سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌نرخترین سێ کاتژمێر له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
ئاماده‌کردنى : ژیار بورهان
کاتژمێری یه‌که‌م:
یه‌که‌م سه‌عات له‌رۆژ/ پاش نوێژی فه‌جر
ئیمام نه‌وه‌وی ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌کتێبی ( الأذكار ) ده‌فه‌رموێت:" بزانه که پیرۆزترین کات بۆ زیکری خوا له‌رۆژدا زیکری پاش نوێژی به‌یانیه".
پێغه‌مبه‌ری خوا ،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،، ده‌فه‌رموێت:"(من صلي الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتي تطلع الشمس ثم صلي ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة) " (رواه الترمذي وقال حديث حسن) .
واته: ئه‌وه‌ی نوێژی به‌یانی به‌جه‌ماعه‌ت بکات، پاشان دا‌نیشێت بۆ زیکری خوا تا خۆر هه‌ڵدێیت و دوو رکات نوێژ بکات، پاداشتی حه‌ج و عومره‌یه‌کی هه‌یه به ته‌واوه‌تی...
ده‌قی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که موسته‌حه‌به ئه‌و کاته ئیستغلال بکرێت بۆ زیکری خوا تا خۆر هه‌ڵدێیت.
له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودي خواي لةسةر بيَت): "( اللهم بارك لأمتي في بكورها) ".
بۆیه نوستن مه‌کروهه له‌پاش نوێژی به‌یانیان، چونکه کاتێکه رزق و رۆزی دابه‌ش ده‌کرێن، باشتر وایه به‌زیکر و دوعا و زیندو بکرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، که‌وا ئه‌جر و پاداشت زیاتر ده‌بن تێیدا.
کاتژمێری دووه‌م:
دوایین سه‌عات له‌رۆژدا/ پێش خۆر ئاوابوون:
ئه‌م کاتژمێره به‌نرخه زۆر جار ده‌فه‌وتێت له‌لایه‌ن رۆژووانه‌وه، به‌بۆنه‌ی ئاماده‌کردنی خواردن، ئه‌م کاره باش نیه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیه‌وێیت پاداشتی ده‌سکه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته به نرخترین کاته بۆ دوعا و پاڕانه‌وه‌و داواکردن له‌خوای گه‌وره، چونکه له‌و کاتانه‌یه که دوعا وه‌رده‌گیرێت تێیدا، پێغه‌مبه‌ری ،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،، ده‌فه‌رموێت:" (ثلاث مستجابات : دعوة الصائم ، ودعوة المظلوم ،ودعوة المسافر) " (رواه الترمذي) .
واته: سێ دوعا وه‌رده‌گیرێت له‌خاوه‌نه‌که‌ی: دوعای رۆژوان، دوعای سته‌م لێکراو، دوعای موسافر.
سه‌له‌فی ساڵح ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ئه‌م کاته‌یان زۆر لا گرنگ و گه‌وره بوو، چونکه کوتایی رۆژه. ئه‌و که‌سه موفه‌قه که خوای گه‌وره یارمه‌تی بدات بۆ ئیستغلال کردنی ئه‌و کاته به‌دوعا کردن و داواکردن له‌خوای گه‌وره.
کاتژمێری سێیه‌م:
کاتی به‌ره‌به‌یان: مه‌به‌ست له‌و کاته‌یه که پێش فه‌جره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَالْمُسْتَغْفِڕينَ بِالْأَسْحَاڕ } (آل عمران: من الآية17) .
واته: له‌به‌ره‌به‌یانه‌کاندا شه‌و نوێژ ده‌که‌ن و له‌خوای میهره‌بان ده‌لآڵێنه‌وه.
رۆژووانی خۆشه‌ویست:ئه‌م کاته ئیستغلال بکه‌ن به‌پاڕانه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن تا کاتی بانگی به‌یانی، به‌تایبه‌تی ئێستا ئێمه له‌مانگی ڕه‌مه‌زانداین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندیمان پته‌وتر بکه‌ین له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگار.
خوای گه‌وره هانمان ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و کاته به‌نرخانه و ده‌فه‌رموێت:(وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ النَّهَاڕ لَعَلَّكَ تَرْضَي) (طـه:130) .
واته: پێش هه‌ڵاتنی خۆر‌و پێش خۆر ئاوا بوون و، له‌کاتی شه‌ودا، هه‌روه‌ها له ساته‌کانی رۆژ، له‌نێوان خۆرهه‌ڵاتن و خۆر ئاوابووندا.
له‌کۆتاییدا ئه‌م فه‌رموده‌ی حه‌سه‌نی به‌سری ـ ڕه‌حمه‌تی خوا لێی بێت ـ به‌بیری خۆم و ئێوه‌ی خۆشه‌ویست دێنمه‌وه که‌ده‌فه‌رموێت: دونیا بریتیه له سێ رۆژ:
دوێنین: ئه‌وه رۆشتوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێیدایه.
سبه‌ینی: ئه‌وه‌ممکنه پێی نه‌گه‌ییت.
ئه‌مڕۆ:ئه‌وه تایبه‌ته به‌تۆوه‌و و کاری تێیدا بکه.
داواکارم له‌خوای گه‌وره رۆژو و نوێژ و کردوه‌چاکه‌کانمان لێ وه‌رگرێت و یارمه‌تیمان بدات بۆ ئیستغلال کردنی هه‌موو کاتێک له‌مانگی ڕه‌مه‌زان.

