سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن سودێکی زیاتر له ره‌مه‌زان وه‌ربگرین؟
له‌تیف جه‌لال حسین
به‌ده‌ر له‌وه‌ى که ئێمه باوه‌ڕدارین و له‌لایه‌ن خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌ره‌وه هاتووینه‌ته سه‌ر زه‌وی و ده‌زانین هه‌ر فه‌رمانێک له‌لایه‌ن ئه‌و به‌دیهێنه‌ره، زانا و کار دروسته‌وه دابه‌زێته سه‌ر به‌نده‌کانى پڕه له به‌رژه‌وه‌ندی و خێر‌و چاکه به به‌نده‌کانى، به‌لآم هه‌ندێک له به‌نده‌کانى زووتر په‌یى به‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌به‌ن و به گه‌رموگوڕی پێشوازی له ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانى به‌دێهنه‌ریان ده‌که‌ن، مه‌خابن هه‌ندێکی که‌یان دره‌نگ بێده‌نگ و زۆرجاریش مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن له ئه‌نجامدانى دا، له‌راستى دا ئه‌م به‌شه‌ى دووه‌م جێگه‌ى به‌زه‌یین، چونکه به‌ده‌ستى خۆیان خۆیان بێبه‌ش ده‌که‌ن له‌و خه‌لآته خواییه، بۆیه پێویسته به‌شی یه‌که‌م هه‌رگیز ماندوونه‌بن له ئامۆژگاری خێرودانایی به‌کارهێنان له‌گه‌ڵ به‌شی دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ى.
١-وه‌کو ئه‌نجامدانى ئه‌رکی سه‌رشان و ئاماده‌بوون بۆ وه‌لآم دانه‌وه‌ى پرسیاره‌کانى رۆژی دوایی له به‌رده‌م خواى بالآ ده‌ست، هه‌ڵبه‌ته که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ (بلغوا عني ولو اية) واته
ئه‌گه‌ر ته‌نها ئایه‌تێکی قورئانیش بێت له جیاتی مندا به رێک‌وپێکی به‌خه‌ڵکانی بگه‌یه‌نن و خه‌ڵک پێ ئاشنا بکه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى که خۆتان کارتان پێکردو لێی سوودمه‌ندبوون به‌خیل مه‌بن له دابه‌شکردنی چێژ‌و به‌رکه‌تی قورئانی که خۆتانی پێ به‌خته‌وه‌رو ئاسوده بووه.
٢-باخه‌ڵکی له شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌ره‌و دۆزه‌خ رۆیشتن ده‌ربهێنین و رێگه‌ى پرگوڵ و گوڵزاری به‌هه‌شتیان پیشان بده‌ین پێش ئه‌وه‌ى له به‌رده‌م دادگاى دادپه‌روه‌رى خوادا گله‌ییمان لێبکه‌ن و تاوانى چوونه دۆزه‌خیان به‌سه‌ر ئێمه دا بسه‌پێنن، به‌هۆى که‌مته‌رخه‌می و سارد‌و سڕی و سستیمان له گه‌یاندنی په‌یامه نازداره‌که‌ى خوادا و بێ به‌شکردنی خه‌ڵکی له‌و به‌هه‌شته دوناییه‌ى که ته‌نها ئه‌وانه تیایدا ده‌ژین که له‌ژێر سێبه‌رى قورئاندا هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌ریوایه‌تێکدا هاتووه ده‌فه‌رموێ (مساكيل اهل الدنيا لم يذوقوا احلى مافيها قالوا وما احلى مافيها قال قيام الليل والحياة في ظلال القرا‌ن).
واته: داماون ئه‌وانه‌ى که ته‌نها ژیانی دونیا مه‌به‌ستیانه‌و به‌رهه‌مه‌ند نه‌بوون به‌چێژ وه‌رگرتن له‌شیرینی و خۆشی ئه‌م دونیایه وتیان شیرنترین شت چییه له‌م دونیایه؟ فه‌رمووی هه‌ستان بۆ به‌جێهێنانی شه‌ونوێژو هه‌روه‌ها ژیان به‌سه‌ربردن له‌ژێر سێبه‌رى قورئاندا، واته قورئان مامۆستا‌و ره‌هبه‌رو په‌یامی ژیان بێت، که‌واته لێره‌دا مانگی ره‌مه‌زان و پێشوازی لێکردنی به‌گه‌رم و گوڕیه‌وه وا له به‌شداربوانی ئه‌و خوله مانگیه ده‌کات پاش خوله‌که ئه‌م کاریگه‌ریانه له‌سه‌ریان به‌جێ ده‌هێڵی:
١-ئامانج له‌رۆژوو خۆپاراستن و دورکه‌وتنه‌وه له شکاندنی سنوره قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان، واته ئامانج (التقوى)یه بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره نیگه‌ران نه‌که‌ین و رق و خه‌شمی نه‌جوڵێ، به‌رامبه‌رمان به‌مه‌ش به‌هێز ده‌بین خوگرو به‌ئارام ده‌بین به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجام دانی ئه‌رکه خواییه‌کانى سه‌رشانمان که خۆیان له گه‌یاندن و وزه به‌کارهێنان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م په‌یامه ئاسمانیه ناوازه‌دا ده‌بیننه‌وه.
٢-مانگی ره‌مه‌زان وێستگه‌ى به‌خۆداچوونه‌ه‌و دروستکردنی گۆڕانکاریه له‌ناخی خۆماندا تاشایسته‌ى هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه بین و بتوانین زه‌مینه‌ى یارمه‌تی خواى گه‌وره بۆ کارکردن بۆ په‌یامه‌که‌ى بسازێنین له‌ژیانماندا.
٣-مانگی ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر سه‌یری لایه‌نه ته‌ندروستیه‌که‌ى بکه‌ین ئه‌وا لێوان لێوه له به‌ر ته‌ندروستکردنی لاشه‌مان و دوورکه‌وتنه له چه‌ندین نه‌خۆشی که شاره‌زایان و پسپۆڕانی ته‌ندروستى گه‌واهی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش چه‌نده له‌ش ته‌ندروست بێت هێنده چالاک و جوامێر ده‌بێ خاوه‌نه‌که‌ى له‌گه‌یاندنی خێر‌و چاکه له‌رێگه‌ى بانگه‌شه‌کردن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خوا به به‌نده‌کانى، به‌مه‌ش زه‌وی ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه و برایه‌تی خۆشه‌ویستى بۆ یه‌کتر ژیان خه‌مخواردن بۆ یه‌کتر پاڵده‌کێشی به‌سه‌ر زه‌ویداو، ئێره‌شمان ده‌بێـته به‌هه‌شتێکی دونیایی، بۆیه خواناس فه‌رموویانه به‌هۆى ژیانم له‌گه‌ڵ ژه‌یامی خوادا جارى وا هه‌یه حاڵه‌تی وام بۆ دروست ده‌بێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی به‌هه‌شت بژیین زۆر خۆش ده‌ژین.!! له‌به‌رئه‌وه پیاوچاکان په‌یامی خواییان به‌خه‌لآتێکی زۆر مه‌زن سه‌یر کردوه‌و ئاسووده‌یی ده‌روونی خۆیان تیا دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون به‌هیچ نرخێک بیگۆرنه‌وه‌و خۆیان له‌پێناوی داکردوه‌وته قوربانی تاخۆشیان و خه‌ڵکی دواى خۆیشیان به‌هه‌رمه‌ندببن به‌ژیان له‌ژێر سێبه‌رى قورئاندا.
٤-مانگی رمه‌زان راهێنانه بۆ خۆپاککردنه‌وه له‌هه‌موو جۆره گوناهه‌کان تامرۆڤه‌کان مه‌زن و جوامێر بن و شایسته هه‌ڵگری په‌یامه مه‌زنه‌که‌ى خوابن، چونکه په‌یامی مه‌زن هه‌ڵگرانی ناکرێ مه‌زن نه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه مانگی ره‌مه‌زان قوتابخانه‌و خوێندنگای پێگه‌یاندنی مرۆڤی جوامێر‌و ده‌ست و ده‌م پاک نیشتمان په‌روه‌رو خۆنه‌ویستی یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بوو که مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (سةلامي خواي ليَبيَت) خواى گه‌وره داواى (40) رۆژ به‌رۆژووبوونی لێکرد پاشان په‌یامه‌که‌ى پێشکه‌ش کرد تاشایسته‌ى گه‌یاندن و پاراستنی بێت به‌وشێوه‌ى که جێگه‌ى ره‌زامه‌ندی خوا‌و خه‌ڵکی خواش بوو پله‌ى (اولو العزم) ى به‌ده‌ست هێنا.
٥-له‌مانگی ره‌مه‌زاندا چێژی زیاتر له نیعمه‌ته‌کانى خواى گه‌وره وه‌رده‌گرین ئه‌و له زه‌ته‌ى که له‌سه‌ر سفره‌ى مانگی ره‌مه‌زان و جوانی نیعمه‌ته‌کانى سه‌ر ئه‌و سفره رازاوه ده‌بینرێ، پێشتر به‌وشێوه‌یه هه‌ستی پێناکرێ، بۆیه مرۆڤه‌کان سوپاسی خواى گه‌وره شوکری ده‌که‌ن ،به‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی خواى گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن و خواى گه‌وره‌ش بۆیان زیاد ده‌کات (وبالشكر تدوم النعم) واته به‌سوپاسگوزاری نیعمه‌ته‌کانى خواى به‌رده‌وام لامان ده‌مێننه‌وه‌و له‌هه‌ژاری که‌م ده‌رامه‌تی رزگارمان ده‌بێ ده‌بینه خێر بۆخه‌ڵکی تریش.
٦-له‌مانگی پیرۆزه ره‌مه‌زاندا تین و برسی ده‌بین و هه‌ژاران و که‌مده‌رامه‌تانمان ده‌که‌وێته‌وه یادو ده‌ستى هاوکاریى برایه‌تیان بۆ درێژ ده‌که‌ین، به‌مه‌ش خۆشه‌ویستی و بۆ یه‌کتر ژیان له‌ناوماندا زیاد ده‌بێـت و کۆمه‌ڵگایه‌کی تۆکمه و به‌هێز پێکده‌هێنین که هه‌رگیز دوژمن نه‌توانێ درزی تێبکات لێوه‌ى بێـته ژوره‌وه.
٧-ده‌روونناسان ده‌ڵێن راهێنان بۆ هه‌ر کارێک (30) رۆژ به‌رده‌وام بیت تێیدا ده‌بێت به‌عاده‌ت و مه‌له‌که له‌ناخی مرۆڤدا ده‌ڵێن (مةولانا خالد) ره‌زاو ره‌حمه‌تى خواى لێبێت پێویستى به‌چه‌ند کرێکارێک هه‌بووه که کاری بۆ بکه، ئه‌ویش ده‌چێته مه‌یدانى کرێکاره‌کان و ده‌ڵێ کۆمه‌ڵێک کرێکارم ده‌وێ که نوێژ نه‌که‌ربن، کۆمه‌ڵێک دێنه به‌رده‌م مولاناو ده‌ڵێن ئێمه نوێژ خوێن نین، ئه‌ویش ده‌یانبات بۆ سه‌ر زه‌ویه‌ک که هیچ له پێداویسته‌یه‌کانى ئیش‌کردنی تێدا نابێ، ده‌ڵێن قوربان ئێمه چی بکه‌ین لێره‌دا؟
ده‌فه‌رموێ ئێوه ناتانه‌وێ ئێواره کرێی رۆژانه‌تان بده‌مێ؟! ده‌ڵێن قوربان خۆ ئێمه هیچ کارێک ناکه‌ین! مه‌ولانا له‌کاتى نوێژی نیوه‌ڕۆ و نوێژی عه‌سردا ده‌یانبات بۆ مزگه‌وت و نوێژی جه‌ماعه‌ت ده‌که‌ن و پاش عه‌سر کرێی ته‌واوى ئه‌و رۆژه به‌هه‌ریه‌که‌یان ده‌دات، ئه‌م کاره‌ى مه‌ولانا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆماوه‌ى (40) رۆژ پاش (40) رۆژه کرێکاره‌کان ده‌ڵێن مامۆستای به‌ڕِێز له ئێستا به‌دواوه پاره‌ى تۆمان ناوێ، خوا پاداشتی چاکه‌ت بداته‌وه فێری چوون بۆ مزگه‌وت کردین و چێژمان له‌نیعمه‌تی نوێژکردن وه‌رگرتوه‌و به‌پشتیوانی خواى گه‌وره به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌رى و وازى لێناهێنین.
٨-له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌موان ئاماده‌بن بۆ پێشوازی (ملك الموت)، چونکه رۆحان پاکردوه ته‌وه‌و ئاماده‌باشی وه زه‌مینه سازیمان کردوه‌و بۆ چوونه به‌هه‌شت ئه‌گه‌ر رۆژووگرتنه‌که‌مان به‌و نه‌خشه‌و پلانه‌بێت که خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (د.خ) بۆیان داڕشتووین و پاش ره‌مه‌زانیش نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر خراپه‌کان.
٩-له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا گۆڕانکاری ته‌واو له مرۆڤه‌کاندا دروست ده‌بێت تا ئه‌و راده‌ى به‌هۆى سه‌رگه‌رمیان به‌خواناسین له‌و مانگه‌داو وازهێنانیان له‌خواردنی حه‌لآله‌کانیش له‌بانگی به‌یانیه‌وه بۆ بانگی مه‌غریب ده‌چنه ئاستی فریشته‌کان له پاککردنه‌وه‌ى رۆح و ناخیان له نه‌خواردن و دورکه‌وتنه‌وه له ناوسه‌رانیان و بایکۆتی کردنى هه‌موو جۆره حه‌رامه‌کان بۆ پاش ره‌مه‌زانیش به‌م کاره جوانه‌ش نزیکبوونه‌وه‌ى زیاتر له خواى گه‌وره دروست ده‌بێ و به‌ره‌که‌ت ده‌که‌وێته ژن و ژیانیان دوعا‌و نزایان له‌قاپی سۆز‌و میهره‌بانی خواى گه‌وره‌دا به ئه‌رێنی وه‌لآ/ ده‌درێ،ه‌وه قاپی ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خوایان به‌رده‌م بۆ کراوه ده‌بێت.
١٠-له‌مانگی دابه‌زینی قورئاندا زیارت له خزمه‌ت قورئاندا ده‌ژین و تێڕامان و ورده کارى زیاترمان بۆ دروست ده‌بێت له‌سه‌ر مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى ئایه‌ته پیرۆزه‌کانى قورئان، به‌مه‌ش خۆشه‌ویستى ئه‌م په‌یامه تیکه‌ڵ به‌خوێنمان ده‌بێ و زیاتر چێژی لێوه‌رده‌گرین و بۆی ده‌ژین و خه‌ڵکیشی لێبێبه‌ش ناکه‌ین به‌هۆى گه‌یاندن و بانگێشه‌کردن بۆى.
ئه‌گه‌ر به‌وردی تێرامانامن هه‌بێ له‌سه‌ر وشه‌ى (رمذان) ده‌بینین له (5) پپَـ،ج پیت پێکهاتووه (ر – م – ذ – ا – ن) هه‌رپیته‌ى ماناى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
پیستى یه‌که‌م (ر) الرحمه: به‌ماناى سۆز‌و میهره‌بانی به‌زه‌یی هاتوه.
پیتى دوه‌م (م) المغفره: به‌ماناى لێ‌خۆش بوون و لیبوردنه.
پیتى سێیه‌م (ض) الژمان : به‌ماناى وه‌ده‌ستهێنان و مسۆگه‌رکردنی پاداشت و خه‌لآتی خوایه که به‌هه‌شتی به‌رینه‌و له‌رۆژی دوایید\ا.
پیتى چواره‌م (ا) الامان به‌ماناى ئاسووده‌یی و ئارامی و نه‌ترسان له‌رۆژی دواییدا.
پیتى پێنجه‌م (ن) النجاو: به‌ماناى سه‌رفرازاى و رزگاربوون له ئاگری دۆزه‌خ.
پێ/ وایه هه‌ر (6) رۆژێ له یه‌کێ: له‌و به‌هره‌مه‌ندیانه‌ى رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا خۆمان ده‌بینینه‌وه‌بۆیه له‌کۆتا (5*6) ئه‌نجامه‌که‌ى مرۆڤێک ده‌بینین له پاکی و جوانیدا وه‌ک چۆن هه‌نگ شایسته‌ى نیشتنه‌وه‌ى سه‌ر گولآنه، ئه‌میش هه‌مان شێوه شایسته‌ى به‌سه‌ربردنی ژیانه له به‌هه‌شتی خواى گه‌وره، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جوامێر‌و ماندوونه‌ناسی و بۆ خوا سوڵحاوانه‌ى که ناوازده ده‌کرێن له قورئاندا به پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوساڵحان (وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا) (النساء/ 69).
به‌ئومێدی یارمه‌تی خواى گه‌وره که بتوانین وه‌کو پێویست میوانداری ئه‌م میوانه ئازیزه بکه‌ین که‌سالآنه به‌هه‌گبه‌یى پر له خێر‌و مژده‌ى به‌هه‌شته‌وه سه‌رمان لێده‌دات و سفره‌و خوانمان جوان و پڕ له به‌ره‌که‌ت ده‌کات، به‌هیواى ته‌مه‌ن درێژیی له‌ش ساغی به‌ڵکو کاتێ که خوا حافیزیمان لێ ده‌کان توانیبێتمان ئه‌و میوانه به‌ڕێزه‌ى خواى گه‌وره‌مان له‌خۆمان رازی کردبێ و ئه‌و شه‌فاعه‌ته‌ى که له به‌رده‌م خواى گه‌وره ده‌یکات بۆ خواناس و رۆژوگرانی راسته‌قینه پڕشنگێکی به‌ر ئێمه‌ش بکه‌وێ به‌هه‌شتى خوا وه‌ده‌ست بهێنین.. انشاو الله.

