سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆکى زه‌وى و گۆزه زێڕه‌که
هه‌بوو نه‌بوو پیاوچاکێک هه‌بوو ناوى (على) بوو، له یه‌کێ له گونده‌کاندا ده‌ژیا، حه‌زى له کشتوکال بوو،کار و پیشه‌ى کشتوکال بوو، هه‌رچى پاره بوو کۆى کرده‌وه‌و سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زه‌ویه‌ک بکڕێت بۆ کشتوکال، بۆیه ده‌ستى کرد به پرسیار کردن له خه‌ڵکى گونده‌که‌ى که چ پیاوێک زه‌ویه‌کى کشتوکاڵى ده‌فرۆشێت، هه‌واڵیان پێدا که پیاوێک هه‌یه له که‌نارى گونده‌که‌وه ناوى
(ئةحمةد)ـه، ده‌یه‌وێ زه‌ویه‌که‌ى بفرۆشێت، ئه‌میش رۆشت بۆ لاى و سلآوى لێ کرد، ئه‌ویش وه‌لآمى سلآوه‌که‌ى دایه‌وه.
على پێى وت: هاتووم بۆ لات تا زه‌ویه‌که‌ت لێ بکڕم.
ئه‌حمه‌دیش وتى: به‌خێر بێیت على، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه هاتوویت زه‌ویه‌که بکڕیت، ئه‌وه یه‌که‌مجار پێویسته بیبینیت، ئه‌گه‌ر به دڵت بوو ئه‌وه هه‌رکاتێ ویستت پێت ده‌فرۆشم.
على له‌گه‌ڵیدا رۆشت و بینى، زه‌ویه‌که‌ى به دلأ بوو، پاشان کڕى له ئه‌حمه‌د.
بۆ رۆژى دوایى على ده‌ستى کرد به کارکردن له زه‌ویه‌که‌دا تاوه‌کو به‌رى ماندووبوونى خۆى ببینێته‌وه و خۆراک بۆ خۆى و خێزانى دابین بکات.
کاتێ به پاچ و بێلأ ده‌ستى کرد به هه‌ڵکه‌ندنى زه‌ویه‌که، گوێى له ده‌نگێکه‌وه بوو له کاتى پاچ وه‌شاندنه‌که‌دا،بۆیه ده‌ستى کرد به هه‌ڵکه‌ندنى چوارده‌ورى ئه‌و شته، تا گۆزه‌یه‌کى کۆنى بینى و ده‌رى هێنا و کردیه‌وه، بینى پڕیه‌تى له ئاڵتوون، بۆیه زۆر دڵخۆش بوو و وتى: زێڕ، زێڕ... ئه‌مه زێڕێکى زۆر زۆره.
هه‌ر به خۆیى ده‌وت: من چى بکه‌م له‌م گه‌نجینه‌یه؟
پاشان به خۆیى وت: ئه‌م گه‌نجینه‌یه مافى منى پێوه نیه، ئه‌مه مافى ئه‌حمه‌ده که ئه‌م زه‌ویه‌ى پێ فڕۆشتوم و پێویسته بڕۆم بۆ لاى و ئه‌م گۆزه‌یه‌ى بده‌مه‌وه به هه‌موو زێڕه‌کانى ناویه‌وه.
على گۆزه‌که‌ى برد بۆ ئه‌حمه‌د و به‌سه‌رهاته‌که‌ى بۆ گێڕایه‌وه و هه‌واڵى پێدا که ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ى له زه‌ویه‌که‌ى ئه‌ودا دۆزیوه‌ته‌وه که کڕیویه‌تى لێى و پێى وت: ئه‌م گۆزه‌یه بگره ئه‌مه مافى تۆیه.
ئه‌حمه‌دیش وتى: به‌لآم من زه‌ویه‌که‌م به هه‌موو شته‌کانى ناویه‌وه پێ فرۆشتویت، بۆیه ئه‌م گۆزه‌یه هه‌ڵ بگره بۆ خۆت و مافى خۆته.
علىیش ووتى: نه‌خێر ئه‌م گۆزه‌یه هى تۆیه‌و مافى خۆته.
هه‌ردووکیان رازى نه‌بوون که ببن به خاوه‌نى، چونکه هه‌ر یه‌که‌یان پێیان وابوو مافى ئه‌وى تریانه.
دواى مشتومڕێکى زۆر، هه‌ردوکیان بڕیاریاندا که بچن بۆ لاى پیاوێکى دانا تا ببێته دادوه‌ر له نێوانیاندا.
کاتێک رۆشتن بۆ لاى پیاوه داناکه له کاتێکدا هه‌ر یه‌که‌یان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که مافى ئه‌وى تریانه، پیاوه داناکه وتى: ئایا منداڵتان هه‌یه؟
على ووتى: من کچێکم هه‌یه.
ئه‌حمه‌دیش ووتى: من کوڕێکم هه‌یه.
پیاوه داناکه‌ش وتى: کچه‌که له کوڕه‌که ماره بکه‌ن و له‌م گه‌نجینه‌یه‌یان بۆ خه‌رج بکه‌ن.
دوو پیاوه‌که‌ش رازى بوون به‌و ڕاو بۆچوونه‌و هه‌مووان ژیانێکى خۆش و ئاسوده‌یان برده سه‌ر.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. پێویسته موسڵمان سوور بێت له‌سه‌ر کارکردن له پێناوى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زه‌وى و خزمه‌تى ولآته‌که‌ى و خه‌رج کردنى بۆ مال و منداڵى. بینیمان چۆن (على) سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زه‌ویه‌ک بکڕێت تا کشتوکاڵى تێدا بکات و خۆى و خێزان و منداڵه‌کانى له به‌رهه‌مه‌که‌ى بخۆن.
٢. موسڵمان پاره‌و سامان ناکاته مه‌به‌ست بۆ هه‌وڵدان، به‌ڵکو پاره‌و سامان هۆکارێکه ئاده‌میزاد به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت خۆى و ژن و منداڵه‌کانى پێ بژێنێت، تا داواى کۆمه‌ک له که‌س نه‌کات، بینیمان چۆن ئه‌و دوو پیاوه، ڕێکنه‌که‌وتن له پێناوى راکردن له زێڕه‌که، نه‌ک له پێناوى ده‌ست خستنى زێڕه‌که‌دا هه‌ریه‌که‌یان ده‌یه‌ویست زێڕه‌که بدرێت به براکه‌ى.
٣. موسڵمان ئه‌گه‌ر شتێکى بینى و دۆزیه‌وه، که مافى ئه‌و نه‌بوو یان گومانى هه‌بوو که مافى ئه‌وى به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وه پێویسته به خێرایى بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ى.
٤. ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى شتێک ببێت له‌به‌ر خواى گه‌وره، خواى گه‌وره له‌وه باشتر پاداشتى ده‌داته‌وه. بینیمان چۆن هه‌ریه‌که‌یان ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و زێره بوون بۆ ئه‌وى تریان، که‌چى له ئه‌نجامدا زێڕه‌که‌یان بۆ گه‌ڕایه‌وه تا خه‌رجى بکه‌ن بۆ منداڵه‌کانیان، به‌ڵکو له سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته هۆکار بوو بۆ نزیک بوونه‌وه‌ى دوو خێزان، له ئه‌نجامدا کچه‌که‌ى على شووى کرد به کوڕه‌که‌ى ئه‌حمه‌د و هه‌موویان بوون به‌خێزانێکى نمونه‌یى.

