سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
که‌له‌مچه‌کردنی شه‌یتان له مانگی ره‌مه‌زان
دڵپاک عومه‌ر رێشاوی
هه‌موومان ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،، گوێ لێبووه که ده‌فه‌رموێ: (إذا جا‌ء مقام رمضان فتحت أبواب الجنة، وغلقت أبواب النار، وصفدت الشياطين) متفق علیه. واته: که ره‌مه‌زان دێت ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه، ده‌رگاکانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و، شه‌یتانه‌کان ده‌به‌سرێنه‌وه. ده‌کرێ بڵێین: ئه‌ی بۆ مرۆڤه‌کان درۆ ده‌که‌ن وغه‌ش وغه‌در ده‌که‌ن، تاغوته‌کا‌ن هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خراپه‌کانیان، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانه‌کان ببه‌سترێن و نه‌توانن مرۆڤه‌کان له خشته‌به‌رن، بۆچی ئه‌م هه‌موو تاوان و گوناحانه ده‌بینین له‌م مانگه پیرۆزه‌ش؟!
ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانه‌کان ببه‌سترێن له لایه‌ن خوای گه‌وره جل جلاله چ فه‌زیله‌تێکی مرۆڤی تێدایه و، چۆن ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ بنه‌مای (تةكليف) و پاداشت و سزای رۆژی دوایی؟! ده‌بێ راڤه‌کردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌م شێوه‌یه‌بێ که باوه؟! یان ڕاڤه‌ی تری هه‌یه؟ مامۆستای ڕه‌حمه‌تی مامۆستا ،،عومه‌ر ڕێشاوی،، به‌م شێوه‌یه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕاڤه ده‌کرد، ده‌یوت: کاتێک ره‌مه‌زان دێت و مرۆڤ به‌ڕۆژوو ده‌بێت، خۆی شه‌یتان له خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌و ده‌رگاکانی جه‌هه‌نه‌م داده‌خات، به‌وه‌ی..کاتێک شه‌یتان ده‌یه‌وێ بیخه‌ڵه‌تێنی و له‌خشته‌ی ببات وگوناهی پێ‌بکات، مرۆڤه‌که ده‌ڵیت: من به‌ڕۆژووم وبه‌گوێت ناکه‌م.. به‌م پێیه که‌سه‌که خۆیه‌تی ده‌رگای شه‌یتان له‌خۆی ده‌گرێت و گوناه ناکات..
واده‌زانم ئه‌م شێوه ڕاڤه‌کردنه له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌یه‌کی تری خۆشه‌ویست یه‌ک ده‌گرێته‌وه، که ده‌فه‌رموێت ،،درودی خوای له‌سه‌ر بێت،،: (إذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث ولايصخب، فإن سابه أحد أو قاتله فليقل إني صائم) متفق علیه. واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئێوه به‌رۆژوو بوو ئه‌وا با قسه‌ی به‌تاڵ وناشیرین وده‌نگه ده‌نگ نه‌کات و، ئه‌گه‌ر یه‌کێک جوێنی پێدایت، یاخود شه‌ڕی پێ فرۆشت ئه‌وا پێی بڵێ من به‌رۆژووم، من به‌رۆژووم.
هه‌ر بۆیه پاداشتی ئه‌م ڕۆژووگرتنه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ڕۆژوو بۆ منه و من پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه ، وه‌ک له (حديسي )ی (قودسي)دا هاتووه.. (الصوم لي وأنا أجزي به) چونکه ئه‌و که‌سه خۆی یه‌کلاکردۆته‌وه و ده‌یه‌وێ پاداشتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ست که‌وێ.
بۆیه ده‌بێ ئێمه ده‌بێ دڵ به‌وه خۆش که‌ین که خۆمان شه‌یتان له خۆمان دوورخه‌ینه‌وه، ئه‌وه ئازایه‌تیه وخۆمان شایسته‌ی پاداشتی گه‌وره ده‌که‌ین، نه‌ک له کاتێک ،،شه‌یتان ،، که‌له‌پچه کرابێ و هیچ کارێکی پێنه‌کرێ !!
ده‌کرێ بوترێ ئه‌و تاغوت و بکوژانه ئه‌وه‌نده خراپه‌یان کردووه خۆیان بونه‌ته شه‌یتانێکی بینراو و، پێویستیان به ڕێنمونی ئه‌و نیه، له جیاتی شه‌یتان کاره‌کانی ئه‌و ئه‌وان ده‌یکه‌ن ، با ئه‌مه وابێ ..
باسه‌که لێره‌یه باسی موسوڵمانی نوێژکه‌ر و ڕۆژووگر ده‌که‌ین، کڕین و فرۆشتن و میزان و نرخه‌کان ده‌گۆڕدرێ ! درۆ درۆ کرن به‌رده‌وامی هه‌یه ، ئیسراف و به‌هه‌ده‌ردان له‌هه‌موو شت ده‌کرێ، غه‌در وغه‌ش و غه‌یبه‌ت بوون هه‌یه ، توڕه بوون و هه‌ڵچونی بێ جێ زۆره ..هتد. که‌واته ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین و تێ‌بکۆشین تا شایانی (رحمة، و مغفرة، و عتق)ی خوایی ببین..

