لێ یاساغ ده‌کات ٠
شه‌شه‌م: نیاز پاکى و دلسۆزى له وتنى (لا الة الا الله )دا :
چونکه پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێـت: (إنَ اللهَ حَرَّمَ عَلَى النَّار مَنْ قَالَ : لا اله الا اللهُ يَبتغي بذلِكَ وَجهَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ ) واته: خوا ئاگرى دۆزه‌خى له که‌سێک یاساغ کردوه بڵێت:( لا اله الا الله ) و مه‌به‌ستى پێى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت ٠
حه‌وته‌م: خۆشویستنى ئه‌م وته شیرینه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى و ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ده‌بن و ڕق بونه‌وه له‌وانه‌ى سه‌رپێچى و دژایه‌تى ده‌که‌ن :
پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (ثلاث من كن فيه وجد حلاوة الإيمان،أن يكون الله ورسوله أحب إليه م‌من سواهما،وأن يحب المر‌ء لا يحبه إلا لله،وأن يكره أن يعود في الكفر كما يكره أن يقذف في النار) واته: سێ سیفه‌ت له هه‌ر که‌سێکدا بن شیرینى ئیمانى پێیان ده‌ست ده‌که‌وێت : خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى له لا خۆشه‌ویستربێت له هه‌مو شتێکى تر , هه‌رکه‌سێکى خۆش‌ویست له‌به‌ر خاترى خوا خۆشى بوێت , پێى ناخۆش بێت که بگه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ئیمانیى , دواى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره رزگارى کردوه لێى , هه‌روه‌ک , که پێى ناخۆشه فڕێ بدرێته ناو ئاگره‌وه ٠
هه‌شته‌م: ئیمان نه‌بون به( طاغوت) و کوفرانه کردن پێى : تاغوت واته: ئه‌و شتانه‌ى بێجگه له خوا , که ده‌په‌رسترێن ,پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (مَن قَالَ لا اله الا الله وَكَفَرَبمَا يُعبَدُ مِن دونِ اللهِ حُرَّمَ مالهُ و دمُهُ ) رواه مسلم واته: هه‌ر که‌سێ بڵێ( لا اله الا الله ) و کوفرانه به‌وانه‌بکات , که ده‌په‌رسترێن بێجگه له خوا , ماڵ و خوێنى حه‌رام ده‌بێت ٠
ئه‌مانه ئه‌و مه‌رجانه بون ,که پێویسته له که‌سێکدا بێنه دى , که بڵێت : (لا اله الا الله ) و به پێى فه‌رموده‌کان شایسته‌ى به‌هه‌شت بێت حه‌وتیان له‌م دێره شیعره‌دا کۆ ده‌بنه‌وه:
علم, یقین, واخلاص, و صدقک مع٠٠٠ محبه, وانقیاد, و القبول لها ٠

