سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چ بچینى ئه‌و ده‌دووریه‌وه
مامۆستا شێرزاد
ئاماده‌کردنى: هاوار غریب
الحمد لله رب العالمین الصلاه و السلام على حبیبنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وعلى اله وصحبه اجمعین
السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته.
خۆشه‌ویستان وئازیزان خۆشحاڵم بتوانم له خزمه‌تتان بم، به‌رێزان میهره‌بانى و ڕه‌حمه‌تى خواى میهره‌بان بڕژێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌رونمان، خوایه‌گیان له گۆناهمان خۆش بیت به‌لوتف و به‌زه‌یى خۆت له‌گه‌ڵمان بجولێیته‌وه ئه‌م دڵه‌مان به‌نورى خۆت روناک بکه‌یته‌وه، خوایه‌گیان عیبادتمان قبوڵ بکه‌یت، له ئاگرى دۆزه‌خ بمان پارێزیت، بۆ خاترى ناوه پیرۆزه‌کانت له گۆناهى دایک و باوکمان خۆش بیت، ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه شیفاى بده‌ى، ئه‌وانه‌ى قه‌رزارن یارمه‌تییان بده‌ى و ئه‌وانه‌ى لێقه‌وماون به هانایانه‌وه بچیت، خوایه گیان ئه‌وانه‌ى خه‌م و په‌ژاره‌یان هه‌یه له‌سه‌ریان هه‌ڵگرى، بۆ خاترى ناوه جوانه‌کانت نه‌سڕه‌تى مسوڵمانان بده‌ى و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازیان بکه‌یت یا اکرم الاکرمین امین.
خۆشه‌ویستان بۆ چیرۆکی ئه‌م جاره‌مان بۆ په‌ند وه‌رگرتنمان له ژیانى خه‌ڵکى، باسى پیاوێک ئه‌که‌ین،
که عه‌ره‌به‌و ناوى (ابن جدعانة) پیاوێکى زۆر رێک و پێکه بۆ خۆى ئه‌گێرێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: ساڵێکیان خواى گه‌وره ئاوڕى لێدامه‌وه وشترێکى زۆرى پێبه‌خشیم که به‌هار هات ئه‌م وشترانه ماڵى ئه‌وه‌بوون، سه‌یریان بکه‌ى له جوانى و قه‌ڵه‌وى و گوان پڕ له‌شیرى، له هه‌ر هه‌موویان جوانترم هه‌ڵبژاردوو وتم، ئه‌یده‌م به‌م دراوسێیه‌مان، که حه‌وت کچى هه‌یه و که‌س نیه یارمه‌تییان بدات، ئه‌م وشتره‌م به‌خه‌لات دا به‌م ماڵه‌ى دراوسێمان و زۆرکه‌یف خۆش و سوپاس گوزاربوون، بۆ خۆیان وشتره‌که‌یان به‌خێو ئه‌کرد و شیر‌و به‌رهه‌مى وشتره‌که‌یان ئه‌برد له بازاڕ ئه‌یانفرۆشت و گوزه‌رانیان پێ به‌رێ ئه‌کرد، ساڵى ئاینده هات هاوینێکى زۆر گه‌رم بوو، ئاو نه‌بوو زۆر له وشترو مه‌ڕو مالاتمان به‌فیرۆ چوو، سێ کورم هه‌بوو وتم: ڕۆڵه بابڕۆین به دواى ئاو بگه‌ڕێین گه‌ر ئاو نه‌بێ هه‌موو وشترو مه‌ڕو ماڵاتمان ئه‌مرێ و خۆشمان له‌ناو ئه‌چین، جا چوین و ده‌ستمان به‌گه‌ڕان کرد، له بیایان شوێن هه‌یه زه‌وى شه‌قى بردووه‌و ئاوى تێدا هه‌یه گوتى: چه‌ند شوێنگه‌ڕام ئاوم نه‌دۆزیه‌وه ، ئه‌م جاره‌یان له شوێنێک چوومه خوارێ که زۆر ماندوو بووم کاتى عه‌سربوو، وتى: که‌چووم چه‌ند شوێنێک گه‌ڕام زۆر تاریک بوو رێم لێ وون بوو، به هه‌ر لایه‌ک ئه‌رۆیشتم رێ نه‌بوو زۆر هیلاک بووم و که‌وتم.
که‌به هۆش خۆم هاتمه‌وه نه‌م زانى شه‌وه یان ڕۆژ به‌ڵام بینیم ئاوى لێ یه هه‌ر ئه‌گه‌ڕام و ئاویشم ئه‌خوارد (3) شه‌وى پێچوو هه‌ر له‌م چاڵه مامه‌وه وتى: پاش ئه‌وه‌ى زۆر هیلاک بووم که‌وتم، کوڕه‌کانیشى له‌سه‌ره‌وه‌ى چاڵه‌که چاوه‌ڕِوان بوون یه‌کیان وتى: ئێمه بۆ هێنده چاوه‌رێى باوکمان ئه‌که‌ین کێ ئه‌ڵآ: باوکمان ماوه؟! گیاندارێک نه‌ى کوشتوه؟ ئه‌گه‌ر باوکم (3) ڕۆژ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه یان له تینوان خنکاوه؟ یان له‌برسان مردووه؟ وه‌یانیش گیاندارێک ئازارى پێگه‌یاندووه‌و؟ ئه‌وانى تریش بروایان هاتوو گه‌ڕانه‌وه ماڵ وتیان: دایکه گیان ئه‌وه (3) رۆژه وه‌ستاوین باوکمان نه‌هاتۆته ده‌رێ و مردووه، دوایى دراوسێ و ده‌وروبه‌ریان هاتن و سه‌ردانیان کردن و سه‌ره خۆشیان لێکردن، دواتر کورێکیان وتى: بۆ میرات به‌ش نه‌که‌ین! با ده‌ست به میرات دابه‌ش کردن بکه‌ین، ئیتر ده‌ستیان کرده میرات به‌ش کردن، یه‌کێکیان وتى: خۆ ئێمه وشترێکى زۆر باشمان له‌م ماڵه‌ى دراوسێمانه بۆ نه‌چین نه‌ى هێنینه‌وه، باوکم پێ ى داون خۆ ئێمه نه‌مان داوه‌تێ، وتى: من ئه‌ڕۆم ئه‌ى هێنمه‌وه ، دوو براکه‌ى تر‌ى وتیان: ئه‌گه‌ر هێناته‌وه بۆ خۆت ئێمه حه‌قمان به‌سه‌ریه‌وه نییه، چووه ماڵى دراوسێکه‌یان و له ده‌رگاى دا وتیان: فه‌رموو وتى: هاتووم تا وشتره‌که‌مان ببه‌مه‌وه وتیان: خۆ باوکت ئه‌م وشتره‌ى داوه به‌ئێمه و هى تۆ نی یه!! وتى: باوکم مردووه‌و نه‌ماوه، وتیان: چۆن باوکت مردووه‌ه؟ ئه‌میش وتى: (5) ڕۆژه مردووه‌و له فڵانه شوێن، ئه‌وانیش و وشتره‌که‌یان دایه‌وه و کابراى دراوسێ هه‌رچى پێویست بوو له‌گوریس و شتى تر هه‌ڵسا بردى و ڕۆیشت، تا گه‌یشت به شوێنه‌که رۆژێکى ته‌واوى پێچوو وتى: گوریسم به‌ست و په‌ته‌که‌م هه‌ڵواسى و چوومه خواره‌وه، زۆر گه‌ڕام تا بینیم له‌وێ له‌سه‌ر سک که‌وتووه و ئازارى زۆرى پێگه‌یشتووه، ئینجا چاویم به‌سته‌وه تا ئازارى پێنه‌گات و هێدى هێدى ڕام کێشا و هێنامه‌وه ده‌ره‌وه، بردمه‌وه ماڵ خزمه‌تمان کرد تاوه‌کو چاک بوویه‌وه، سوپاس بۆ خوا ئه‌م جاره‌یان نه‌مردووه . پرسیان ئه‌وه تۆ چه‌ند ڕۆژه له وێ ى؟ ئه‌ویش وتى: من له فڵانه ڕۆژه له‌وێم، (5) ڕۆژ بوو له‌وێ بوو، وتیان: چۆن نه‌خنکاویت له‌تینوان؟! وتى: رۆژى یه‌که‌م و دووه‌م ئاوم خوارده‌وه پاشان هیلاک بووم له‌ئاوخواردن و (3) ژه‌مه یه‌کێک ئه‌هات به چاو نه‌م ئه‌دى جامێک شیرى وشترى بۆ ئه‌هێنام، به‌یانیان، نیوه‌ڕۆیان، ئێواران بۆى ئه‌هێنام،به‌ڵام دوو ڕۆژه شیره‌که‌م لێ بڕاوه، بۆیه وا حاڵم خراپه پێى ئه‌دام که بتوانم بژیم ، نه‌مئه‌توانى تاقه‌ت بگرم و بێمه‌ده‌ر.
ئه‌مانیش وتیان: ئه‌وه دوو ڕۆژه کوڕه‌کانت هاتوون و وشتره‌که‌یان له ئێمه سه‌ندۆته‌وه، جا خۆشه‌ویستان سه‌رنج بده‌ن ئه‌م دیمه‌نه ئه‌م پیاوه له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره ڕزگارى کرد و له شیرى وشتره‌که‌شى خوارد سبحان الله په‌ندو عیبره‌ت له‌م دیمه‌نه ئه‌وه‌یه:-
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر مرۆڤ خواى گه‌وره پێى دا باره‌زیلى نه‌کات و بیبه‌خشێت له باشترین سامانى، چونکه خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (لن تنالوا البر حتى تنفقوا مما تحبون) واته: ئێوه ناگه‌نه ئه‌و په‌ڕى چاکه تا ئه‌و شته نه‌به‌خشن، که‌له هه‌موویان زیاتر له دڵتان شیرین تره‌و له‌لاتان خۆشه‌ویستره، پیاوێکى هه‌ژار له ده‌رگاى مالێکى دا‌و، وتى: دینارێکم پێ بده، ئافره‌ته‌که‌ش وتى: ئاخر ئه‌و داواى دینارێکى کردووه! بۆچى کیلۆ شه‌کرێکى بۆ بێنم؟ وتى: چونکه حه‌ز به شیرینى ئه‌که‌م خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێت (لن تنالوا البر حتى تنفقوا مما تحبون) لاى من له هه‌مووان شیرن تر شه‌کره‌که‌یه و بڕۆ پێ ى بده، تا ئه‌م خێره‌مانه پێ بگات و ئه‌م ئایه‌ته جێ به‌جێ بکه‌ین، ئازیزان چێشت و خواردن بۆ دراوسێکه‌ت ئه‌نێریت پاشماوه‌که مه‌نێره به‌ڵکو کامه‌ت لا شیرن تره ئه‌م بنێره .
دووه‌م: هه‌رچى بکه‌یت دێته‌وه رێت چاکه بکه، دێته‌وه رێت، ئه‌م پیاوه پێویستى به‌م شیره بوو له‌م کاته‌دا خواى گه‌وره هێنایه‌وه رێ ى.
سێیه‌م: په‌ندى سێهه‌ممان ئازیزان زۆر ئاگادارى ئه‌و ماڵانه بن که کچیان زۆره و که‌سیان نی یه ئیشیان بۆ بکات پێویسته یارمه‌تیان بدرێت، هه‌روه‌ک له‌م چیرۆکه بیستمان که چۆن یارمه‌تى ئه‌و ماڵه‌ى که‌که‌سیان نییه به خێویان بکات، تا گوزه‌رانیان باش بیت . چواره‌م: په‌ندێکى تر ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئه‌و شته‌ى ئه‌یه‌وێت بابۆ خۆى بیکات وچاوه‌رێى نه‌کات کوره‌کانى بۆى بکه‌ن بۆ خۆتان بۆ قیامه‌تى خۆتان بکه‌ن، سه‌یر بکه‌ن کوره‌کانى ئه‌م پیاوه بیریان له میرات کرده‌وه ده‌ستیان کرده میرات به‌ش کردن به‌ر له هه‌مووشتێک، ئازیزان کوڕه‌کانتان ره‌حمه‌تێکیشتان بۆ نانێرن جا بۆ خۆتان هیمه‌ت بکه‌ن، به‌رێزان په‌ندوو ئامۆژگارى زۆرى تێدایه، به تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى خواى باڵا ده‌ست پێ ى به خشیون ئه‌م ماڵه‌تان به به‌خشین که‌م ناکات، به‌ڵکو ئه‌بێته ڕزگاریتان له‌ته‌نگ و چه‌له‌مه‌دا . تا چیرۆکێکى تر به خواتان ئه‌سپێرم.
السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته

