سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانه بۆ خوا .. له‌به‌ر خوا .. له پێناوى خوا
عادل شاسوارى
قورئانى پیرۆز ئه‌م كتێبه ئاسمانیه‌یه كه زانا سه‌رسام ده‌كات ، دانا عاشقى حیكمه‌ت ده‌كات ، به ته‌نها سه‌یركردنى ئایه‌ته‌كانى زیكره ،ژوانى ئه‌ویندارانه‌ى ئه‌لقه‌ى ڕامان و ووردبوونه‌وه و شوكره
، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ تێگه‌یشتن لێى ، دیباجه‌یه‌كه بۆ سه‌فه‌رێكى دورو درێژ ، بۆ ووردبونه‌وه‌یه‌كى قووڵ و بۆ گه‌شتێكى پڕ به‌ره‌كه‌ت .
له گه‌ڵ قورئاندا ژیان هاوڕێیه‌تى و سه‌ودا سه‌ریه‌ك دروست ده‌كات .. كه‌س جێ ى ئه‌وت بۆ ناگرێته‌وه .. له گه‌ڵ قورئان هه‌ڵكردن ساچانه له گه‌ڵ ژیاندا ..به جۆرێ كه هاورێى رازى ئه‌ویندارانه‌ى گه‌ردوون و ده‌روونه .. ناسینى قورئان مرۆڤ ده‌گۆرێ ئاسان نییه ده‌ستى لێ هه‌ڵگرێ .. بێ نوورى چراى ئه‌و ئاسان نییه ژیان بگوزه‌رێنێ ..
ده‌تانه‌وێت ته‌مه‌نى كه‌م و دیارى كراوتان بگۆڕن به زۆر‌و درێژخایه‌ن ؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بوو كه سه‌عیدى نه‌ورسى له خه‌ڵكى ده‌كرد ..وه‌ڵامه‌كه‌شى ئه‌گه‌ر (به‌ڵى ) یه .. ئه‌وا باشترین ڕێگا:
- ژیانه بۆ خوا .. له‌به‌ر خوا .. له پێناوى خوا
-باشترین ڕێگاى ئه‌و سێ خاله‌ش ژیانه له گه‌ڵ قورئاندا.
- ئه‌وكاته ده‌بینى یه‌ك به یه‌كى خوله‌كه‌كانى ته‌مه‌نه كورته‌كه‌تان بوونه‌ته چه‌نده‌ها ساڵى زۆر .. ته‌مه‌نێكى باقى و نه‌بڕاوه ..به‌ره‌كه‌تێكى فراوان و بێكۆتا .
قورئان وه‌ك ئینسكلۆپیدیایه‌كى به‌ر فراوان لێوان لێوه له ڕه‌هه‌ندى مێژوویى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى و زانستى ، جا داڕتنى ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه به فورمه‌له‌كردنێكى ئه‌ده‌بى و تێهه‌ڵكێشى چه‌ندان بوارى زانستى و سه‌ره‌داوى مه‌عریفى واى كردووه كه ئاسان نه‌بێت به بێ ڕێبه‌ر بتوانى په‌ى به نهێنیه‌كانى به‌ریت .. بۆیه پێویستمان به هونه‌رێك هه‌یه بۆ تێڕامان ،به ڕێبه‌رێك هه‌یه تێفكرین له گه‌وهه‌رى ئایه‌ته‌كان و مه‌وداو ماناى سوره‌ته‌كان و یاسا‌و ڕێساى پێكه‌وه گرێبه‌ستى ته‌واوى موفره‌ده‌و بابه‌ته‌كانى
ژیان له سایه‌ى قورئاندا گه‌وره‌ترین هه‌نگاوى سه‌فه‌رو جوانترین چركه‌كانى ته‌مه‌نه .
پێشه‌كى كتابى ڕامان له قورئان
