سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌یسبوک، هاوڕێ یه‌کی باش بۆ ره‌مه‌زان، بزانه‌چه‌ندو چۆن به‌کاری ده‌هێنیت
رۆشنا ساڵح
له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا به‌کارهێنانی فه‌یسبوک بۆته باو له‌ناو خه‌ڵکدا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌لای گه‌نجان، بێگومان سود و زیانی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و به‌کارهێنه‌ره, ئایا تاچه‌ند به‌کاربه‌ری سایتی کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یسبوک به‌ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌کاری ده‌هێنێت؟ئایا ئه‌و که‌سه‌ی فه‌یسبوک به‌کارده‌هێنیت چ ئامانجیکی هه‌یه له‌به‌کارهێنانی؟ته‌نها بۆ چاولێکه‌رییه؟یان بۆ کات به‌سه‌ربردن؟یان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و له‌هه‌مان کاتدا بلآوکردنه‌وه‌ی زانیاری و بابه‌تی به‌سوده؟ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێت بێگومان سود به‌خشه‌و به‌کارهێنانی گونجاوه, به‌لآم
به‌مه‌رجێک ئه‌و به‌ڕێزه خه‌و خۆراکی نه‌بێته فه‌یسبوک و هه‌رده‌م له‌سه‌رخه‌ت بێت, به‌ڵکو کات دیاری بکات بۆ به‌کارهێنانی له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتێکی زۆری به‌هه‌ده‌ر نه‌چیت وه نه‌بێته هۆی کێشه‌وگرفت بۆ خێزانه‌کان, به‌تایبه‌ت له‌نێوان هاوسه‌راندا، هه‌روه‌ها له‌نێوان منداڵ ودایک باوک, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وکاته‌ی به‌کاربه‌ر خه‌ریکی به‌کارهێنانی فه‌یسبوکه, به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو هه‌ست و هۆشی لای فه‌یسبوکه که‌یه‌تی تابزا نێت ئاخۆ چ بابه‌تێکی نوێ بلآو راوه‌ته‌وه, یان کی لایک وکۆمێنتی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ئه‌و کردووه, له‌راستیشدا ئه‌مه بۆته گرفت، هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا رووداوی کوشتنی منداڵێکی سێ مانگ له‌لایه‌ن دڵسۆزترین که‌سی خۆی که دایکیه‌تی روویدا ئه‌مه‌ش به‌هۆی فه‌یسبوکه‌وه بووه.
بۆیه هیوادارم که‌به‌کاربه‌ران زۆر له‌وه زیاتر هۆشیاربن که عه‌قڵ وهه‌ست و هۆشیان بخه‌نه خزمه‌تی ئامێره ئامێره ئه‌لیکترۆنیه‌کان به گشتی وفه‌یسبوک به‌تایبه‌تی, زۆرترین کاتیان له‌و پێناوه‌دا به‌سه‌ربه‌رن، به‌ڵکو به‌کاربه‌ر هاوسه‌نگی دروست بکات, هه‌م کاتی گونجاو دابنێت و هه‌م بابه‌تی به‌سود وشیاو بلآو بکاته‌وه ,وه ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێت کێ هاوڕێ یه‌تی له‌هه‌مان کاتدا بزانیت که لایک وشه‌یری کۆمێنت له‌سه‌ر چ بابه‌تیک ده‌کات, چونکه رۆژێک دێت ئه‌و که‌سه له دونیا نامێنێت و که‌س نازانیت پاسۆرده‌که‌ی چیه؟هه‌روه‌ها باوادابنێت ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ده‌کاته تیشویه‌ک بۆ قیامه‌تی و له‌و رێگه‌یه‌وه ئامۆژگاری خه‌ڵک بکات و هانیان بدات بۆ کاری چاکه, ئێستا له‌م مانگه پیرۆزه‌داین با هاوڕێیه‌کی باشبین بۆ فرینده‌کانمان وهه‌وڵبده‌ین ئایه‌ت فه‌رمووده وته‌ی پیشه‌وایان زیکره‌کان بلآوبکه‌ینه‌وه،به‌ڕێزم بۆ نمونه زیکریک بلآوده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی که‌م سه‌د فرێندمان هه‌بێت و بیخوێنیته‌وه ئه‌زانی چه‌ند خێرمان ده‌ست ده‌که‌ویت, به‌ده‌ر له‌مه‌ش خۆشه‌ویستان کاتێک هاوڕێ یه‌کت بابه‌تی به‌سود بلآوده‌کاته‌وه هه‌وڵبده لایک وشه‌یری بکه‌یت یان کۆمێنێت له‌باره‌ی بابه‌ته‌که‌یه‌وه بنوسه له‌به‌رئه‌وه‌ی هانده‌رێکی باشه‌و هه‌وڵده‌دات بابه‌تی به‌پێز تر بلآوبکاته‌وه به‌و هۆیه‌شه‌وه کۆمه‌ڵگامان به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به‌لآم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌داخه‌وه بابه‌تی بێتام وبێ مانا یان وێنه نه‌شیاو بلآوده‌که‌نه‌وه یان مونافه‌سه‌ی ناشه‌ریفانه ئه‌که‌ن به کورتی بۆ کات کوشتنه ئه‌وه باشتر وایه له‌لایه‌ن فرێنده‌کانیانه‌وه ئامۆژگاری بکرێن له‌بڕی ئه‌وه بابه‌تی به‌سود بلآوکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریش سودی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌توانن ئه‌ن فرێندییان بکه‌ن وهاوڕێ یه‌تییان قه‌بوڵ نه‌که‌ن مادام هه‌ده‌فی خراپ به‌کارهێنانی فه‌یسبوکه بۆئه‌وه‌ی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و بزانیت هۆکاری هاوڕێیه‌تی نه کردنه‌که‌ی خراپی بابه‌ته‌کانییه‌تی , له‌ئیستاوه هه‌وڵبده ئه‌وه‌ی که‌زیانی بۆ ئاین وخوڕه‌وشتت هه‌یه بلآوی مه‌که‌ره‌وه، چونکه تۆ هێشتا ئۆن لاینیت رۆژێک دهێت هه‌موان سه‌یری ناوه‌که‌ت ده‌که‌ن، به‌لآم ئه‌وکات تۆ ئۆف لاینیت, هاوڕێ کانت چاوه‌ریت ئه‌که‌ن نامه بۆ ئیمه‌یله‌که‌ت ئه‌نێرن، به‌لآم تۆ وه‌لآم ناده‌یته‌وه, به‌ژدارییه‌کانت ئه‌وه‌ستیت چونکه تۆ دونیات به‌جێ هێشتووه!
ئیتر توانای په‌یوه‌ندی کردن و وه‌لآم دانه‌وه‌ی لایک وکۆمێنته‌کانت نه‌ماوه! ئه‌وه‌ی بۆ هاوڕێ کانت به‌جێ ماوه ته‌نها ئه‌و چه‌ند دێره‌یه که‌به‌کیبۆرده‌که‌ت بۆ هاوڕێ کانت نوسیوه، ده که‌واته هه‌وڵ بده نوسینه‌کانت چاکه‌یه‌کی به‌رده‌وام بن و سود به‌خش بن بۆ هاوڕێ کانت,چونکه هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه وئۆن لاینیت.
هیوادارم هه‌موان بتوانین له‌که‌مترین کاتدا زۆرترین سودوه‌رگرین وسودیش به‌هاوڕێکانمان بگه‌یه‌نێت.

