سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دووڕووه‌کان خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
هه‌ندێ که‌س که تووشى نه‌خۆشى دووڕوویی بوون , به‌ڕووکه‌ش و به‌زمان هیچیان نه‌هێشتۆته‌وه , که‌چى له‌ڕاستى دا خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و خوا ئاگاى له‌دڵیانه که ڕاست ناکه‌ن , قورئان له‌باره‌ى ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه ده‌فه‌رموێت (ومِنَ الناسِ مَن يُعْجِبُك قَوْلُهُ في الحياة الدُنيا ويُشْهِدُ اللهَ على مافي قلبِهِ وهوَ ألَدُّ الخِصام ، وإذا تَوَلّى سعى في الاَرضِ ليُـفْسِـدَ فيها ويُهْلِكَ الحَرْثَ والنَّسْلَ والله لايُحِبُ الفَساد ، وإذا قيلَ له اتَّقِ االلهَ أخَذَتْهُ العِزَّةُ بالإثمْ فَحَسْبُهُ جَهنَّم ولبئس المِهاد )٢٠٦ البقره / واته :
هه‌ندێ که‌س هه‌یه قسه‌وده‌م و زمانی له باره‌ى ژیانى دنیاوه سه‌رسامت ده‌کات , خواش به‌شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت : دڵ و زمانم یه‌کن , له‌کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له‌هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا . هه‌رکاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتى هه‌ڵکردو ده‌سه‌لآتى په‌یدا کرد , هه‌وڵ وکۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشووب به‌رپابکات وخراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناوببات و خه‌ڵکى قڕبکات , بێگومان خوا فه‌سادو خراپه‌و تاوانى خۆش ناوێت ..
خۆئه‌گه‌ر پێى بووترێت : له‌خوا بترسه , غه‌ڕڕا ده‌بێت و شانازى به‌گوناهیه‌وه ده‌کات و سوورده‌بێت له‌سه‌رى ، جائه‌وه دۆزه‌خى به‌سه , سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌یه‌کى ناله‌بارو ناخۆشه ..
به‌رامبه‌ر به‌م ده‌سته‌یه , ده‌سته‌یه‌کى ترهه‌ن که‌خواناسى ڕاسته‌قینه‌ن (ومِنَ الناس مَنْ يَشْري نَفْسَهُ ابتِغاءَ مرضاتِ الله ، واللهُ رؤوف بالعِباد)البقره ٢٠٧
واته :هه‌ندێ که‌سیش هه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى باسکران , خۆیان ده‌فرۆشن بوَ به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى خوا , خواى گه‌وره‌ش به‌سۆز و میهره‌بانه به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ى . هه‌روه‌ها قورئان ده‌فه‌رموێ (الذين خسروا أنفسهم فهم لايؤمنون ) الا‌نعام ١٢
واته: ئه‌وانه‌ى که‌خۆیان دۆڕاند‌و خۆیان خه‌سارکرد ئه‌وانه‌ن که‌باوه‌ڕیان نه‌هێنا.

