سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
درۆ مه‌که......چیرۆک
نوسینى: شیخ (محمود المصري)
و:حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
هه‌بوو نه‌بوو.. کاتى خۆى پیاوێک هه‌بوو گوناه و سه‌رپێچى زۆرى ده‌کرد.. عاره‌قى ده‌خوارده‌وه و قوماریشى ده‌کرد و ئازارى باوک و دایکى ده‌دا و درۆى ده‌کرد و شتانێکى زۆرى ده‌کرد که پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانه‌کانى خوا بوون، ڕۆژێکیان ئه‌و پیاوه بڕیاریدا که ته‌وبه بکات و بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى خوا و واز له هه‌موو گوناهه‌کان بهێنێت
و ده‌ست بکات به ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌ى چاک، تا خواى گه‌وره له خۆى ڕ‌ازى بکات و خواى گه‌وره‌ش بیخاته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه که شتانێکى تێدایه نه چاو بینیویه‌تى و نه گوآ بیستویه‌تى و نه به خه‌یاڵى دڵى که‌سیشدا هاتووه. ئه‌و پیاوه هه‌وڵى زۆری‌دا که واز له گوناه بهێنێت، به‌لآم جاریَِکى تر گه‌ڕایه‌وه سه‌رى.. هه‌رکاتێکیش بگه‌ڕایه‌ته‌وه سه‌ر تاوان و گوناهکردن هه‌ستى به غه‌مبارییه‌کى زۆر ده‌کرد.. له‌پڕ بڕیاریدا بڕوات بۆلاى زانایه‌ک له زانا به‌ڕێزه‌کان تا لێى بپرسێت: چۆن ڕزگارى ببێت له گوناه و سه‌رپێچیکردن. پیاوه‌که ڕۆشت بۆلاى زانا به‌ڕێزه‌که و لێى پرسى: مامۆستاى به‌ڕێز من گوناهى زۆر ده‌که‌م و ده‌مه‌وآ ته‌وبه بکه‌م، به‌لآم ناتوانم، چى بکه‌م باشه؟ زاناکه‌ش پێى وت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وآ ته‌وبه‌یه‌کى یه‌کجارى و ڕاستگۆیانه بکه‌یت و جارێکى تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر گوناه و تاوان، ئه‌وه من ڕێگایه‌کت نیشان ده‌ده‌م، به‌لآم به یه‌ک مه‌رج.
پیاوه‌که وتى: مه‌رجه‌که چییه؟
زاناکه‌ش وتى: مه‌رجه‌که‌م ئه‌وه‌یه ڕاستگۆ بیت و هه‌رگیز درۆ نه‌که‌یت.
پیاوه‌که‌ش وتى: به‌ڵێنت ده‌ده‌مآ که ڕاستگۆ بم و هه‌رگیز درۆ نه‌که‌م.
زاناکه‌ش کۆمه‌ڵآ ئامۆژگارى گرنگى کرد و، پیاوه‌که‌ش ڕۆشت دواى ئه‌وه‌ى که به‌ڵێنیدا به زاناکه که واز له درۆکردن بهێنێت.
پاش ماوه‌یه‌ک پیاوه‌که ویستى دزى له ماڵى دراوسێکه‌یان بکات.. دواى ئه‌وه‌ى خۆى بۆ دزییه‌که ئاماده کرد، بیری که‌وته‌وه که دزیکردن حه‌رامه و به‌ڵێنیشى داوه به زاناکه که درۆ نه‌کات، چونکه زاناکه لێى ده‌پرسێت: دزیت کرد، یان نا؟ ئه‌ى چ وه‌لآمێکى بداته‌وه؟ بۆیه گه‌ڕایه‌وه و دزییه‌که‌ى نه‌کرد.
ڕۆژێکیان پیاوه‌که ویستى عاره‌ق بخواته‌وه.. بیرى کرده‌وه که خواى گه‌وره عاره‌قى حه‌رام کردووه و ئه‌میش په‌یمانى داوه به زاناکه که درۆ نه‌کات و، ئه‌گه‌ر لێى بپرسآ: ئایا عاره‌قت خوارده‌وه، یان نا؟ ئه‌ى چ وه‌لآمێکى بداته‌وه؟ بۆیه وازى له‌و کاره‌ش هێنا.
به‌و شێوه‌یه هه‌رکاتآ بیرى له ئه‌نجامدانى تاوان و گوناهێک بکردایه‌ته‌وه.. بیرى ده‌کرده‌وه که خواى گه‌وره ئه‌و کاره‌ى قه‌ده‌غه و حه‌رام کردووه و ئه‌میش په‌یمانى داوه به زاناکه که درۆ نه‌کات، بۆیه ئه‌وه بووه هۆکارى ئه‌وه‌ى واز له گوناه و تاوان بهێنێت.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
بێگومان ڕاستگۆیى له مه‌زنترین ڕه‌وشت و ئاکاره ئیسلامیه‌کانه، که پێویسته له هه‌موو موسڵمانێکدا ڕه‌نگ بداته‌وه. ئه‌وه‌تا بینیمان ئه‌و پیاوه وازى له هه‌موو گوناه و تاوانێک هێنا، چونکه وازى له درۆکردن هێنا و بوو به که‌سێکى ڕاستگۆ.
له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا [ص] فه‌رموویه‌تى[عليكم بالصدق فان الصدق يهدي إلى البر، وإن البر يهدى إلى الجنة، وما يزال الرجل يصدق، وتحرى الصدق حتى يكتب عند الله صديقاً.. وإياكم بالكذب، فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، وما يزال الرجل يكذب و يتحرى الكذب حتى يكتب عندالله كذاباً].
واته:"پێویسته له‌سه‌رتان راستگۆ بن، به‌ڕاستى راستگۆیى مرۆڤ رێنمونى ده‌کات بۆ چاکه، چاکه‌ش رێنمونى ده‌کات بۆ به‌هه‌شت و، به‌رده‌وام پیاو هه‌یه راست ده‌کات و به‌دواى راستیدا ده‌گه‌ڕێ، هه‌تا لاى خوا به راستگۆ تۆمار ده‌کرێ، وه خۆتان بپارێزن له درۆ، به‌ڕاستى درۆ مرۆڤ به‌ره‌و کارى خراپ ده‌بات، کارى خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات، به‌رده‌وام پیاو هه‌یه درۆ ده‌کات و به‌دواى درۆدا ده‌گه‌ڕێ، هه‌تا لاى خواى گه‌وره به درۆزن ده‌نووسرێ".

