سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مێژووی ته‌قاندنی تۆپی ره‌مه‌زان
زانیار محه‌مه‌د
مێژوو پێمان ده‌ڵێ له‌کاتی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،، موسڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زان نان و ئاویان ده‌خوارد و ده‌خوارده‌وه، له‌کاتی ڕۆژئاوابوون تا کاتی نووستن. کاتێک بانگ ده‌درا، بیلال له‌و بوارده به‌ناوبانگ بوو، به‌لآم به‌درێژایی مێژووی ئیسلام و فراوانبوونی بازنه‌ی ئیسلام له‌پاڵ بانگداندا موسڵمانه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا ئامراز و هۆکاری تر به‌کاربینن، بۆ ئه‌وه‌ی کاتی ڕۆژو شکاندن دیاری بکه‌ن، بۆیه موسڵمان تۆپی ڕه‌مه‌زانیان داهێنا.
قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر یه‌که‌م شاره تۆپی ڕه‌مه‌زانی لێ ته‌قێنرا. له‌کاتی خۆرئاوبوون ڕه‌مه‌زانی (٨٦٥) ک، سوڵتان مه‌ملوکی ویستی
ئه‌و تۆپه تاقیبکاته‌وه که‌به‌دیاری بۆی هاتبوو، بۆیه کاتی ته‌قاندنه‌که‌ی هاوکات بوو له‌گه‌ڵ مه‌غریب، ،بۆیه له‌و کاته‌ی ئه‌و تۆپه‌ی ته‌قاند هه‌تا خه‌ڵک له‌کاتی ئیفتار ئاگادار بکاته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ڵک چوونه باره‌گای سه‌ره‌کی سوڵتان سوپاسی سولتانیان کرد بۆ ئه‌و داهێنانه به‌سووده!
کاتێک سوڵتان دڵخۆشی خه‌ڵکی دیت به‌و کاره بڕیاریدا هه‌موو ڕۆژه‌کانی ڕه‌مه‌زان تۆپ بته‌قێنی له‌کاتی بانگدان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی شکاندن، هه‌روه‌ها بڕیاریدا تۆپ ته‌قاندن بۆ سحور و ئیمساک.
ڕیوایه‌تێک هه‌یه ده‌ڵێ تۆپ ته‌قاندنی ڕه‌مه‌زان به قه‌ده‌ر رووی داوه، هیچ نیه‌ته‌ک نه‌بووه، ته‌قینی تۆپ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کاربێ، ڕیوایه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ندێک سه‌رباز له‌سه‌رده‌می خدێوی ئیسماعیل دا تۆپه‌که‌یان خاوێن ده‌کرده‌وه، له‌و کاته‌دا به‌غه‌ڵه‌تی تۆپێک له‌ده‌ستیان ته‌قیه و به‌ناو ئاسمانی قاهیره‌دا ڕۆیشت، کاتی ئه‌و تۆپ ته‌قاندنه‌ش دیسان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کاتی رۆژی شکاندن، دیسان خه‌ڵک وایانزانی ئه‌و تۆپ ته‌قاندنه حکومه‌ت دایهێناوه، بۆئه‌وه‌ی کاتی ڕۆژی شکاندنی پێدیاری بکرێ، فاتیمه‌ی کچی خدێوی ئیسماعیلیش زانی خه‌ڵک ئه‌و نه‌ریته‌یان پێجوانه، بۆیه بڕیاریدا تۆپ ته‌قاندن بکاته نه‌ریت بۆ ڕۆژی شکاندن و پاشێو و ئیمساک و جه‌ژن و بۆنه ڕه‌سمیه‌کان.
ئه‌و بیرۆکه‌یه سه‌ره‌تا بلآو بۆوه له ولآتانی شام پاشان له‌کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م له‌به‌غدا بلآوبۆوه، پاشان له کوێت ئه‌و بیرۆکه بلآو بۆوه، یه‌که‌م تۆپیش هاته کوێت له‌ساڵی (١٩٠٧) سه‌رده‌می شێخ موباره‌ک سوباح، پاشان بلآو بۆوه هه‌موو ولآتانی که‌نداو پێش ده‌رکه‌وتنی کێشمه‌کێشمی نه‌فت، یه‌مه‌ن و سودانیشی گرته‌وه هه‌تا ولآتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا ئه‌و بیرۆکه‌یان گه‌یشته وه‌ک چاد و نه‌یجه‌ر و مالی، هه‌روه‌ها دوا وێستگه‌ش ولآتانی ڕۆژهه‌لآتی ئاسیا بوو، نمونه‌ش ساڵی (١٩٤٤)ز، یه‌که‌م تۆپی ڕه‌مه‌زان گه‌یشته ئه‌نده‌نوسیا.

