سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حیکمه‌تى رۆژوو گرتن له ئیسلامدا
سابیر گرد عازه‌بانی- سلێمانى
ئایا رۆژوو گرتن چ زانیارى و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تێدا به‌دی ده‌کرێت که ئیسلام داى ناوه؟ رۆژوو بنچینه‌یه‌که له بنه‌ڕه‌تیه‌کانى ئیسلام، به ده‌قی ئایه‌تى قورئانی پیرۆز که خواوه‌ندی گه‌وره‌ى له سوره‌تى (البقرة / 183) ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) واته: ئه‌و که‌سانه‌ى وا بڕوا‌و ئیمانتان به خوا هێناوه رۆژوو گرتنتان له‌سه‌ر پێویست کراوه هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ر خه‌ڵکانی پێش له ئێوه بوون پێویست کرا بوو، به ئاواتوو هیواى ئه‌وه‌وه که خودی خۆتان بپارێزن به هۆ و سایه‌ى ئه‌م رۆژوو گرتنه له سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ى خواوه‌ندی گه‌وره.
فه‌لسه‌فه‌و هوده‌ى ئه‌م رۆژوو گرتنه خۆى له‌م خالآنه‌ى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
١-رۆژوو خوا په‌رستیه‌که که فه‌رمانى خواى تیا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که خوا پێویست و فه‌رزی کردوه له سه‌ر به‌نده‌کانى که هه‌میشه له کاتى به رۆژوو بوون خوایان له‌یادبێـت و وابزانن که خوا چاودێری هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کات له کاتى رۆژووگرتنه‌که‌یاندا.
٢-به‌ڕاستی رۆژووگرتن شۆڕشێکه که به‌گژاچوونى ئاره‌زوو و هه‌واى نه‌فسه له‌سه‌ر ئه‌و عاده‌تانه‌ى که له سه‌رى راهاتووه‌و به‌درێژایی ساڵ پێیانه‌وه ده‌نالێنێت ناتوانێت لێیان دووربکه‌وێته‌وه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ى لێهاتووه که بوویته کۆیله‌ى ئه‌و عادات و هه‌واو هه‌وه‌سه‌ى نه‌فس و خودی خۆى، چونکه ئاده‌میزاد پێش به رۆژووبوونه‌که‌یدا به ئاره‌زوومه‌ندی خۆى ده‌خواو ده‌خواته‌وه‌و راده‌بوێرێت، جا که به رۆژوو بوو له مانگی ره‌مه‌زانى پیرۆزدا ده‌بێت ئه‌و شتانه له‌خۆى داببڕێت و به‌لایان بدات بۆ ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارى، ئه‌مه‌ش خێر‌و پاداشتێکی فره زۆرى هه‌یه له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌وه بۆى.
٣-رۆژووگر له‌کاتى رۆژووگرتنه‌که‌یدا هه‌ست به برسێتی و توێنێتی هه‌ژاران ده‌کات به‌ڕاستی کاتێک که رۆژووگر توێنێتی تینی بۆ هێنا باش هه‌ست ده‌کات و ئاگادار ده‌بێت به حاڵی په‌رێشانی ئه‌و که‌سانه‌ى که هه‌ژارو نه‌دارن که سوپای برسێتی و توێنێتی تینی بۆ هێناون، ئه‌وسا به‌زه‌یی و میهره‌بانیان بۆیان ده‌جوڵێت و ده‌ستى یارمه‌تی و هاوکاریان بۆدرێژ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش جۆرێکه له خواپه‌رستن.
٤-حیکمه‌تى رۆژوو له بوارى ته‌ندروستیه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ى به رۆژوو بێـت و ره‌چاوی ئادابی رۆژوو گرتن بکات و په‌یڕه‌وی ده‌ستورى چۆنێتی به رۆژوو بوون بکات، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى بڵێت له بوارى ته‌ندروستیدا سود له رۆژوو گرتنه‌که‌یان وه‌رده‌گرن و به‌و مه‌رجه‌ى که ئه‌وه‌نده نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که زیاده‌ڕه‌وى له خواردن و خورادنه‌که‌یان بکه‌ن و، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وى له ده‌ستورى به رۆژوو بوون بکه‌ن ئه‌وا گه‌ده‌یان له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌حه‌سێته‌وه‌و ئه‌و زیاده خواردنانه‌ى که به درێژایی ساڵ که تیا ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وا پاک ده‌بێـه‌وه‌و ته‌ندروستی رۆژوو گرتنه‌که‌ى باش ده‌بێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت) ده‌فه‌رموی َ (نحن قوم لاناكل حتى نجوع، واذا اكلنا لانشبع) واته: ئێمه گه‌لێکین خواردن ناخۆین تا برسیمان نه‌بێتـ و ئه‌گه‌ر خواردنیشمان خوارد تێرى لێ نخۆین. هه‌ر له‌به‌ر گرنگی رۆژووه‌وه که پزیشک و پسپۆره‌کان ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌کانیان ده‌که‌ن که به رۆژوو بن تا گه‌ده‌یان پشوو بدات و ته‌ندروستیان باش بیـَته‌وه.
٥-رۆژوو فێرى ئارامگرتن و خۆگرتن ده‌کات و تواناى ئاره‌زوو خواستیمان به‌هێز ده‌کات له کاتێکدا که رۆژووگر ده‌بینین له پێش رۆژوو گرتنه‌که‌ى جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه له ده‌وروبه‌رى خۆى کۆ ده‌کاته‌وه به که‌یف و هه‌واو هه‌وه‌سی خودی خۆى ده‌کات و له کاتى به رۆژووبوونه‌که‌ى لێیان دوورده‌که‌وێـته‌وه، ئه‌مه به‌ڕاستی له ترسی خوا که له خۆى قه‌ده‌غکراوه بۆیان ناچێ و ده‌ستیان بۆ درێژ ناکات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که سوپای برسێتی و تونێتی تینى بۆ هێناوه ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوایه.
٦-حیکمه‌تێکی تر له رۆژوو گرتن ئه‌وه‌یه که مرۆڤی موسڵمان رابهێنین له سه‌ر خۆڕاگری له سه‌رماو گه‌رماو ناخۆشی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ى جۆره‌هاى ژیان که مرۆڤ له ره‌وڕه‌وه‌ى ژیانیدا دووچارى ده‌بێته‌وه که زۆر به ئارام و دلێرانه بتوانێت خۆگر بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ناڕه‌حه‌تى و ناخۆشی له دووڕیانی ژیانیدا که بێـه پێشی و ده‌بێـته رێگرى ئه‌گه‌ر خۆگرو ئارامگر رانه‌هاتبێت له سه‌ریاندا.
٧-حیکمه‌تێکی تر‌ى رۆژووگرتن ئه‌وه‌یه که ئه‌و رۆژووگرانه‌ى له مانگی ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به رۆژوو ده‌بن، گه‌ده‌یان پاک ده‌بێته‌وه له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ى که به‌درێژایی ساڵ له گه‌ده‌که‌یاندا کۆبۆیته‌وه، جا ئه‌و خوارده‌مه‌نیه زیادانه نامێنێ و گه‌ده‌که‌یان ده‌حه‌سێته‌وه، بۆیه له ده‌ستورى به‌رۆژوو بووندا هاتووه که نابێ رۆژووه‌وان زیاده‌ڕه‌وى له خواردن و خواردنه‌وه‌کانى بکات، ئه‌گینا دووچارى ناڕه‌حه‌تى و سک ئێشه‌و نه‌خۆشی ده‌بێت.

