سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن خۆت له شه‌رمنی ڕزگار ده‌که‌یت؟
ئا: ئیدریس نوری
شه‌رم: حاڵه‌تێکی ده‌روونییه، نه‌ک نه‌خۆشی ده‌روونی، که له ئه‌نجامی ناهاوسه‌نگی ده‌روونییه‌وه ده‌بێت، که وا ده‌کات مرۆڤ له‌ناو خۆیدا خۆی لوول بکات، ئه‌م حاڵه‌ته وا له خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کات هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌لآیه‌تی قبووڵکراو نه‌بێت.
پێویسته حه‌یا له‌گه‌ڵَ شه‌رم تێکه‌لآو نه‌که‌ین و لێکی جیابکه‌ینه‌وه، چونکه حه‌یا: مرۆڤ ناچار ناکات شه‌رم بکات، به‌ڵکو که‌سی به‌حه‌یا پشت ئه‌ستووره به خۆی، حاڵه‌تی شه‌رم و ته‌ریقبوونه‌وه‌ی تیا نییه و کاره‌کانی گونجاو و باشن،
ناشڵه‌ژێ، ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤه. حه‌یا په‌رژینێکه، یان قه‌ڵغانێکه که هه‌ر که‌سێک ئه‌و قه‌ڵغانه، یان ئه‌و په‌رژینه‌ی نه‌بوو، ئه‌وا که‌سێتی ده‌ڕووشێ و سوک و ڕیسوا ده‌بێت.
به‌لآم شه‌رم: ئه‌م حه‌ڵه‌ته که‌سه‌که تووشی شڵه‌ژان و تێکچوونی شێوه و ڕوخساری ده‌کات و وای لێ ده‌کات متمانه‌ی به خۆی نه‌بێت و تووشی دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت، شێوازی ڕووخساری له باری ئاسایی خۆی لاده‌دات، هه‌ندێ جار ئاره‌ق ده‌کات و سور هه‌ڵده‌گه‌ڕِێت، له کاتی قسه‌کردندا ئه‌ترسێت له‌وه‌ی که هه‌ڵه‌یه‌ک بکات و تووشی شه‌رمه‌زاری ببێت. که‌سی شه‌رمن نائومێدی ڕووی تێده‌کات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هه‌ستکردن به که‌می خۆی، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی که‌موکورتییه‌ک له جه‌سته‌ی، یان شێوازی قسه‌کردنیدا.
چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی شه‌رم:
١. له‌سه‌ر کاغه‌زێک ئه‌وه بنووسه که ئه‌ته‌وێ چی بکه‌یت، پاشان هۆکاری دوودڵی له کردنی ئه‌و کاره. دواتر به هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆمارت کردووه، پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بکه، بزانه ئه‌وه‌ی که ویستووته چه‌ند جار ئه‌نجامت داوه و ئه‌نجامی کاره‌که‌ت چۆن بووه، له‌وانه‌یه ئه‌م کاره تۆزێک ئاڵۆز بێت، به‌لآم ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت، چێژی زۆری تێدایه.
٢. هه‌وڵ بده توانای کارلێککردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌هێز بکه‌یت.
٣. هه‌وڵ بده له کاتی قسه‌کردنت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا ده‌ستپێشخه‌ر به و ده‌ستپێکردنی قسه‌کردنت با ستایشکردنی به‌رامبه‌ر بێت و سه‌رسامی خۆت ده‌رببڕه بۆ شتێک که له ئه‌ودا هه‌یه.
٤. لانی که‌م له ڕۆژێکدا سلآو له پێنج که‌سی نه‌ناس بکه و با هه‌میشه بزه له‌سه‌ر لێوانت بێت.
٥. بچۆ بۆ بازاڕ پرسیاری هه‌ندێک کۆگا و شوێن بکه، با شوێنه‌که‌ش شاره‌زا بیت، گرنگ ئه‌وه‌یه قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بکه‌یت و سوپاسیشیان بکه.
٦. هه‌وڵ بده که ئه‌ندێشه‌ی هه‌ندێک هه‌ڵوێست بکه‌یت که تووشی ناسه‌نگی و دڵه‌ڕاوکێت ده‌که‌ن، هه‌وڵ بده ئه‌وه بێنه پێش چاوی خۆت ئه‌گه‌ر شه‌رمن بوویتایه، چیت ده‌کرد؟ ڕۆژانه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رزه به‌رده‌وام به، پاش ده رۆژ ده‌بینیت چۆن به‌ره‌و ڕووی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌بیته‌وه، یان کاتێک بیر له شه‌رمنی خۆت ده‌که‌یته‌وه، ده‌بینیت پێکه‌نینت به خۆت دێت.
٧. ئه‌گه‌ر له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر شه‌رمت کرد، ئه‌مه‌یان سروشتییه، ئه‌وه‌ی تۆ پێویستیت پێیه‌تی، که‌مێک ئازایه‌تی و ده‌ستپێشخه‌رییه له قسه‌کردندا. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی شێوازی گونجاو بۆ هه‌ڵوێسته کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان. بۆ نمونه: له‌سه‌ر ئاستی زانکۆ و په‌یمانگا پرسیاری وانه، یان کتێبی دیاریکراو بکه که گونجاو بێت.
٨. له‌وانه‌یه گرتنه‌ده‌ستی کتێب، یان شتێکی سه‌رنجڕاکێش چاوی ئه‌وانی تری بچێته سه‌ر، بۆیه ئاماده به بۆ هه‌ر پرسیارێک، یان تێبینییه‌ک که لێت بگیرێت.
٩. داواجار ده‌بێت هه‌موو هێزی خۆت کۆبکه‌یته‌وه به توندی به‌ره‌نگاری هه‌ڵوێستێک ببیته‌وه که ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌متدا، ئه‌وکات ته‌نها یه‌ک بیرکردنه‌وه‌ی زیندوو له‌به‌رده‌متدا ده‌مێنێت، که جووڵه ناکات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌سه‌ر شه‌رمنیدا زاڵ بیت و ببیته مرۆڤێکی کۆمه‌لآیه‌تی به پله‌ی یه‌ک تاوه‌کو جێگه‌ی خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی خه‌ڵک بیت.
١٠. ئه‌وه‌ى لێ ى ده‌ترسیت بیکه شه‌رمت نامێنێت و ده‌بێته شتێکى ئاسایی.

