سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
رۆژووگرتن نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات ؟
شۆڕش کۆیى / هه‌ولێر
بێگومان رۆژووگرتن یه‌کێکه له پایه‌کانى باوه‌ڕ که فه‌رزه له سه‌ر موسڵمانان هه‌موو ساڵیک جێبه‌جێى بکه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش خواى گه‌وره رێگاى داوه به چه‌ند چینێک که به رۆژ نه‌بن یان له کاتێکى تردا رۆژووه‌کان بگرنه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ى که نه‌خۆشن، به‌لآم ئایا رۆژووگرتن چاره‌سه‌رنیه بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی.
دیاره رۆژووگرتن یه‌کێکه له ریتواله سه‌ره‌کیه‌کانى ئاینی پیرۆزى ئیسلام، که‌وا چه‌ندین سودی جه‌سته‌یی هه‌یه به هۆى ئه‌وه‌ى جه‌سته و ده‌روون دوو بازنه‌ى تێکهه‌ڵکێشی یه‌کترن و هه‌ریه‌که‌یان کاریگه‌رى له سه‌ر ئه‌وی تر ده‌بێت، ئه‌وا بێگومان رۆژووگرتن چه‌ندین سودی ده‌روونیشی ده‌بێـت.
ئێمه کاتێک باس له سوده ده‌روونیه‌کان ده‌که‌ین ئه‌وا ده‌یانکه‌ینه دوو به‌ش
یه‌که‌م-
ئه‌و مرۆڤانه‌ى ده‌روون دروستن. دووه‌م- ئه‌و مرۆڤانه‌ى گرفتى ده‌روونیان هه‌یه. رۆژووگرتن به گروپی یه‌که‌م پاراستنه له نه‌خۆشی ده‌روونی، چونکه له مانگی ره‌مه‌زاندا مرۆڤه‌کان به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ک فۆرماتێکی کۆمپیوته‌ر وایه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوسه‌نگی ده‌روون و جه‌سته بگه‌ڕێنه‌وه، که‌وا پێشتر به هۆى سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵی ژیان له‌ده‌ستیاندا بوو، جگه له‌وه له‌م مانگه‌دا مرۆڤ نوێژی ته‌راویح ده‌کات که‌وا په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان به‌هێزتر ده‌کات ده‌ستى بۆ خێر کردن ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش دڵ نه‌واییه بۆ ئاسوده‌یی ده‌روون.
سه‌باره‌ت به‌گروپی دووه‌م ئه‌وا دیسان رۆژووگرتن چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ندێک له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان، وه‌ک خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکی، چونکه که‌سی خه‌مۆک هه‌میشه وه‌ڕسه و حه‌ز ده‌کات به ته‌نیا دابنیشێ و بێ ئومێده له ژیان، واده‌زانێ که‌س وه‌ک ئه‌و نییه و به‌دبه‌ختترین مرۆڤه تام و چێژ له‌ژیان ناکات و بڕواى به‌تواناکانى خۆى نیه، که‌سی دڵه‌راوکێش هه‌میشه بێ ئارامه‌و ئۆقره ناگرێ و ترسی هه‌یه.
کاتێک ئه‌م نه‌خۆشانه به رۆژوو ده‌بن ئه‌وا چه‌ند سودێک له رۆژووگرتنه‌که ده‌بیننن له‌وانه:
١-متمانه به‌خود: هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت) ده‌فه‌رموێ (رؤذووطر دوو خؤشي هةية يةكةميان كاتيَك رؤذووكةى دةشكيَنيَ، دووةميان كاتيَك دةطاتة خوداى خؤى) خۆشی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که‌ى متمانه‌ى به‌خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیتر هه‌ست به‌وه ناکات له‌که‌سانیتر که‌متره و خاوه‌ن ئیراده‌ى خۆیه‌تى و ده‌توانێت بڕیار بدات.
٢-نزیکبوونه‌وه له‌خودا: ئه‌مه‌ش له‌م بێ ئومێدیه رزگارى ده‌کات که‌وا پێشتر وای ده‌زانى که‌سێک نیه یارمه‌تى بدات، هه‌روه‌ها له‌ترس و دڵه‌راوکێش ده‌یپارێزێت، چونکه هه‌ر شتێک خوا نه‌یکات نابێت.
٣-تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵک: که‌سی خه‌مۆک حه‌ز به‌گۆشه‌گیرى ده‌کات نایه‌وێـت تێکه‌ڵی خه‌ڵک بێت، به‌لآم به هۆى چوونه مزگه‌وت و ئه‌نجامدانى نوێژی ته‌راویح، هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ى خێزان له‌سه‌ر یه‌ک سفرى نان خواردن (كةوا بة هؤى جةنجالَي ذيان ئةمة هةنديَك كةمة بةر لة رةمةزان) ئه‌وا له‌گۆشه‌گیرى دێته ده‌ره‌وه .
٤-وه‌رزشکردن ئه‌مه‌ش خۆى له ته‌راویح ده‌نوێنێ، چونکه ئه‌نجامدانى وه‌رزش زۆر باشه بۆ مرۆڤ.
٥-جه‌ژن کردن: ئه‌مه‌ش له هه‌مووان گرنگتره، که‌وا خۆشیه‌کی گه‌وره‌یه بریتیه له جه‌ژنانه کردن و به‌شدارى هه‌موو خه‌ڵکى تێیدا.

