سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وانه قورئانیه‌کان/ وانه‌ى حه‌وته‌م .... ناسینى مرۆڤ له ڕوانگه‌ى قورئانه
م.حیدر محمد
مرۆڤ ئه‌و دروستکراوه‌یه که پێکهاته‌یه‌کى ئاڵۆزى هه‌یه ، خواى گه‌وره عه‌قلى پێداوه بۆ بیرکردنه‌وه و زمانى پێداوه بۆ په‌یوه‌ندى کردن و لێک تێگه‌یشتن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زانست و زانیارى له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاماندا زۆر به‌ره‌و پێش چووه، مرۆڤ توانیویه‌تى ده‌وروبه‌رى خۆى بناسێت و بچێته سه‌ر مانگ و هه‌ساره‌کانى تر، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا به‌ته‌واوى خۆى نه‌ناسیوه و نه‌یتوانیوه به‌ناو ناخى خۆى شۆڕببێته‌وه و نهێنیه شاراوه‌کانى ناو لاشه و پێکهاته‌ى خۆى ئاشکرا بکات.
لێره‌شدا قورئان گه‌وره‌یى موعجیزه‌کانى خۆى ده‌رده‌خات له به‌رامبه‌ر ناسینى ئینسان،
قورئان له زۆر شوێن و به زۆر شێوه باسى مرۆڤى کردووه، گه‌لێک له لایه‌نه شاراوه‌کانى باسکردووه، به شێوه‌یه‌ک که مرۆڤه‌کان نه له کۆن و نه له ئێستا‌و نه له داهاتوو نه‌یانده‌توانى به‌م شێوه‌یه خۆیان بناسن، قورئان سه‌رچاوه‌یه‌کى گه‌وره‌ى مرۆڤ ناسیه، چونکه ئه‌و که‌سه‌ى مرۆڤى دروست کردووه ، هه‌ر ئه‌ویشه قورئانى ره‌وانه‌ى خواره‌وه کردووه، لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که مرۆڤه‌کان به‌گشتى به باوه‌ڕدار و بێ باوه‌ڕه‌وه پێویستیان به‌م قورئانه هه‌یه، ژیان به‌بێ قورئان هیچ مانایه‌کى نابێ.
قورئانى پیرۆز مرۆڤمان پێ ده‌ناسێنێ که له چوار به‌شى سه‌ره‌کى پێک دێت.
١- عه‌قل : که سه‌رچاوه‌ى زانست و زانیارییه، خواى گه‌وره تایبه‌تى کردووه به مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ڕێگه‌یه بیر بکاته‌وه و بگاته راستى زانستیه‌کان، هه‌ر بۆیه قورئان له زۆر شوێندا به ( افلا تعقلون) ( افلا تتفكرون) ( لعلكم تعقلون) (لقوم يعقلون) مرۆڤ ئاگادار و هۆشیارده‌کاته‌وه.
٢-دڵ : سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕداریه. سه‌رچاوه‌ى له‌خواترسیه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُوڕ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ)( يونس :57). قورئان شیفایه بۆ ئه‌و شته‌ى له‌ناو سینه دایه که دڵه بۆ ئه‌وه‌ى له بێ باوه‌ڕى رزگارى ببێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ) (الانفال :2) .
٢- نه‌فس : که سه‌رچاوه‌ى چاکه و خراپه‌یه. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلاَّ مَا رَحِمَ رَبِّيَ إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ) (اليوسف : 53).هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا ﴿۷﴾ فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا ﴿۸﴾) (الشمس7-8).
٣- لاشه : که سه‌رچاوه‌ى جوله و ئاراسته‌ى مرۆڤه. به هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ باوه‌ڕى پێیه‌تى ئه‌نجامى بدات (لَهُمْ أَرْجُلٌ يَمْشُونَ بِهَا ۖ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍ يَبْطِشُونَ بِهَا ۖ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِهَا ۖ أَمْ لَهُمْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۗ قُلِ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنْظِرُونِ) (الاعراف : )١٩٥.
ئه‌مه کورته‌یه‌ک بوو له بابه‌تى مرۆڤ ناسى له قورئان له وانه‌کانى داهاتوو به‌درێژى باس له یه‌که یه‌که‌ى ئه‌م به‌شانه ده‌که‌ین. (ان شا‌ء الله تعلى)

