سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نجێکی مزگه‌وت به نه‌خواردنی یه‌ک (مه‌حشي) ژنی بۆ هات!
ئا: عه‌بدلواحید که‌ریم
ئه‌وه‌ی له‌به‌ر خوا واز له حه‌رامێک بێنێ، خوا به حه‌لآڵی ده‌یکاته نسیبی و پێی ده‌به‌خشێ.
شێخ عه‌لی ته‌نتاوی ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێ له یاداشته‌که‌یدا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: له دیمه‌شق مزگه‌وتێکی گه‌وره هه‌بوو، پێیان ده‌گوت مزگه‌وتی ته‌وبه ، مزگه‌وته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مزگه‌وتێکی پیرۆز بوو، جوانی و قه‌شه‌نگییه‌کی تایبه‌تیشی هه‌بوو.. هۆی ناونانی به (تةوبة)، ئه‌وه بووه کاتی خۆی جێگه‌ی ئه‌م مزگه‌وته خان بووه و هه‌موو جۆره گوناهێکی تیا کراوه، یه‌کێ له پاشاکانی سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ده‌یکڕێ و ده‌یکات به مزگه‌وت..
نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵێک مامۆستایه‌کی زانا و به‌توانا له په‌روه‌رده‌کردنی موسڵمانان و بۆخوا سوڵحاو له‌و مزگه‌وته‌دا بوو
، به‌ناوی (شيَخ سةليمي سيوتي) و، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک متمانه‌ی ته‌واویان پێی هه‌بوو، بۆ ورد و درشتی کاریان بۆ پرسی دین و دنیایان سه‌ریان لێ ده‌دا و پرسیان پێ ده‌کرد، له‌ناو ژوورێکی مزگه‌وته‌که‌شدا قوتابییه‌کی زۆر پارێزکار و ده‌روون به‌رز و بێ ته‌ماحی تیا‌بوو..
ئه‌م قوتابییه دوو رۆژی ته‌واو هیچ نابێ بیخوات و خۆیشی هیچی نییه تا نانی پێ بکڕێت و نانیش له ماڵیدا نییه! له رۆژی سێیه‌مدا هه‌ست ده‌کات خه‌ریکه به‌ره‌و مردن ده‌چێت، بیری کرده‌وه بزانێ چی بکات..! پێی وابوو گه‌یشتۆته سنووری ئه‌و ناچارییه‌ی گۆشتی مرداره‌وبوو حه‌لآڵ بێت بۆی.. یا دزیکردن به‌قه‌ده‌ر پێویست.. پێی وابوو شتێکی که‌م بدزێ بۆ ئه‌وه‌ی له برسا نه‌مرێ..
مامۆستا (تةنتاوي) ده‌ڵێ: ئه‌م چیرۆکه واقیعییه و روویداوه و یه‌ک به‌یه‌کی که‌سه‌کانی ده‌ناسم و درێژه‌ی باسه‌که‌یش به‌ته‌واوی ده‌زانم.. کرده‌وه‌ی ئه‌و قوتابییه ده‌گێڕمه‌وه و باسی ئه‌وه ناکه‌م له ناحیه‌ی شه‌رعه‌وه ئه‌و کاره‌ی کارێکی خێر یا شه‌ڕ بووه، یا ئه‌و کاره‌ی کارێکی دروست یا نادروست بووه، مزگه‌وته‌که‌ش له یه‌کێ له گه‌ڕه‌که کۆنه‌کاندا بوو، ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ش ماڵه‌کانیان به ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ن، سه‌ربانه‌کان پێکه‌وه لکاون، ده‌توانی له سه‌ربانێکیانه‌وه بگه‌یته دوایین ماڵی گه‌ڕه‌ک. کوڕه‌ش ده‌ڕواته سه‌ربانی مزگه‌وت و ده‌یه‌وێت بڕواته یه‌که‌م ماڵی هاوسێی مزگه‌وت، ده‌بینێ ئافره‌تی تێدایه، چاوی خۆی لاده‌دات و دوور ده‌که‌وێته‌وه و سه‌یر ده‌کات خانوویه‌کی ته‌نیشتی که‌سی تیا نییه و بۆنی خواردنێکی خۆشی لێدێت.. له‌تاو برسیه‌تی زۆر بۆنه‌که وه‌ک موگناتیس رایده‌کێشێ و خانووه‌کانیش یه‌ک نهۆم بوون، له سه‌ربانه‌که‌وه دوو باز ده‌دات و ده‌چێته ناو خانووه‌که‌وه و خێرا به‌ره‌و چێشتخانه‌که ده‌ڕوات و سه‌ری قابله‌مه‌که لاده‌دات، ده‌بینێ باینجانی پڕ له گۆشت (شيَخ مةحشي) تێدایه، له‌تاو برسیه‌تی ئاگای له گه‌رمی و ساردی نییه و دانه‌یه‌کیان ده‌ردێنێ و قه‌پێکی لێ ده‌گرێت، هێشتا به‌ته‌واوی قووتی نه‌دابوو، که هۆشی هاته‌وه سه‌رخۆی و دینه‌که‌ی که‌وته سه‌رزه‌نشتی: تۆ چۆن ئه‌م کاره‌ت کرد؟ تۆ قوتابییه‌کی نیشته‌جێی مزگه‌وتی، تۆ ده‌ڕۆیت ماڵی موسڵمانان ده‌بڕیت و دزی ده‌که‌یت؟! په‌نا به‌خوا بگره! ئه‌میش په‌شیمان ده‌بێته‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ده‌کات و باینجانه‌که ده‌خاته‌وه ناو مه‌نجه‌ڵه‌که و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی خۆی و رۆیشته ناو مزگه‌وته‌وه.. رۆیشته ناو ئه‌ڵقه‌ی کۆڕی زانیاری شێخه‌وه، به‌لآم له‌وانه‌بوو به‌هۆی برسێتییه‌وه هیچ حاڵی نه‌بووبێ.. کاتێ ده‌رسه‌که ته‌واو بوو، خه‌ڵکه‌که بلآوه‌یان لێکرد، بینی ئافره‌تێکی داپۆشراو هات، هه‌رچه‌ند له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئافره‌تی دانه‌پۆشراو نه‌بوو.. ئافره‌ته‌که قسه‌ی له‌گه‌ڵ شێخدا کرد و ئه‌م نه‌یده‌زانی باسی چی ده‌که‌ن..
(شيَخ)یش ئاوڕی دایه‌وه به‌ده‌وری خۆیدا، جگه له‌و قوتابییه‌ی نه‌بینی، بانگی کرد و لێی پرسی: تۆ ژنت هه‌یه؟ گوتی: نه‌خێر.. شێخ پێی گوت: ده‌ته‌وێ ژن بێنی؟ کوڕه ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بوو.
شێخ پێی گوت: ده‌ته‌وێ ژن بێنی؟ گوتی: قوربان ژنهێنان خه‌رجیی ده‌وێت و منیش پاره‌ی کولێره‌یه‌کم نییه.. هه‌ر هیچم نییه، ئیتر به چی ژن بێنم؟!
شێخ ده‌ڵێ: ئه‌م ئافره‌ته پێی گوتم: ماوه‌یه‌که مێرده‌که‌ی مردووه و له‌م شاره‌دا غه‌ریبه و نه له‌م شاره‌دا، به‌ڵکو له هه‌موو ژیانی دنیادا ته‌نیا مامێکی پیری هه‌یه و له‌ته‌ک خۆیدا هێناویه‌تی و هێمای بۆ کرد که له کونجێکی مزگه‌وته‌که‌وه دانیشتووه، ئێستاش ئه‌م ئافره‌ته خانووی مێرده‌که‌ی و مه‌عاشه‌که‌ی و سامانه‌که‌ی بۆ به‌جێهێشتووه و پێی خۆشه پیاوێکی رووله‌خوای ده‌ست بکه‌وێت و له‌سه‌ر سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی شووی پێ بکات، تا به ته‌نیایی نه‌مێنێته‌وه و که‌سانی حه‌رامزاده و خراپه‌کار ته‌ماحی تێ نه‌که‌ن.. ئێستا ده‌ته‌وێ ماره‌ی بکه‌یت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌ڵێ شێخ. له ژنه‌که ده‌پرسێ: رازیت شووی پێ بکه‌یت؟ ده‌ڵێ: به‌ڵێ. مامه‌ی ژنه‌که و دوو شاهێد بانگ ده‌کات و هه‌ر له‌وێدا بۆی ماره ده‌بڕێت.. شێخ ماره‌ییه‌که‌ی بۆ ده‌دات و ده‌ستی یه‌کتر ده‌گرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی خۆیان.. کاتێ گه‌یشتنه‌وه ناو ماڵ و رووی خۆی ده‌رخست، دیتی له‌وپه‌ڕی جوانی و لاویدایه.. دیتی خانووه‌که‌ش هه‌ر ئه‌و خانووه‌یه که ئه‌م هات و قه‌په باینجانه‌که‌ی لێ خوارد. ئافره‌ته‌که لێی پرسی: نان بێنم؟ گوتی: به‌ڵێ. که سفره‌که‌ی راخست، ژنه‌که بینی باینجانێکیان قه‌پێکی لێدراوه! ئه‌ویش به سه‌رسامییه‌وه گوتی: خۆ من لێم نه‌خواردووه .. ده‌بێ کێ هاتبێت و ئه‌و قه‌په‌ی لێ گرتبێ؟! پیاوه‌که ده‌ستی به گریان کرد و باسه‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه.. ئه‌ویش دڵخۆشی دایه‌وه و گوتی: خۆت له باینجانێکی حه‌رام پاراست، خوای بالآده‌ست خانووه‌که و خاوه‌نه‌که‌یشی به حه‌لآڵی پێ به‌خشیت..
(وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّـهُ حَلالا طَيِّبًا ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُؤْمِنُونَ) المائده (88). واته "له‌و رزق و رۆزییه حه‌لآڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی" خۆتان له رزق و رۆزیی حه‌رام بپارێزن.
• سه‌رچاوه: سایتى حه‌سه‌ن پێنجوینى

