سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌پێناو هۆشیارى موسوڵماناندا....جیاوازى (مطلع) لاى زانایان
مامۆستا مه‌لا که‌مال ئه‌مین گوڵپى
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌م دنیایه به جیاوازیه‌کانیه‌وه جوانه، ژیان خۆى له‌خۆیدا واته: جیاوازى، چونکه که‌سێ به ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌ژى، که‌سێکیش به هه‌ژارى، هه‌ردووکیشیان هه‌ر ده‌ژین و له ژیاندان درێژه به حه‌یاتى خۆیان ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه بگوترێ کاتێ ژیان ماناى جیاوازى وه‌رده‌گرێ که ئه‌کته‌ره‌کانى ناو ژیان دابه‌ش بکه‌ین، ده‌ى ئه‌م دابه‌شکردنه به‌لاى هه‌ژارى و ده‌وڵه‌مه‌ندى، یان دڵخۆش و خه‌فه‌تبار، باش یان خراپ... هه‌ر ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا واته ژیان و ژیانیش له‌مه زیاتر نییه.
هه‌ندێ جیاوازى مایه‌ى ئیفتیخاره بۆ مرۆڤایه‌تى،
مایه‌ى گه‌شى تواناکانى مرۆڤه، له هه‌ر جێگه و زه‌مینه و به‌رنامه‌یه‌کدا ئه‌م جیاوازییه خه‌فه کرا، ئیتر ژیان مانایه‌کى ئه‌وتۆى نامێنى، هه‌ر بۆیه دینى ئیسلامیش ڕه‌چاوه‌ى ئه‌م جیاوازییه‌ى کردووه، بوارێکى زۆرى بۆ هێشتوه‌ته‌وه، تا مرۆڤه‌کان له‌و زه‌مینه فراوانه‌دا درێژه به کاره‌کانیان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشاى فیقهی ئیسلامى بکه‌ین، ده‌بینین ئه‌و کلتوره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى که بۆ ئێمه به‌جێماوه، دنیایه‌ک جیاوازى ده‌بینى له بۆچونى زانایان له مه‌جالى فه‌رعیدا، چونکه ئه‌و بواره فه‌رعیانه قورئان و فه‌رمووده به‌جێیانهێشتوون بۆ عه‌قڵى مرۆڤ، تا مرۆڤ به‌رژه‌وه‌ندى له‌کوێدا بوو، له‌وێ کار بکات و پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خواش نه‌بێت، مادام کارێکى فه‌رعییه، جاری واش هه‌یه ئه‌م جیاوازییه، یان (ئايةتيَك، يان فةرمودةيةك) دروستى ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆیه:
١- له‌ڕووى ماناوه وشه‌یه‌ک چه‌ند مانایه‌ک وه‌رده‌گرێ:
٢- جیاوازى ماناى حه‌قیقى و ماناى مه‌جازى خوازراو:
٣- جیاوازى مانا له‌نێوان واتاى زمانه‌وانی و ماناى شه‌رعییه‌وه:
نامه‌وێ لێره‌دا بچمه سه‌ر ته‌واوى ئه‌و لایانانه‌ى که ده‌بنه ماییه‌ى ئه‌وه‌ى بۆچوونى جیاواز دروست ده‌که‌ن، ته‌نها ئه‌مه وه‌ک نمونه‌یه‌که له دروستبوونى جیاوازى ڕاوبۆچونى زانایان له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که پێش دێت، هه‌ریه‌که‌شیان بۆچوونه‌که‌ى په‌سه‌نده، چونکه ده‌قه‌که ئه‌و مانایه وه‌رده‌گرێ که زانایان پشتى پێ ده‌به‌ستن.
جیاوازى (مطلع)یش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانى جیاوازى زانیان بۆ ده‌ستنیشانکردنى یه‌که‌م ڕۆژى ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:(فمن شهِد منكم الشهر فليصُمه) پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت:(صُوْمُوا لِرُؤ يَتِهِ، وَأفْطِرُ لِرُؤ يَتِهِ، فإن غَبيَ علَيكُم، فأكمِلُوا عِدَّةَ شَعْبانَ ثَلاثين) متفقٌ علیه.
واته:"ئه‌گه‌ر مانگى ڕه‌مه‌زانتان بینى هه‌ڵهات، یه‌که‌م شه‌وى ڕۆژوو بگرن و بیکه‌نه ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر مانگى شه‌والتان بینى هه‌ڵهات، یه‌که‌م شه‌وى بیکه‌ن به جه‌ژن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وروهه‌لآ بوو و نه‌تانتوانى بیبینن، ئه‌وا سى ڕۆژه‌ى شه‌عبان ته‌واو بکه‌ن" ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ى ئیمامى بوخارییه، له گێڕانه‌وه‌ى ئیمامى موسلیمدا، ئه‌گه‌ر هه‌وروهه‌لآ بوو و نه‌تانتوانى یه‌که‌م شه‌وى مانگى شه‌وال ببینن، ئه‌وا سى ڕۆژه‌ى ڕه‌مه‌زان ته‌واو بکه‌ن.
ئایا ولآتێک مانگ ببینن، ولآتێکى تر ده‌بێ له‌سه‌ر شایه‌تى ئه‌وان ڕۆژوو بگرن، یان نا؟ جیاوازى زانیایان له‌م باره‌وه.
١- بۆ چونى ئیمامى ماوردى و ئیمامى شافعی له یه‌کێک له قه‌وله‌کانیدا، ئه‌وه‌یه که ولآتێک مانگ ببینن ولآتێکى ترمولزه‌م نین به بینینه‌که‌ى ئه‌وانه‌وه، واته: له سه‌ر یان نییه پابه‌ند بن به شایه‌تى ئه‌وان و ڕۆژو بگرن.
به‌ڵگه‌ى ئه‌م بۆچونه ئه‌وه‌یه‌که: کوریب ده‌ڵت: چوم بۆ شام، له‌وێ شه‌وى هه‌ینى مانگم بینى، ودواتر گه‌رامه‌وه بۆ مه‌دینه، عبدالله کورى عباس: فه‌رمووى که‌ى مانگت بینى؟ گوتم: شه‌وى هه‌ینى، فه‌رموى ئایا خۆت شه‌وى هه‌ینى مانگت بینى؟ گوتم به‌ڵێ و خه‌ڵکیش بینییان و به‌یانییه‌که‌ى به‌ڕۆژوو بوون و معاویه‌ش به‌ڕۆژوو بوو، عه‌بدوڵلآى کوڕى عه‌باس فه‌رموى ئێمه شه‌وى شه‌ممه مانگمان بینى. گوتم: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نییه که معاویه به‌ڕۆژوو بووه؟ فه‌رموى نا پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لةسةر بيَت) وا فه‌رمانى پێ کردووین. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که دانیشتوانى مه‌دینه کاریان به بینینه‌که‌ى خه‌ڵکى شام نه‌کردووه، پێغه‌مبه‌ر وا فه‌رمانى پێ کردووین، که بینینى مانگ له‌لایه‌ن ولآتێکه‌وه بۆ ولآتێکى تر نابێته به‌ڵگه. (فإن غَبيَ علَيكُم، فأكمِلُوا عِدَّةَ شَعْبانَ ثَلاثين) ئه‌گه‌ر مانگتان نه‌بینى به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت، سى ڕۆژه‌ى شه‌عبان ته‌واو بکه‌ن. ئه‌مه کارکردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌ڵێ له شه‌رعدا جیاوازى (مطلع) ره‌چاو ده‌کرێ و به گرنگه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێ.
٢- ئیمامى ئه‌بو حه‌نیفه: ده‌فه‌رموێت هیچ ئیعتبارێک ناکرێ بۆ جیاوازى (مطلع) ئه‌گه‌ر له غه‌رب مانگ بینرا، ده‌بێ له شه‌رقیش ڕۆژوو بگرن، مادام ئه‌هلى غه‌رب شایه‌تییان داوه به بینینى مانگ، هه‌موو خه‌ڵکى مولزه‌من به‌و شایه‌تییه‌وه.
٣- ئیمامى مالیکیش وه‌ک بۆچوونه‌که‌ى ئیمامى ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموێت: ئیعتبار به دوور و نزیکى ناکرێ، مادام دوو شایه‌تى عه‌دل شایه‌تییان دا، ئیتر ده‌بێ هه‌موو موسوڵمانان مولزه‌م بن به شایه‌تییه‌که و به‌ڕۆژوو بن.
٤- ئیمامى شافیعى له بۆچوونێکى تری‌دا ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر دوو ولآت یه‌کێکیان مانگى بینى و ئه‌ویتریان نه‌یبینى، مادام نزیکن، ده‌بێ به‌ڕۆژوو بن، بینینى ئه‌وان بۆ ئه‌مان به‌ڵگه‌یه، به‌لآم ولآتانى دوور له‌یه‌کتر، مولزه‌م نین به بینینى یه‌کتر، ئه‌م دوور و نزیکییه‌ش به‌وه ده‌بێ که نێوان ئه‌و دوو ولآته بیست و چوار فه‌رسه‌خ که‌متر نه‌بێ، ئه‌گه‌ر له بیست و چوار فه‌رسه‌خ که‌متر بوو، ئه‌وه شایه‌تى یه‌کێکیان بۆ ئه‌وانى تر به‌ڵگه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر له بیست و چوار فه‌رسه‌خ که زیاتر بوو، مولزه‌م نین به شایه‌تى یه‌کتر له‌سه‌ر بینینى مانگ، بیست و چوار فه‌رسخ، به پێوانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌کاته (133) کیلۆمه‌تر.
* ڕاى په‌سه‌ند و بۆچوونى نزیک له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودى خواى لةسةر بيَت) بۆچوونى یه‌که‌مه، که هاوه‌لآنى وه‌ک ئیبن عه‌باس کارى پێ کردووه و ماوه‌ردى و شافیعی ئه‌مه‌یان کردووه به پاڵپشتى بۆچوونه‌که‌یان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو : ژماره(902)

