سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن کۆنترۆڵى سۆزه‌کانت ده‌که‌یت؟
ئاماده‌کردنى : سه‌روه‌ر حسن
نوسینگه‌ى ته‌فسیر..هه‌ولیر
ئه‌وه کارێکه له‌وپه‌ڕى ساده‌ییدا و ته‌نها پێویستى به زانینى یاسایه‌کى ساده و موماره‌سه‌کردنى ئه‌و یاسایه‌یه. ئه‌مڕۆ زانایان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌قڵى په‌نهان (العقل الباطن) کۆنترۆڵى سۆز و هه‌ڵچوون و هه‌سته‌کانى مرۆڤ یان جوڵه و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى ده‌کات! وه‌لێ ئێمه ڕاسته‌وخۆ ده‌رکى ئه‌و ئه‌قڵه ناکه‌ین، چونکه ئه‌قڵێکى په‌نهانه واته نادیاره.
تاقیکردنه‌وه‌کان ڕاستییه‌کى زانستیان سه‌لماندووه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌قڵى ئاگا یان هۆشیار (الواعي) که بیرى پێده‌که‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌قڵى په‌نهان ده‌گه‌نه که‌ناڵگه‌لى ته‌سک و ته‌نگه‌به‌ر، بۆنموونه تۆ ده‌توانیت سروشێک به ئه‌قڵى په‌نهانت بده‌یت که ده‌بێت فڵان کار بکه‌یت، له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ى ئه‌م سروشه‌دا ئه‌قڵى په‌نهان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌بێت و به‌ڕاستى ده‌ست به گۆڕان ده‌کات.
زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ى تێیدا په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌قڵى ئاگا و ئه‌قڵى په‌نهان چالاک ده‌بێت، ماوه‌ى به‌ر له نووستنه به چه‌ند خوله‌کێک، هه‌روه‌ها ماوه‌ى دواى له‌خه‌و هه‌ستان به چه‌ند خوله‌کێک... "د.جوزیف میرفی" له‌دواى هه‌زاران تاقیکردنه‌وه ده‌گاته ئاکامێکى گرنگ که له کتێبى "هێزى ئه‌قڵى په‌نهان" که ملیۆنێک دانه‌ى لێ فرۆشراوه تۆمارى کردووه، ئه‌و ئاکامه‌ش بریتیه له‌وه‌ى باشترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵکردنى هه‌ڵچوونه‌کان و توڕه‌یى ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێک به‌ر له نووستن و دواى وه‌ئاگاهاتنه‌وه ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک دووباره بکه‌یته‌وه، وه‌ک: "له‌م ساته‌وه ده‌بمه مرۆڤێکى هێمن و هاوسه‌نگ و به‌دوور له هه‌ڵچوون، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له ڕه‌فتارى سبه‌ینێمدا ده‌رده‌که‌وێت".
"د.میرفی" چاره‌سه‌رى زۆر له حاڵه‌ته‌کانى به‌م ڕێگایه کردووه و ئاکامه‌کانیش نایاب بوون و هه‌موو له هه‌ڵچوونه‌کانیان باشتر بوون، هه‌ندێکیان له مرۆڤى ئاسایى هێمنتر بوون!!
ئێستا ئومێد ده‌که‌ین هه‌موان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌کانى ئیسلام قه‌ناعه‌تى پێنه‌کردوون، پێغه‌مبه‌ر (ص) به ڕوون و ئاشکرایى ده‌رباره‌ى ئه‌م دیارده‌یه ده‌دوێت، واته له‌باره‌ى بایه‌خى په‌یوه‌ندیکردن به ئه‌قڵى په‌نهانه‌وه له کاته‌کانى به‌ر له نووستن و دواى له‌خه‌و بێداربوونه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمانى پێکردووین له‌و دوو ماوه‌یه‌دا نزا بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و نزایه کامه‌یه؟
پێغه‌مبه‌ر (ص) فێرى کردوین وشه‌گه‌لێک به‌ر له نووستن دووپات بکه‌ینه‌وه: "(اللهم إني أسلمت وجهي إليك و فوضت أمري إليك و ألجأت إليك ڕغبة و ڕهبة إليك لاملجأ و لا منجي من‌ك إلاّ إليك آمنت بكتابك الذي أنزلت و بنبيك الذي أرسلت)"... له‌گه‌ڵمدا ڕابمێنه ئه‌م وشانه چۆن خاڵیبوونه‌وه له خه‌م و په‌ژاره و بارگه‌کان و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان به‌درێژایى ڕۆژ، له‌خۆده‌گرن! چه‌ند ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌روونى له‌خۆده‌گرن بۆ که‌سێک که به‌ر له نووستن ده‌یانڵێت.
زانایانى ئه‌مریکا نه‌خۆشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن و فێریان ده‌که‌ن چۆن له‌گه‌ڵ خۆیان بدوێن: "له‌م ساته‌وه ده‌بمه مرۆڤێکى هێمن و هاوسه‌نگ و دوور له هه‌ڵچوونه‌کان، سبه‌ینێ ئه‌م ئاکامه له ڕه‌فتارمدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه".
به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى ئازیز (ص) فێرمان ده‌کات چۆن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار بدوێین و خه‌م و هه‌ڵچوونه‌کانمان بخه‌ینه نێو ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى خواوه و هه‌موو کاروبارێکمانى ڕاده‌ست بکه‌ین، هه‌ر ئه‌و زاته چى بوێت ده‌یکات، پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا جوانتر له‌وه هه‌یه خواى په‌روه‌ردگار پزیشکت بێت؟!
لێره‌دا وته‌ى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى لێبێت مان بیرده‌که‌وێته‌وه: [الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ [78] وَالَّژِی هُوَ یُگْعِمُنِی وَێسْقِینِ [79] وَإِژَا مَڕچْتُ فَهُوَ ێشْفِینِ [80] وَالَّژِی یُمِیتُنِی پُمَّ یُحْیِینِ [81] وَالَّژِی أَگْمَعُ أَن ێغْفِرَ لِی خَگِیئَتِی ێوْمَ الدِّینِ [82]](الشعرا‌ء/78-82)، واته: ئه‌و زاته‌ى دروستى کردوم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات، ئه‌و زاته‌ش خۆى خۆراکم پێده‌به‌خشێت و تینوێتم ده‌شکێنێت. کاتێکیش نه‌خۆش ده‌که‌وم، هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت... هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه. هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تى له ڕۆژى قیامه‌تدا له گوناهم خۆش ببێت.
که‌واته ئه‌مه ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژیه قورئانیه‌یه، گرنگترین ڕێساى شیفات فێرده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خواى په‌روه‌ردگار شیفات ده‌دات نه‌ک ئه‌قڵى په‌نهانت یان پزیشکه‌که‌ت، ئه‌وانه هیچ نین جگه له هۆکارگه‌لێک که خواى گه‌وره بۆى سازاندوویت تاکو ڕێگاى شیفابه‌خش به‌کاربێنیت. ئه‌مه‌ش واته هێزى چاره‌سه‌ر به قورئان زۆر گه‌وره‌تره له چاره‌سه‌ر به خۆته‌ڵقینى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هه‌مانکاتدا په‌نات بۆ قورئان و ده‌روونناسیش برد، ئه‌وا ئاکام مه‌زن ده‌بێت.

