سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌وان بێژی له قورئاندا.......سوره‌تی (الناس)
د. دلشاد احمدر
به‌ڕێزان ئه‌م سوره‌ته‌ش له قورئانی پیرۆز زۆر گرنگه وه‌کوو هه‌موو سوره‌ته‌کانی دی، به‌ڵام ئه‌و سوره‌ته له‌چه‌ندین فه‌رموده‌ی تایبه‌ت هاتوه که چه‌ند گرنگه و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) له‌وکاتانه‌ش به‌کاری هێناوه که که‌سێک سیحر و جادوی لێکرابێت یا هه‌ر شتیکی دیکه له‌و شتانه، وه له فه‌رمووده‌ی عائشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بیت دا هاتوه که پێغه‌مبه‌ری خوا(ص) ڕێنمایی کردون پشت ببه‌ستن به هه‌ر دوو
( معوذتين) و ( قل هو الله احد)، ئه‌وه‌ی که گرنگه له ڕووی به‌لاغیه‌وه ده‌مه‌وی باسی بکه‌م ئه‌و سوره‌ته سه‌ره‌تا به ( فعل أمر) ده‌ست پێده‌کات که ئاراسته کراوه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیز به‌وه‌ی که پشت ببه ستێت به خوای گه‌وره، لێره‌دا سێ جار به شیوه‌ی دووباره به‌کار هاتوه( قل اعوذ برب الناس..ملك الناس... اله الناس) واته پشت به‌ستن به په‌روه‌ردگاری مه‌خلوقه‌کان و مه‌لیک و ده‌سه‌لاتداری خه‌لکه‌که و پاشان ( اله الناس) واته خودای تاک و ته‌نها، به‌ڵام بۆ خوای گه‌وره سێ جار دووباره‌ی وشه‌ی ( الناس) ی کردیته‌وه، له ڕووی به‌لاغیه‌وه پێى ده‌وتری (أطناب) له‌به‌رئه‌وه‌ی جاری یه‌که‌م که خوا ده‌فه‌رموێ (رب الناس) هه‌یه بیجگه له خوا که‌سی دی به (رب) داده‌نی!! وه فه‌رمووی (ملك الناس) هه‌یه خه‌لکی دی به (ملك) داده‌نی!! به‌ڵام بۆ جاری سێیه‌م که فه‌رمووی (اله الناس) له‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ناتوانی بێجگه له خودا خوایه‌کی تر بپه‌رستی واته: ته‌نها یه‌ک خودا هه‌یه که په‌نای پێ بگیرێ و هانای بۆ ببه‌ی!! ئه‌وجا هه‌ر له سوره‌ته‌که‌دا له دوو وشه‌ی تایبه‌ت ( جناس اشتقاقي ) هاتوه واته دوو وشه له‌یه‌کتر نزیکن له ڕووی پیته‌کان به‌ڵام له مانا له یه‌کتر جیانه، ئه‌وه‌ش له هه‌ردوو وشه‌ی ( الوسواس...يوسوس) که لیره‌شدا ئاواز و موسیقایه‌کی جوان ده‌به‌خشیته وشه‌کان که ئه‌وه‌ش یه‌کیک له سیماته جوانه‌کانی قورئانی بیرۆزه، هه‌روه‌ها له کۆتایی سوره‌ته‌که‌دا له هه‌ردوو وشه‌ی ( الجنة ....الناس) له رووی به‌لاغیه‌وه ( طباق) به‌دی ده‌که‌ین واته دوو وشه بێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بن، که باس له مرۆڤه‌کان و جنۆکه‌کانه....وه یه‌کیک له سیماته جوانه‌کانی ئه‌و سوره‌ته دووباره بوونه‌وه‌ی بیتی (سين) له کۆتایی وشه‌کان ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی گرنکی هه‌یه له‌گه‌ڵ مانا و باسی ئه‌و سوره‌ته چونکه ( سين) پیتێکی هه‌مسیه واته زیاتر بی ده‌نگی پێوه دیاره و له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کانی سحر و جاد و جنۆکه ده‌گونجی چونکه باسه‌که‌ش وه‌کوو له‌سه‌ره‌تا وتمان تایبه‌ته به‌و مه‌سه‌لانه....وه دووباره بونه‌وه‌ی وشه‌ی ) الناس) بۆ چه‌ندین جار ئه‌وه‌ش بایه‌خیکی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به مرۆڤه‌کان که هه‌ست بکه‌ن هه‌ر خۆی په‌نا و پشتی هه‌موو لایه‌کیانه....

