سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چۆن دڵێک به‌ده‌ست بهێنین؟!
و: هه‌ردى ئه‌نوه‌ر ـ هه‌ولێر
سوپاس و ستایش بۆ خواى هه‌موو جیهانیان و درود و سه‌لام له‌سه‌ر مامۆستا‌م، سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تى محه‌مه‌د (صلى الله علية و سلم).
به‌ڕاستى به‌ده‌ستهێنانى دڵی خه‌ڵکى، بۆته پێویستییه‌کى زۆر گرنگ، به‌تایبه‌ت له زه‌مانێکدا که هاوکارى و یارمه‌تى که‌مه. بۆیه مامۆستایان! باوکان! دایکان! ئه‌ى خاوه‌ن چاکسازییه‌کان! چاکسازى و کاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونیان بکه‌ن و به‌ده‌ستى بیهێنن.. تاکو زه‌حمه‌ته‌کانیان هه‌ر وا به‌بێ هوده نه‌ڕوات.
١- په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره چاک بکه، تا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى باش بێت.
٢- خۆت بخه‌ره جێى که‌سانى تر، گوێ له قسه‌کانیان بگره و جۆرێک له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت بکه که ده‌ته‌وێ خه‌ڵکى له‌گه‌ڵت هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
٣- له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا، له دانیشتن‌دا، گوێگرتن بۆ قسه‌کانیان، گرنگیان پێ بده.
٤ ـ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى رووخۆش به.. رووخۆش به.. رووخۆش به..
٥ ـ له وته‌ى نه‌شیاو و بێ مانا له کاروبارى دونیادا دوور به، تا ئهتوانى ئه‌مر به چاکه و رێ له خراپه به رێگایه‌کى جوان و دڵسۆزانه به‌ئه‌نجام بهگهیهنه.
٦ ـ گوێ له قسه‌ى خه‌ڵکى بگره، مۆڵه‌تیان بده‌رێ که هه‌ڵویستى خۆیان ده‌ڕبڕن.
٧- له‌باره‌ى شتێکه‌وه بدوێ که گرنگ بێت بۆیان و ده‌روازه‌یه‌ک بێت بۆ کرانه‌وه‌ى دڵیان.
٨- له ڕیا دووربه و، له ئیشى باشه و چاکه‌دا به‌شدارى بکه.
٩- له شوێنه گشتییه‌کان له وه‌رگرتنى بیرکردنه‌وه و فیکری نوێوه پرسیار بکه و له هه‌ندێ شت‌دا هانیان بده.
١٠- گرنگى به به‌رامبه‌ره‌که‌ت بده و له‌به‌رخاترى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکى وه‌ک جل، به‌ژن و بالآى، سه‌عات و هه‌ندێ شتى تر، گرنگى پێ بده و هانى بده.
١١- له کاتى ناڕه‌حه‌تی و دڵته‌نگى له به‌رامبه‌ر که‌سانى تردا خۆت رابگره و بیپارێزه.
١٢- له سه‌ره‌تاى بینینى به‌رامبه‌رته‌وه له وشه‌ى (باشة) سوود وه‌رگره وه له کاتى قسه‌کردندا ده‌موچاوت نورانى بێت. له وشه‌ى ره‌ق و خراپ و نه‌شیاو خۆت بپارێزه.
١٣- وته‌کانت به نوکته و هه‌واڵى نوێ و باش رێک بکه و له کاتى وتندا زۆر به په‌له مه‌به و له (حةق) زیاتر شتى تر مه‌ڵێ.
١٤ ـ هه‌موو کات سه‌لام بکه و وه‌لآمى سه‌لام له‌بیر مه‌که و وه‌لآمدانه‌وه‌ى سه‌لام کلیلى هه‌ر دڵێکه.
١٥ـ راست و ره‌وان و ساده‌ییت، پێچه‌وانه‌ى توندى له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ت له‌بیر مه‌که.
١٦ ـ له‌ڕووى پاک و خاوینێ روخسارته‌وه، بوونت پاک و خاوێن و سه‌ره‌نجڕاکێش بێت. له پاک و خاوێنى ده‌م و ددانت که‌مته‌رخه‌مى مه‌که، چونکه هه‌ڵسوکه‌وتیان زیاتر له‌گه‌ڵت ده‌بێت.
١٧- له کاتى سه‌ردانیکردنت و چوون بۆلاى دۆستان و هاوڕێیانت له کاتى سه‌لامکردن، ده‌ستیان به گه‌رمى بگوشه و له‌پێش ئه‌و ده‌ستت به‌رمه‌ده.

