سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌ڕه‌مه‌زان وه‌رده‌گرى..وانه‌ى صه‌بروئارامگرى
مه‌لا ئه‌حمه‌دى قامیشى
ئارامگرتن له‌به‌رخوایه‌کێکه له‌ڕه‌وشته‌جوانه‌کانى موسڵمانان ئه‌م ڕه‌وشته‌ش به‌رى دره‌ختى ئیمانه،وشه‌ى (الصبر)(90)جارله‌قورئاندادوباره‌بوه‌ته‌وه که‌خواله‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌وخۆشى ده‌ون وئارامگرپاداشتى نه‌بڕاوه‌یه‌وسه‌رفرازى دنیاودواڕۆژه...،بێگومان هه‌مومان دوچارى گرفت وکێشه‌ده‌بین له‌ماڵه‌وه وه له‌ده‌ره‌وه‌له‌میانه‌ى کاره‌کانمان ژیان پڕیه‌تى له‌نه‌خۆشى وناخۆشى بۆیه‌له‌به‌رامه‌به‌رداهه‌مومان پێویستمان به‌صه‌بروئارامگرتنه،بۆیه‌خواى گه‌وره‌خولێکى په‌روه‌رده‌یى یه‌ک مانگى بۆکردوینه‌وه له‌ڕه‌مه‌زاندا تا فێرى صبروئارامگرتن بین بۆ(11)مانگه‌که‌ى تر
،تابه‌خته‌وه‌رى دنیاودواڕۆژبین به‌هۆى ئارامگرتنه‌وه،ئارامگرتن له‌به‌رامبه‌رتینویه‌تى برسیه‌تى وبێتاقه‌تى ڕه‌مه‌زان تاهه‌ست بکه‌ى به‌ئازارى هه‌موان،له‌ڕه‌مه‌زاندا کاتى خواردن وخه‌وتن ده‌گۆرێ،ڕه‌مه‌زان فێرمان ده‌کات که‌نه‌فست به‌ده‌ست تۆوه‌بێ نه‌ک تۆبه‌ده‌ست نه‌فسه‌وه‌بیت ویاریت پێ‌بکات،ڕه‌مه‌زان وصه‌برپێکه‌وه‌ن و جیانابنه‌وه‌چونکه ئه‌وه‌ى صه‌برى نه‌بێت ڕۆژوى پێناگیرێ،صه‌برئه‌وه‌نده‌گرنگه(ابن مسعود)فه‌رمویه‌تى :ئیمان دووبه‌شه‌که(صةبروشوكر)ه،چونکه‌ئه‌وه‌ى صبرى نه‌بێت له‌خێرى دونیاودواڕۆژى بێبه‌شه، پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌لاى گۆڕستانێکداڕه‌تبووژنێک له‌سه‌رگۆڕى مردوه‌که‌ى ده‌گریاوپێغه‌مبه‌ر(a)ئامۆژگارى کردبه ئارامگرتن،ژنه‌که‌ش نه‌یناسى ووتى تۆنازانى چیم به‌سه‌رهاتوه،پاشان پێیان وت ئه‌وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا بووئه‌وجاپه‌شیمانبویه‌وه‌وداواى لێبوردنى کردپێغه‌مبه‌ریش(a)فه‌رموى:(الصبر عندصدمةالاولى) واته:ئارامگرتن یه‌که‌مجارله‌سه‌ره‌تایى ڕودانى شته‌که‌دایه‌وخێرى زیاتره،بێگومان صه‌برناخۆشه وتاڵه به‌ڵام به‌رى شیرینه،سه‌رنج بده‌نه‌به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى یوسف وسه‌رکه‌وتنى به‌سه‌رئه‌وهه‌مووبیروسجن وبوختان و..،خواى گه‌وره‌له‌باره‌یه‌وه‌فه‌رمویه‌تى(إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ)واته هه‌رکه‌سێ ته‌قواى خوابکات وصبربگرێ ئه‌وه‌خواپاداشتى چاکه‌کاران ون ناکات،وه‌سه‌رنج بده‌نه‌ئه‌وهه‌مووخه‌م وخه‌فه‌ته‌ى درایه حه‌زره‌تى یعقوب به‌هۆى یوسفه‌وه،به‌ڵام هه‌رصبرى گرت وشوکرانه‌ى کرد، خواله‌باره‌یه‌وه فه‌رمویه‌تى:(نعم العبد انة)واته:چاکترین به‌نده‌یه‌که‌له‌به‌رانبه‌رناخۆشیه‌کانداده‌گه‌ڕایه‌وه‌بۆلاى خواى گه‌وره‌هه‌رپشتى به‌خواده‌به‌ست، خواى گه‌وره‌فه‌رمویه‌تى:(انمايوفى الصابرون اجرهم بغيرحساب...) واته‌به‌دڵنیاییه‌وه‌ئارامگران پاداشتیان بێ حیسابه پاداشتیان دیارى نه‌کراوه‌له‌به‌رزۆرى خێره‌که‌ى هه‌روه‌ک چۆن ڕۆژووش پاداشتى دیارى نه‌کراوه‌وخواى گه‌وره‌فه‌رمویه‌تى هه‌رخۆم پاداشتیان ده‌ده‌مه‌وه،لێره‌دا ده‌بینى(ڕؤذوصةبر)له‌خێروپاداشتدایه‌کده‌گرنه‌وه‌و هاوشێوه‌ن،هه‌ردوکیان پاداشتیان بێ سنوره،بۆیه خواى گه‌وره‌فه‌رمویه‌تى(ان اللة مع الصابرين)خوا له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌وئارامگرانى خۆش ده‌وێ،یه‌کێ له‌زانایان صه‌برى کردوه‌به‌سێ به‌شه‌وه‌ونمره‌شى بۆداناوه به‌م شێوه‌یه:
١) صه‌برله‌سه‌رتاعه‌ت،خواپه‌رستى کردن صبرى ده‌وێوه‌ک نوێژوڕۆژو،ئه‌م جۆره‌یان (300) نمره‌ى بۆداناوه.
٢) صه‌برله‌سه‌رنه‌کردنى تاوان،بۆنمونه سه‌یرنه‌کردنى ئافره‌تێکى جوان له‌به‌رخواصبرى ده‌وێ، یان به‌هۆى درۆیه‌که‌وه‌پاره‌یه‌کى زۆرت دێته‌ده‌ست تۆنایکه‌ى صبرى ده‌وێ ئه‌م جۆره‌یان(600) نمره‌ى بۆداناوه.
٣) صه‌برله‌سه‌ربه‌ڵاومصیبه‌ت،ئارامگرتن له‌سه‌رخۆشى وناخۆشیه‌کانى ژیان که‌له‌هه‌مویان ناخۆشتره به‌ئازارتره‌بۆیه(900) نمره‌ى بۆداناوه
جائه‌گه‌رسه‌رنج بده‌ین ئه‌م هه‌مووخێروبێره‌ى که له‌ئارامگرتن دایه له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا ده‌ستت ده‌که‌وێ که‌پێغه‌مبه‌ر(a)ناوى بردووه‌به‌مانگى صبر،وه‌له‌به‌رانبه‌ردائه‌گه‌رصبرمان نه‌بووئه‌وه به‌رده‌وام توڕه‌بوون وخوێن ڕژان وته‌ڵاق دان وماڵ وسامان وخۆله‌ده‌ست دان وبه‌وه‌یش ژیان ده‌بێته‌ژان وسه‌رگه‌ردان ده‌بین له‌هه‌ردووجیهان، به‌ڕاستى ڕه‌مه‌زان قوتابخانه‌ى ڕه‌وشته‌جوانه‌کانه وفێرمان ده‌کات نه‌رم نیان بین وبه‌ئارام بین به‌ڕه‌وشت بین،ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست وئامانجى به‌نداتیه‌تى په‌رستشه‌کانه‌که‌بۆبه‌رجه‌سته‌کردنى ڕه‌وشته‌جوانه‌کانه.

