سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیست هه‌نگاو بۆ دورخستنه‌وه‌ى منداڵ له دزیکردن
د.مسته‌فا ئه‌بو سه‌عد
وه‌رگێرانى : غه‌ریب قادر
١- کاتێک دابنێ بۆ تێگه‌یشتنى ناوه‌ڕۆکى کێشه‌که و پاڵنه‌ره‌کانى دزیه‌که.
٢- چوار ده‌ورى ڕه‌فتاره‌که بپشکنه له بارودۆخ و په‌یوه‌ندیه‌کان و هاوڕێیه‌کان و که‌شى ڕکابه‌رى و خۆسه‌پاندنه‌وه.
٣- له‌سه‌رخۆ و نه‌رم و نیان به بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى دروست و به‌جێ بکه، هه‌ڵوێستێک له کاتى توڕه‌یی وه‌رمه‌گره دوایی لێ ى په‌شیمان بیته‌وه.
٤- له‌بیرت بێت که تۆ که‌سێکى په‌روه‌رده‌یی، ئامانجت ئه‌وه‌یه که ڕه‌فتاره‌که (دزيةكة) چاک بکه‌یته‌وه‌و خۆتى بۆ لابردنى ئاماده ده‌که‌ى.
٥- به عه‌قڵیه‌تى دادوه‌ر (قازي) ڕه‌فتار مه‌که، که تاوانه‌که ده‌سه‌لمێنێت و حوکم و بڕیار ده‌رده‌کات.
٦- کارى جه‌لادى مه‌که، که سزاى تاوانبار ده‌دات و تۆڵه ده‌سێنێته‌وه.
٧- منداڵه‌که به له‌سه‌ره‌خۆیی بدوێنه و تۆش نه‌رم و نیان به، هه‌وڵى ئه‌وه‌ش بده که لێى تێبگه‌ى چی ناڕه‌حه‌تى ده‌کات، بزانه پێویستى به چیه‌و ناتوانێ به‌ده‌ستى بێنێت.
٨- لێبگه‌ڕێ با قسه بکات، گرنگى به قسه‌کانى بده به جوان گوێگرتن، پیاهه‌ڵدان به قسه جوانه‌کان و به‌جێیه‌کانى.
٩- باسى ئه‌مانه‌تى بۆ بکه له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و پاداشتى ئه‌وانه‌ى پارێزگارى له‌ئه‌مانه‌ت ده‌که‌ن له ڕۆژى دوایی، نموونه‌ى چیرۆک و به‌سه‌رهاتى پیاوچاکانى بۆ بهێنه‌وه.
١٠- فێرى ماناى خاوه‌ندارێتى و سنوره‌کانى و موڵکى گشتى و تایبه‌تى بکه، ڕاى بهێنه له‌سه‌ر ڕێزگرتنى خاوه‌ندارێتى که‌سانى تر ئه‌ویش به ڕێزگرتنى خاوه‌ندارێتى خۆی.
١١- هانى بده له سه‌ر درکاندن و قسه‌کردنى به ڕاشکاوی و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌دحی بکه‌و ده‌ستخۆشی لێبکه.
١٢-هه‌ست و خۆشه‌ویستى خۆتى بۆ ده‌رببڕه، چونکه به‌س نیه ئێمه ئه‌وانمان خۆش بوێت، به‌ڵکو ده‌بێ ده‌ری ببڕین بۆیان به کردار، چونکه هه‌ست کردنى منداڵ به هه‌ست و خۆشه‌ویستى ئه‌مه دیوارێک و قه‌لآیه‌کى بۆ دروست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى دزى نه‌کات.
١٣- ئاسایش و دڵنیایی بۆ منداڵه‌که‌ت دابین بکه، ئه‌مه دڵنیای ده‌کاته‌وه‌و دوورى ده‌خاته‌وه له هه‌موو ڕه‌فتارێکى ناشیرین، که زۆر جار به‌هۆى ترس و نا دڵنیاییى تووش ده‌بێت.
١٤- به‌خشنده به به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانت، بۆ ئه‌وه‌ى بیر له دزى نه‌که‌نه‌وه، به‌لآم له سنورى دیارى کراو بێت، چونکه به‌خشینى زۆر بۆ منداڵ به‌ره‌و ئه‌نجامى خراپى ده‌بات، بۆیه به هاوسه‌نگى مامه‌ڵه بکه.
١٥- هه‌موو کات هه‌وڵ بده منداڵه‌که‌ت ڕ‌ازى بکه‌ى به‌وه‌ى ده‌ته‌وێت نه‌ک به‌سه‌ریدا فه‌رز بکه‌ى به جۆرێک قسه‌ى لێ وه‌رنه‌گیرێت.
١٦- فێرى ئه‌ده‌بى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى بکه، بۆ ئه‌وه‌ى شتومه‌کى که‌س بێ مۆڵه‌ت نه‌بات، فێرى بکه پێش ئه‌وه‌ى لێبپرسیته‌وه.
١٧- فێرى ڕۆشه‌نبیرى ماف و ئه‌رکى بکه، مافی مادى و نه‌فسى پێ بده له‌و مافه نه‌فسیانه‌ش قسه‌کردن له‌گه‌ڵى به‌ڕێزه‌وه و بانگ کردنى به خۆشترین ناو که له‌لاى خۆشه‌ویسته.
١٨- گرنگى به په‌روه‌رده‌ى بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشتى و ئیمانى منداڵه‌که‌ت بده، چونکه پارێزه‌رێکى باشه له ڕه‌فتاری ناشیرین.
١٩- جیاوازى له نێوان منداڵه‌کان مه‌که له مامه‌ڵه و خۆشه‌ویستى به‌خشین.
٢٠- گرنگى به هاوڕێیه‌تى منداڵه‌که‌ت بده، چونکه پێویستیه‌کى نه‌فسیه و پێویستى به تێربوون هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌خۆت ناتوانى بۆى بکه‌ى لێى گه‌ڕێ با هاوڕێ په‌یدا بکات، چونکه به ته‌نها وێل و گومڕا ده‌بێت.

