سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیمامی شافیعی
ئاماده‌کردنى : محمد حسین
ناوى مه‌حه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بو عه‌بدوڵلآیه، باوکی ناوى ئیدریسه، به نۆ پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر عه‌بدولمه‌نافی باپیره گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، دایکیشی ناوى فاتیمه‌یه و له هۆزی (ئه‌زد)ه. ساڵی (150ك) به‌رامبه‌ر (267ز) له شارى غه‌ززه له‌دایک بووه، باوکی پیاوێکی هه‌ژاری حیجازی بووه، پێش له‌دایکبوونی پێشه‌وا شافیعی کۆچی کردووه بۆ فه‌له‌ستین، له عه‌سقه‌لان و غه‌ززه ماوه‌ته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ک له له‌دایکبوونی کوڕه‌که‌ى، کۆچی دوایی ده‌کات. ده سالآن ده‌بێت دایکی حه‌جی پێ ده‌کات.
ئیمامی شافیعی به یه‌کێک له دیارترین پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ت داده‌نرێت، له مێژوودا خاوه‌نی مه‌زهه‌بی شافیعییه که له‌سه‌رووی مه‌زهه‌به‌کانى تره‌وه‌یه و شوێنکه‌وته‌یه‌کی زۆرى هه‌یه له جیهاندا، هه‌روه‌ها به دامه‌زرێنه‌رى زانستی ئوسوڵی فیقه داده‌نرێت، له‌و رووه‌وه کتێبێکی هه‌یه به ناوى (ثةيام)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به نوێگه‌ری ئیسلامی سه‌ده‌ى دووه‌می کۆچی داده‌نرێت.کار و پسپۆڕێتیشی له‌سه‌ر فیقه و فه‌رموده و زمانی عه‌ره‌بی بووه.
له‌به‌ر بیلمه‌تی و زیره‌کی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، وێڕای باش به‌خێوکردنی، په‌روه‌رده‌یه‌کی چاکیش ده‌کرێت، فێری زۆرێک له زانسته‌کان ده‌بێت، سه‌ره‌تا قورئان، پاشان شیعر له‌به‌رکردن و نووسین.
ئیمامی شافیعی بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی گرنگ له‌وانه خوێندن، رووى کردۆته چه‌ندین ولآت، سه‌ره‌تا مه‌ککه، پاش ته‌واوکردنی خوێندن، ده‌چێته مه‌دینه بۆ ماوه‌ى هه‌شت مانگ، دواى ئه‌وه بۆ یه‌مه‌ن و ئه‌وسا بۆ عێراق، که یه‌ک مانگ له‌وێ خه‌ریکی وانه‌وتنه‌وه ده‌بێ، له میسر یش نزیکه‌ى شه‌ش ساڵ ده‌مێنێته‌وه له رامه‌ڵلآش دوو ساڵ.
پێشه‌وا شافیعی پیاوێکی بالآبه‌رز و زمان پاراو بووه، که‌سایه‌تی به‌هێز و به‌خشنده بووه، گرنگی به رواڵه‌تی داوه و خاوه‌نی ده‌نگێکی زۆر خۆش بووه، به جۆرێک خه‌ڵکی خستۆته گریان، زۆر ئازا و به‌جه‌رگ بووه، تیرهاوێژێکی باش بووه.
دانراوه‌کانى پێشه‌وا شافیعی ده‌گه‌نه (10) دانه، ئه‌وانیش کتێبی: (الام)، (اختلاف الحديث، احكام القرا‌ن،الناسخ والمنسوخ،كتاب القسامة، كتاب الجزية، قتال اهل البغي، سبيل النجاة، مسند في الحديث،) به‌ناوى مه‌سنه‌دى شافعی، (الرسالة في اصول افقه)، که به یه‌که‌م کتێب داده‌نرێت که دانرابێت له بوارى (اصول الفقه)دا، دیوانه شعرى یه‌که‌شى چه‌ندین جار چاپ کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک قوتابیشی هه‌بووه له چه‌ند ولآتدا، له عێراق ئیمامی ئه‌حمه‌دى به‌رچاو ده‌که‌وێت، که سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌حمه‌دییه.
پێشه‌وا شافیعهی ژنى هێناوه به‌ناوى حه‌میده و به چوار پشت ده‌چوویه‌وه سه‌ر ئیمامی عوسمان، دوو کوڕى هه‌بووه به ناوى ،،،،حه‌سه‌ن ـ که به منداڵى مرد ،،، و ،،،عوسمان ـ که دادوه‌رى دیمشق بوو،،، هه‌روه‌ها دوو کچی هه‌بووه به ناوی فاتیمه و زه‌ینه‌ب.
سه‌ره‌نجام له ساڵی (204ك) به‌رامبه‌ر (820) به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له قاهیره کۆچی دوایی کرد.
--------
سه‌رچاوه:
* رۆژنامه‌ى باسک، ژماره (479) لا (9) ٢٤/٦/٢٠١٢.
* امام شافعی ـ انترنیت، غوغل بالعربی، ویکبیدیا، الموسوعه الحره.

