سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ره‌مه‌زان و وێستگه‌کانی وزه‌ی ته‌قوا ... ره‌مه‌زان و ده‌نگی بێده‌نگی
نه‌به‌ز هه‌ورامی
داگیرسان بۆ شوکرکردن:
شوکرکردن ده‌بێ له هه‌موو ساتێکی به‌ڕۆژووبووندا ئاماده‌ی هه‌بێت، شوکری نیعمه‌تی ئیمان، شوکری به هیدایه‌تبوونی قورئان له مانگی ره‌مه‌زاندا، شوکری تێکه‌ڵبوون به کاروانی رۆژووه‌وانان، شوکر له‌سه‌ر ته‌یسیر له فه‌رزکردندا و، له‌سه‌ر ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تی خوداوه‌ند به گشتی..
که‌مخه‌وی و برسێتی و تینوێتی و هه‌موو جۆره خۆگرتنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش، هه‌ر خۆیان شوکری نیعمه‌ت بیر ده‌خه‌نه‌وه.
شوکرکردن له‌گه‌ڵ خۆشی و چێژی کاتی به‌ربانگکردنه‌وه، به‌ربانگکرنه‌وه دیوی ده‌ره‌وه‌ی رۆژووشکاندنه، له‌ودیویشه‌وه ده‌بێ رۆح و دڵ به شوکرکردن، شه‌حه‌ناتی دی بخه‌نه سه‌ر وزه‌ی ئیمان و ته‌قوا.
( لعلكم تشكرون)یش که چۆته سه‌ر ئایه‌ته‌کانی باسی ره‌مه‌زان، ئومێدێکی دیکه‌یه که ده‌بێ له رۆژوودا به‌دیبێت.
نوقمبوون به به‌رده‌وامی له‌نێو نیعمه‌تی دونیاییدا،
هه‌ستکردن به بوونی نیعمه‌ت کز‌و کوێر ده‌کات، نیعمه‌ت جاروبار له ده‌ره‌وه‌یدا، له کاتی نه‌مانیدا، زێتر هه‌ستی پێده‌کرێت، پێغه‌مبه‌ران ،،سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت،، ـ که ده‌کرا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لآت و سه‌رمایه و ده‌سمایه‌ی مادی بوونایه ـ که‌چی هه‌ر گیز به به‌رده‌وامی له‌نێو نیعمه‌تی دونیاییدا نه‌بوون،"٣"، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له نیعمه‌تدا یان به‌رده‌وام له زه‌یقه‌تدا بوونایه، ،،سه‌بر، یان شوکر،، وه‌ک دوو پایه‌ی ژیانی ئیمانداری، له ژیانی ئه‌واندا ئاماده‌یی نه‌ده‌بوو.
که ره‌مه‌زان مانگی شوکرکردن بێت له‌سه‌ر نیعمه‌ت له ئاستی پێویستیه‌کانی ژیاندا، به‌رامبه‌ر به زێده نیعمه‌ت و زه‌نگینی له سامانی مادی و مه‌عنه‌ویشدا، ئاسان ده‌بێت به خه‌سڵه‌تی دڵ، به‌مه‌ش نیعمه‌ت له‌وه ده‌پارێزرێ که بکرێت به هۆکاری توغیان و خۆسه‌پاندن و خودایه‌تیکردن ((ان الانسان ليطغى، ان راه استغنى/اقراء/6ــ 7)).. ((هذا من فضل ربي ليبلوني ااشكر ام اكفر../النمل/40)) به‌ڵکو ده‌شکرێ به نیعمه‌ت و مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ که‌سانی دیکه‌ش، به‌مه‌ش به‌شێکی دی له مانای ته‌قوا ده‌نه‌خشێنرێت.
مانگی ره‌حمه‌ت و مه‌غفیره‌ت:
له ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمی خۆیه‌وه‌یه که خوداوه‌ند ئه‌م مانگه‌مان بۆ ده‌کات به مانگی موتته‌قی بوون و مانگی لێبوردنی گشتی.
هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ش که ئه‌رکی رۆژوومان به‌سه‌ردا ده‌دات، به نمه‌بارانێکی دیکه‌ی به‌زه‌یی خۆی ته‌ڕمان ده‌کات، له‌و کاته‌دا که ئه‌و فه‌رزه گه‌وره و گران و سه‌نگینه له‌سه‌ر که‌سانی نه‌خۆش و ناته‌وان و موسافیر سووک ده‌کات. له‌و کاته عیباده‌تی و رۆحانیانه‌ی ره‌مه‌زاندا که نایه‌وێ له سه‌رکوتکردنی جه‌سته‌دا رۆبچین (احلت لكم ليلة الصيام الرفث الى نسائكم../البقرة/187)، ته‌یسیر وه‌ک ئه‌سڵێکی قورئانی و پریشکێ له به‌زه‌یی خوداوه‌ند، له ئایه‌ته‌کانی رۆژووشدا ئاماده‌ی هه‌یه."٤"
ره‌مه‌زان مانگی هه‌ستکردنه به ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تی په‌روه‌ردگار، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته له ئێمه‌شدا جیلوه بکه‌ن بۆ ده‌وروبه‌رمان، ئێمه‌ی باوه‌ڕدار به گشتی پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ناو و خه‌سڵه‌ته‌ی خوداوه‌ندا به‌رخورد بکه‌ین، ده‌سپێکردنی ته‌واوی سووره‌ته‌کانی په‌یامی هیدایه‌ت (بة ناوي خودا) به‌و دوو سیفه‌ته‌وه (الرحمن الرحيم)، ده‌سپێکردنی نوێژ و کاره‌کانی ئێمه به‌و دوو ناوه‌وه، به‌ڵَگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پێویستیه (وةك ئيمام فةخري رازي باسي كردووة)، راسته خوداوه‌ند (شديد العقاب) و قه‌هار و جه‌ببار یشه، به‌لآم ره‌حمه‌تی له‌پێش ئه‌وانه‌وه‌یه (سبقت رحمتي غضبي) فه‌رمووده‌ی قودسی، ناوبردنی خوداوه‌ند به‌و دوو ناوه‌وه بۆ ئێمه، ده‌بێ ببێته مایه‌ی به‌زه‌یی نواندن سه‌ره‌تا به‌رامبه‌ر به خۆمان، پاشان به ده‌وروبه‌ر، به ده‌سگرتنه‌وه و زمانگرتنه‌وه له ئازاردان تا نیزیکبوونه‌وه له‌و مه‌قامه‌ی که بکۆشین له چاوی ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تی په‌روه‌ردگاره‌وه له هه‌موو به‌نده‌کانی بڕوانین، نه‌ک له چاوی خۆمانه‌وه، که بێگومان روانینی ره‌ببانیانه بۆ به‌نده‌کان هه‌موویان جیاوازه و، رق و ره‌قی روانینی مرۆییانه که‌م ده‌کاته‌وه.
جا مرۆڤ که مایه‌ی ره‌حمه‌ت بوو بۆ ده‌وروبه‌ر [وما ارسلناك الا رحمة للعالمين]( الانبياء/107)..، واته پێشتر موتته‌قی و خۆپارێزه له ئازارگه‌یاندن و شێواندنی پێوه‌ندی مرۆییانه.
کرانه‌وه‌ی ده‌ستی به‌خشین:
رۆژووگرتن هه‌ر خۆی ده‌رکردنی زه‌کاته له جه‌سته (لكل شي‌ء زكاة، و زكاة الجسد الصيام)، مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئاماده‌بوو له بوونی خۆی، له جه‌سته و ژیانی خۆی (بة خؤبرسيكردن و تينووكردن) ببه‌خشێت و زه‌کات بدات، یان ده‌ستی بچێته نه‌فسی خۆیه‌وه، ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی زێتر تێدا ده‌بێت، ده‌ستی بچێته سامان و ماڵیه‌وه.
که توانی له خۆی ببه‌خشێت، ئیدی ده‌توانێ چاویشی له ماڵی که‌سانی دی نه‌بێت، چ جای ئه‌وه‌ی ده‌ستی تێی بچێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌مانباته‌وه به‌ر مانای ته‌قوا و خه‌سڵه‌تی موتته‌قیبوون.
گه‌وره‌یی پاداشت :سوننه‌ت به فه‌رز و فه‌رز به حه‌فتا..:
له ره‌مه‌زاندا به گشتی ـ وه‌ک گوتمان ـ عیباده‌ته‌کان زۆرتر و چڕتر و پڕ ئیخلاسترن، پاداشتیش هه‌ر خۆی له ره‌مه‌زاندا چه‌ند قات ده‌بێته‌وه، به‌لآم ئاماژه‌ی گه‌وره به گه‌وره‌ی پاداشت له‌م فه‌رمووده‌یه‌دایه (الصوم لي و انا اجزي به) هه‌موو عیباده‌ته‌کان به نیه‌ت و ئیخلاس بۆ خودان، به‌لآم ناونه‌بردنی پاداشته‌که، ئاماژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌و پاداشته‌یه، چاوبڕینه پاداشتی گه‌وره‌ش زێتر مرۆڤ له به‌دکاری ده‌گێڕێته‌وه و بۆ چاکه‌کاری هانیده‌دات و..، به‌مه‌ش خشتێکی دی ده‌که‌وێته سه‌ر دیواری ته‌قوا.
پایه‌ی ئیخلاص و مه‌قامی ئیحسان:
به‌ڕۆژووبوون، واته هه‌موو هه‌سته‌کان بخرێنه به‌ر چاودێری خودایی، هه‌موویان له گوێڕایه‌ڵیدا بن به‌رامبه‌ر به موباح و حه‌لآڵیش، چ جای حه‌رام، ئه‌مه‌ش گه‌یشتنه به به‌رزاییه‌کانی په‌یژه‌ی ئیخلاس و پاشان گه‌یشتن به مه‌قامی ئیحسان، ئیحسانیش ـ وه‌ک فه‌رمووده روونی کردۆته‌وه ـ واته وه‌ها خودا بپه‌رستین وه‌ک بیبینین (بيني شهودي)، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و نه‌بینین، ئه‌و ئێمه ده‌بینێ. بێگومان هه‌موو باوه‌ڕدارێک ده‌زانێ که خودا ده‌مانبینێ و ئاگای لێمانه، به‌لآم هه‌موو هه‌ست به‌و بینینه خوداییه ناکه‌ین، بێگومان هه‌ستکردنه‌که گرنگه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌شمان بۆ دروست نه‌بوو، رۆژووگرتن ـ به‌پێی فه‌رمووده‌یه‌ک ـ بینینی خۆمان له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندا (لة قيامةتدا) بیر ده‌خاته‌وه، چونکه رۆژووگرتن مایه‌ی رووسورییه له‌و کاته‌دا که به حوزووری خوداوه‌ند ده‌گه‌ین (... و اذا لقي ربه فرح بصومه.. بوخاري و موسليم).
مرۆڤ که له شه‌عیره‌کانی په‌رستشدا به مه‌قامی ئیحسان گه‌یشت، بۆ ده‌وروبه‌ریش ـ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌کات به‌رده‌وام چاوی خودای له‌سه‌ره ـ نه‌ک هه‌ر نابێت به دوکه‌ڵ و ئاگر، به‌ڵکو ده‌بێت به نوور و رۆشنایی، چونکه (ئيحسان) مه‌ردی (موحسين) به‌رهه‌م ده‌هێنێت. کار و کرده‌ش بۆیه پێویسته به ئیخلاسه‌وه بۆ خوداوه‌ند بێت، به‌شێکی هه‌ر بۆ دونیای مرۆڤه‌کانه ـ نه‌ک خودا پێویستی به‌وه هه‌بێت ـ که نیه‌تی کار بۆ خودا بوو، ئیدی له‌خۆڕازیبوون و منه‌تکردن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، که چاکه‌ی به‌رامبه‌ر کراوه، بوونی نابێت، به‌مه‌ش رێگه له‌وه ده‌گیرێت که به منه‌تکردنیش ئازار به ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نرێت، چ جای ئازارگه‌یاندنی دی.
سه‌رکه‌وتنه‌کان :
رۆژووگرتن، سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر شه‌یتانه‌کانی نێوخۆ و پاشان ده‌ره‌وه‌دا، بۆیه ئایه‌ته‌کانی رۆژوو (لتكبروا الله)شیان به‌دوادا هاتووه، بۆیه ره‌مه‌زان به جه‌ژن و به (تةكبير) کۆتایی پێ ده‌هێنرێت، دڵخۆشبوون به سه‌رکه‌وتنی وه‌ها که‌م نییه، هه‌روه‌ها رۆژووگرتن تاقیکردنه‌وه‌ی گه‌یاندنی باوه‌ڕِداره به پۆلی تازه و پله‌ی به‌رزتر. ده‌بێ دوای ره‌مه‌زان، پاش ده‌رچوون، نه‌یه‌ته‌وه پۆله‌که‌ی پێشوو، یان پۆلی پار..
ره‌مه‌زان که گه‌یاندنی تاک بێت به سه‌رکه‌وتن و پله‌ی به‌رز، له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ر وه‌هایه و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێت. ـ وه‌ک ده‌زانین ـ له مێژووی ژیانی پێغه‌مبه‌ر و یارانی و شۆنکه‌وتووه راسته‌قینه‌کانیدا، ره‌مه‌زان مانگی داهێنان و ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره بووه، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌م به‌رهه‌می ته‌قوا بووه، هه‌م گه‌یاندنی سێبه‌ری ته‌قوا بووه به پانتاییه‌کانی ژیان.
به‌رزبوونه‌وه‌ی دیواری ته‌قوا:
به هه‌موو ئه‌مانه و له‌و که‌شوهه‌وا سازێنراوه‌دا، موتته‌قیبوون ده‌بێت به حاڵ و خه‌سڵه‌ت له رۆژووه‌واندا، به‌مانه رۆژوو ده‌بێت به قه‌ڵغان (الصيام جنة/ بوخاري و موسليم)، رۆژوو ده‌بێت به‌هۆی خۆگرتنه‌وه له بێ فه‌رمانی، که (صيام) مانای خۆگرتنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌مانه‌ش ما‌نایان له ته‌قواوه نیزیکه ـ ئه‌گه‌ر مانا بیستراوه‌که‌ی ته‌قوا (خؤثاراستن لة تاوان و ثاراستني سنووري رةزامةندي خوداوةند بيَت بة قولَبوونةوةي هةستي ضاوديَريي خودايي) ـ که ره‌مه‌زان به‌م شێوه‌یه ته‌قوای به‌رهه‌مهێنا، ئیدی ته‌قواش هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنانه‌ی له‌دوا ده‌بێت که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایه‌ته‌کانی ته‌قوادا باسیان هاتووه.. [ومن يتقي الله ...].
به‌شی دووه‌م: ره‌مه‌زان و ماناکانی بێده‌نگی:
بێده‌نگی به‌گشتی خه‌سڵه‌تێکه له کات و شوێنی خۆیدا په‌سه‌ند و پڕخێر (من كان يؤمن بالله و اليوم الاخر فليقل خيرا او ليصمت). نه‌گوتنی خێر ئه‌گه‌ر به بێده‌نگی نه‌بێت، گوتنی شه‌ڕی به‌دوادا دێت، زمان ده‌رگای کۆمه‌ڵێ به‌لآ و کاره‌ساته، فه‌رمووده ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌شێک له سزای دۆزه‌خ به‌رهه‌می دروێنه وخراپ وه‌رچه‌رخاندنی زمانه.
رێکده‌که‌وێ پریشکێکی خراپگوتن، سالآنێک له ژیان پڕ بکات له ئاگری بێ‌ئارامی، بۆیه یه‌کێک له وانه‌کانی رۆژوو، خۆگرتنه‌وه‌یه له زێده‌گۆیی، خۆڕاهێنانه له‌سه‌ر که‌مدوویی، له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی زماندا.
ئیدی پێوه‌ندی رۆژوو به بێده‌نگییه‌وه، له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات، رۆژوو هه‌ر خۆیشی (صيام) مانای جۆرێک له بێده‌نگی، خۆگرتنه‌وه له زێده‌گۆیی ده‌گه‌یه‌نێ.. له دوو فه‌رمووده‌شدا ـ که زۆر بیستراون ـ به روونی ئاماژه به‌و راستییه کراوه که پێویسته وه‌ک چۆن ده‌م له خواردنی حه‌لآڵ ده‌گیرێته‌وه، وه‌هاش له به‌دگۆیی بگیرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا.. خودا پێویستی به خۆبرسیکردن و خۆتینووکردنی که‌س نییه.
دیمه‌نێکیش له ژیانی مه‌ریه‌می پاکیزه‌دا (س)، ئه‌و مانایه‌مان له‌لا دره‌وشاوه‌تر ده‌کات:
ئه‌و پاکیزه‌ییه له کاتی له‌دایکبوونی موعجیزه‌ی عیسای کوڕیدا، وه‌ک پێغه‌مبه‌رێک ـ له‌دایکبوونێک که توانستی په‌روه‌ردگار و تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی جۆری (خلق) تێیدا ده‌خوێنرایه‌وه ـ رووبه‌ڕووی گوته‌ی زبر و تاوانبارکردن بووه‌وه، به‌لآم خوداوه‌ند به‌رامبه‌ر به‌و زێده‌گۆییه، داوای بێده‌نگبوون له مه‌ریه‌م ده‌کات (بة طرتني رؤذوو).. [قل اني نذرت للرحمن صوما ولن اكلم اليوم انسيا] که خوای گه‌وره فه‌رمانی پێده‌دات: بڵێ من رۆژووگرتنم له‌سه‌ر خۆم نه‌زر کردووه، یه‌کسه‌ر له‌گه‌ڵیدا ـ نه‌ک به‌دوایدا ـ ده‌شفه‌رموێ بڵێ: ئه‌مڕۆ هیچ بنیاده‌مێکیش نادوێنم، وه‌ک بڵێی رۆژووه‌که‌ی هه‌ر خۆی رۆژووی خۆبێده‌نگکردن بێت، یان بێده‌نگی بووبێت به خه‌سڵه‌ت و سیمای هه‌ره‌دیاری به‌ڕۆژووبوونه‌که‌ی، نه‌ک خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه، ئاخر هه‌ر له‌و ئایه‌ته‌دا و پێش ئه‌وه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێده‌کات (فكلي واشربي...) بخۆ و بخۆره‌وه.
جا که حه‌زره‌تی عیسا (سةلامى خواى ليَ بيَت) له‌دایکبوو، به‌دگۆیان زێتر ده‌نگیان هه‌ڵبڕی [يا اخت هارون ماكان ابوك امرء سوء وما كانت امك بغيا...]، ده‌بوو مه‌ریه‌م هه‌ر بێده‌نگ بێت، بێده‌نگ بێت، چونکه ئه‌م مه‌قامه مه‌قامی به‌ده‌نگهاتنی روح بوو، هه‌ر ئێستا مه‌سیحی روحی خودا (هةر لةنيَو بيَشكةدا) خۆی به‌ده‌نگدێت و وه‌لآمیان ده‌داته‌وه [قال اني عبدالله اتاني الكتاب و جعلني نبيا...]، ئه‌م دیمه‌نه ئه‌و راستییه پێشچاو ده‌خات، بۆئه‌وه‌ی روح به‌ده‌نگ بێت، ده‌بێ جه‌سته و زمانی جه‌سته بێده‌نگ بکرێن.
بۆیه رۆژووگرتن له ئاستێکی دیکه‌دا، قووڵتر پێوه‌ندی به بێده‌نگییه‌وه هه‌یه، رۆژوو په‌رستشێکه به‌گشتی بۆ بێده‌نگکردنی غه‌ریزه‌کان، بێده‌نگکردنی زمانی خواسته‌کانی جه‌سته و زمانی جه‌سته..
جا ئه‌م بێده‌نگکردنه به‌م قووڵی و فره‌وانییه بۆ؟
بێده‌نگکردن به‌م ئاسته له‌پێناو به‌ده‌نگهێنانی رۆحدایه، ئه‌گه‌ر زمانی جه‌سته، زمانی قسه‌کردنی جه‌سته، زمانی شه‌هوه‌ت و خواسته‌کانی، به‌رده‌وام له هاوار و هه‌را و هوریادا بێت، له چ ده‌روویه‌که‌وه ده‌نگی روح ده‌ربکه‌وێ و خواسته‌کانی له ئاسمانه‌وه بۆ داگیرێنه خواره‌وه؟
جا ره‌مه‌زان و به‌ڕۆژووبوون ـ به‌و هه‌موو گۆڕانکاری و سازاندنی که‌شوهه‌وای موتته‌قیبوونه‌وه و، به بێده‌نگکردنی زمانی جه‌سته و خواسته زه‌مینیه‌کان ـ ده‌یه‌وێ روح به‌ده‌نگ بێت و راز و نیاز به مه‌مله‌که‌تی خۆی بگه‌یه‌نێ که به‌رزای ئاسمانه، له‌وێشه‌وه هه‌وای هه‌ناسه و ئاوی ته‌هور و ته‌داره‌کی زه‌وادی دیکه وه‌ربگرێ، چونکه رۆح له ئاسمانه‌وه هاتۆته نێو جه‌سته، که له جه‌سته‌ش ده‌رچوو به‌ره‌و ئاسمان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاوێته‌بوون به که‌شوهه‌وای به‌ڕۆژووبوون بۆ به جووڵه و جونبوشکه‌وتنی روح، خۆی له خۆیدا جۆرێکه له داگیرسان و سووتان، جۆرێکه له گه‌یاندنی رۆشنایی به ده‌وروبه‌ر، زمانی رۆشناییش زمانی سوتان و داگیرسانه، به مانایه‌کی رونتر، زمانی موقته‌دای و سه‌رمه‌شقیه که کاریگه‌رترین زمانه، پێغه‌مبه‌رانیش (سةلامى خوايان ليَ بيَت) هه‌میشه ده‌نگی زمانی ره‌فتاریان پێش ده‌نگی زمانی گوفتاریان که‌وتووه.
ده‌کرێ بڵێین ره‌مه‌زان به‌گشتی، کۆڕێکی گه‌وره‌ی زیکره ـ به‌تایبه‌ت له شه‌وانی قه‌دردا ـ له کۆڕی زیکریشدا ده‌بێ نیشانه‌کانی دڵ و ده‌روون دابگیرسێن و رۆح به ده‌نگ بهێنرێت نه‌ک جه‌سته، ده‌نگی زیکر ده‌بێ له دڵدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، له دڵدا به‌رز و زیندوو بێت، نه‌ک له‌سه‌ر زمان.
بۆیه نابێ ده‌نگ و هه‌رای زمان و هاواری غه‌ریزه کپکراوه‌کانی جه‌سته، ته‌واوی رووبه‌ری مانگی ره‌مه‌زان بۆ خۆی داپۆشێت و، ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه و رامان و خۆدواندن و شۆڕبوونه‌وه به ناخی خۆدا و ته‌سلیمکردنی دڵ و ده‌روون به زیکری زیندوو، بۆشایی پێویستی بۆ نه‌هێڵرێته‌وه."٥"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژێده‌ر:
١/ محمد نایف معروف/ المعجم المفهرس لمواچیع القرا‌ن الکریم/گ/٢/٢٠٠٦"،
٢/ الدکتور یوسف القرچاوی/العباده فی الاسلام/ گ/٧/ص/١٥٣.. له بابه‌تێکی تایبه‌تی دیکه‌دا، که هه‌ر به‌رهه‌می مانگی ره‌مه‌زان بوو، به درێژی چووینه‌ته نێو باسی (دوعا)وه و، ئاماژه‌شمان به ماناکانی ئه‌و دوو ئایه‌ته کردووه (نيطايةك بةرةو ئاسؤكاني دوعا/ رؤذنامةي يةكطرتوو/322/19 ــ 1/2001)
٣/ بێجگه له پێغه‌مبه‌رێکی وه‌ک (سولةيمان) که مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی زێتر ده‌سه‌لآت و دارای دونیایی بوو.
٤/ ئیسلام ئاینی راگرتنی هاوسه‌نگی نێوان رۆحانیه‌ت و شه‌هوانیه‌ته، نێوان ره‌هبانیه‌ت و دونیه‌ویه‌ت و قیامه‌تیبوونه. به‌و ناهاوسه‌نگییه ـ وه‌ک لای شۆنکه‌وتووانی لاده‌ر له ئاینی مو‌سا و عیسا دروست بوو، به زاڵکردنی شه‌هوانیه‌ت به‌سه‌ر روحانیه‌تدا، یان به پێچه‌وانه‌وه ـ هاوسه‌نگی ژیان و ئایینداری تێکده‌چێت.
٥/ له بابه‌تێکی دیکه‌دا، به ناونیشانی:(رةمةزان و بةزمي رةندان/ رؤذنامةي يةكطرتوو/ 757/10 ــ 9/2009) له شیعرێکی نالییه‌وه، وێنه‌ی کۆڕێک له‌و کۆڕانه‌ی زیکرمان پێشچاو خستووه که بێده‌نگییان لێ ده‌ڕژێ، به‌لآم پڕ له نوور و رۆشنایی.

