سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پله‌و پایه‌ى نوێژ
نوسینى/ناصح ئیبراهیم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا) النساء: ١٠٣. واته: بێگومان نوێژ فه‌رمانێکى پێویست و کات بۆ دیاریکراوه.
نوێژ یه‌که‌م عیباده‌ته که فه‌رزکرا له سه‌ر موسوڵمانان, نزیکه‌ى سێ سالأ پێش کۆچکردنیان بۆ مه‌دینه, ئه‌و فه‌رزه‌یه که له ئاسمان له شه‌وى میعراجدا راسته‌وخۆ له نێوان په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم روویدا, له‌و ئاهه‌نگه پڕ شکۆیه‌دا بوو که یه‌که‌م جاره مرۆڤ بگاته ئه‌و شوێنه به‌رزه, له شه‌و و رۆژێکدا پێنج جار نوێژ فه‌رزکرا له‌سه‌رخۆى و ئوممه‌ته‌که‌ى، نوێژ یه‌کێکه له پایه گرنگه‌کانى ئیمان له دواى شایه‌تومان دێت, کۆڵه‌که‌ى ئایینه، کۆڵه‌که چۆنه بۆ ده‌وار نوێژیش ئاوه‌هایه بۆ ئایین. ئایا ده‌وار به‌بێ کۆڵه‌که راده‌وه‌ستێ ؟!..
نوێژ گه‌وره‌ترین فه‌رزى ئیسلامه, گه‌وره‌ترین عیباده‌تى جه‌سته‌یه, خواى گه‌وره له قورئاندا له‌دواى باسى ئیمان زیاد له هه‌موو په‌رستشه‌کانى تر گرنکى پێداوه، هه‌موو پایه‌کانى ئیسلام له نوێژدا کۆده‌بنه‌وه, هه‌روه‌ها له سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌رشیدا صلى الله علیه وسلم به هه‌مان شێوه گرنگى پێدراوه..
نوێژ کلیلى به‌هه‌شته, باشترین کرده‌وه‌یه, ئه‌و رێزه‌ى بۆ نوێژ دیاریکراوه نه‌دراوه‌ته هیچ پایه‌کى تر‌ى دین, به‌ندایه‌تى به‌بێ نوێژ هیچ سوودێکى بۆ قیامه‌ت نیه, یه‌که‌م کرده‌وه‌یه له قیامه‌تدا موحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێت، نوێژ په‌رستشێکى زۆر کۆنه‌وه گه‌لانى پێشوو هه‌موویان نوێژیان کردووه, ئیبراهیم سلآوى خواى له‌سه‌ر بێت له دوعاکانیدا داواى کردووه له خواى گه‌وره خۆى و نه‌وه‌کانى له‌و که‌سانه بن که نوێژ به‌چاکى ئه‌نجام ده‌ده‌ن(رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُڕّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ) إبراهیم: ٤٠.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره مه‌دحى ئیسماعیلى کوڕیشى پێده‌کات: (وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ وَكَانَ عِنْدَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا)مریم: ٥٥. واته: هه‌میشه‌و به‌رده‌وام فه‌رمانى ده‌دا به که‌س و کار و خێزانى که نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن, ئه‌و له لاى په‌روه‌ردگارى شایسته‌ى رێز و ره‌زامه‌ندى بوو..
له په‌ندو ئامۆژگارى یه‌کانى لوقماندا بۆ کوڕه‌که‌ی هاتووه: (يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَڕ)لقمان: ١٧. واته: کوڕى شیرینم نوێژه‌کانت به‌چاکى ئه‌نجام بده, فه‌رمان به چاکه بکه, رێگرى و قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ش بکه..
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى وه‌حیدا به‌موسا سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ فه‌رمووه: نوێژه‌کانت به‌چاکى ئه‌نجام بده, تا هه‌میشه منت له‌یاد بێت: (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي)گه: ١٤.
عیساش سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ هه‌ر مناڵێکى ساوابوو هاته‌گفت و فه‌رمووى: (وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا)مریم: ٣١.. واته: عیسا مناڵێکى ساوا بوو هاته گفت و به‌ده‌نگه ناسکه‌که‌ى فه‌رمووى: په‌روه‌ردگارم ئامۆژگارى کردووم هه‌تا له ژیاندا بم نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کات دانیش درێغى نه‌که‌م.
هه‌روه‌ها به پێغه‌مبه‌رى ئازیز و خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ)العنکبوت: ٤٥.
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! ئه‌وه‌ى بۆت ره‌وانه ده‌کرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه‌و, نوێژیش به چاکى ئه‌نجام بده.
پێویسته نوێژ پارێزگارى لێ بکرێت و به‌چاکیش ئه‌نجام بدرێت, جا چ له‌ماڵه‌وه بێ یان له سه‌فه‌را بێ, یا له‌کاتى ئاشتى و ئاسایش‌دا بێت, یان له‌کاتى جه‌نگ و ناخۆشى و ترس‌دا بێ: (حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (238) فَإِنْ خِفْتُمْ فَڕجَالًا أَوْ رُكْبَانًا فَإِذَا أَمِنْتُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ ) البقره: ٢٣٨ - ٢٣٩.
له‌کاتى ترس و جه‌نگدا نوێژ ئه‌نجام بده‌ن به پیاده بێ یان به سوارى, چۆن ده‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن به‌بێ رکوع و سه‌جده, به‌ڵکو به‌ئیشاره‌ت کردن, مه‌رج نییه رووش بکه‌نه قیبله, ئه‌وه‌نده نوێژ گرنگى پێدراوه!.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (رَأْسُ الأمْڕ الْإِسْلَامُ وَعَمُودُهُ الصَّلَاةُ..) . واته: چڵه پۆپه‌ى ئه‌م دیندارییه گه‌ردن که‌چى و گوێ رایه‌ڵییه بۆ خوا و ستونى راگرتنیشى نوێژه.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَصَامَ رَمَضَانَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ جَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ جَلَسَ فِي أَرْضِهِ الَّتِي وُلِدَ فِيهَا..) . واته: ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى به خوا و پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت نوێژه‌کانى به چاکى ئه‌نجام بدات و رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان بگرێت خواى گه‌وره ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه, کۆچى کردبێت له رێى خوا یان له جێگه‌ى له دایک بوونى خۆى مابێته‌وه.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له دواسات و نه‌خۆشى ماڵ ئاوایى یه‌کجاریدا هه‌ر هۆشی به‌لاى نوێژه‌کانیه‌وه بوو!!..
* عوبه‌یدولآى کوڕى عه‌بدولآ ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: چووم بۆ خزمه‌ت دایکى ئیمانداران عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ پێم وت: ئایا باسێکى نه‌خۆشیه‌که‌ى پێغه‌مبه‌رم صلى الله علیه وسلم بۆ ناکه‌یت؟. فه‌رمووى: به‌ڵێ بۆت باس ده‌که‌م: کاتێک نه‌خۆشیه‌که‌ى تینى بۆ هێنا تایه‌کى زۆرى لێهات پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (ئاوم بؤ بيَنن لة دةفريَكدا). ئێمه‌ش بۆمان ئاماده‌کرد, ده‌ستنوێژى گرت پاشان هه‌ستایه سه‌رپێ بڕوات به‌ره‌و مزگه‌وت بۆ پێش نوێژى خه‌ڵکه‌که له هۆش خۆى چوو پاشان هۆشى هاته‌وه و فه‌رمووى: (أصلّى الناس؟) ئایا خه‌ڵکه‌که نوێژیان کرد؟ وتمان نه‌خێر چاوه‌ڕێى تۆن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا!. فه‌رمووى: (ئاوم بؤ بهيَنن لة دةفريَكدا). ئێمه‌ش بۆمان ئاماده‌کرد, ده‌ست نوێژى گرته‌وه و هه‌ستایه سه‌رپێ بڕوات, له هۆش خۆى چووه‌وه, پاشان هاته‌وه سه‌رخۆى, فه‌رمووى: (أصلّى الناس ؟) ئایا خه‌ڵکه‌که نوێژیان کرد؟ وتمان: نه‌خێر چاوه‌ڕێى تۆن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (ئاوةكةم بؤ بهيَنن لة لةنطانةكةدا). ئێمه‌ش بۆمان ئاماده‌کرد, ده‌ست نوێژى گرت و, هه‌ستایه سه‌رپێ بڕوات له هۆش خۆى چوو, پاشان هاته‌وه سه‌رخۆى, فه‌رمووى: (أصلى الناس ؟!) ئایا خه‌ڵکى نوێژیان کرد؟ وتمان: نه‌خێر چاوه‌ڕێى تۆن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! صلى الله علیه وسلم.. عایشه فه‌رمووى: موسڵمانان کۆبونه‌وه و چاوه‌ڕێى پێغه‌مبه‌رى خوایان ده‌کرد بێت بۆ مزگه‌وت پێش نوێژى عیشایان بۆ بکات. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ناردى به‌دواى ئه‌بوبه‌کردا, بێت پێش نوێژى بۆ خه‌ڵکه‌که بکات, نێرراوه‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هات و به ئه‌بوبه‌کرى وت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمانى پێکردووى پێش نوێژى بۆ خه‌ڵک بکه‌یت, ئه‌بوبه‌کر ره‌زاى خواى لێ بێ پیاوێکى دلأ نه‌رم بوو فه‌رمووى: ئه‌ى عومه‌ر تۆ پێش نوێژیان بۆ بکه, عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: تۆ شایه‌ن تر‌ى به‌و شوێنه نه‌ک من, عایشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: ئه‌و چه‌ند رۆژه ئه‌بوبه‌کر پێش نوێژى بۆ ده‌کردن. پێغه‌مبه‌رى خوا ترسێک که‌وته دڵیه‌وه, دوو پیاو چونه ژێر باڵى که یه‌کێکیان عه‌باسى بوو ره‌زاى خواى لێ بێ له مالأ ده‌رچوو به‌ره‌و مزگه‌وت, سه‌یرى کرد ئه‌بوبه‌کر پێش نوێژى ده‌کات. کاتێ که ئه‌بوبه‌کر پێغه‌مبه‌رى خواى بینى ویستى بڕواته دواوه, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئیشاره‌تى بۆ کرد له جێى خۆى بمێنێ. فه‌رمووى: له ته‌نیشتیه‌وه دام نیشێنن, ئه‌وانیش له‌ته‌نیشت ئه‌بوبه‌کره‌وه دایان نیشاند, ئیتر ئه‌بوبه‌کر به‌پێوه ئیقتیداى کرد به پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم و خه‌ڵکه‌که‌ش به ئه‌بوبه‌کره‌وه, پێغه‌مبه‌ریش به‌دانیشتنه‌وه نوێژه‌که‌ى کرد .
* ئیمام على ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: دوا وته و ئامۆژگارى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بۆ هاوه‌ڵ به‌ڕێزه‌کانى ئه‌وه بووه ده‌یفه‌رموو: (الصَلاّة, الصَلاّة, اتَقُوا اللهُ فِيِما مَلَكَتَ أَيْمانُكم) . نوێژه‌کانتان, نوێژه‌کانتان, له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانى ژێر ده‌ستان زوڵم و سته‌میان لێ مه‌که‌ن.
سه‌رنج بده‌ن چۆن پێه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له دواساته‌کانى ژیانیدا چه‌نده به‌ته‌نگ نوێژه‌وه بووه وه چه‌نده گرنگى داوه به نوێژى جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا, چوار جار له‌سه‌ر یه‌ک ده‌ست نوێژ ده‌گرێ و هه‌وڵ ده‌دات هه‌ستێته سه‌رپێ و بڕوات بۆ پێش نوێژى موسڵمانان له مزگه‌وتدا, به‌لآم له هۆش خۆى ده‌چوو پاشان هۆشى ده‌هاته‌وه سه‌رخۆى, ده‌یفه‌رموو: ئایا خه‌ڵکه‌که نوێژیان کرد؟ تاچوار جار به‌و شێوه‌یه!!.
ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا کردى له‌و ساته وه‌خته‌دا به‌و نه‌خۆشیه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یى و گرنگى نوێژى جه‌ماعه‌ت و پێگه و شوێنى نوێژ.
ئه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله علیه وسلم خواى گه‌وره له گوناهى رابردوو‌و داهاتوشى خۆشبووه ئاوا به‌ته‌نگ نوێژه‌وه بووه‌و گرنگى پێداوه, ئه‌ى ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى جه‌سته‌ى ساغ و به‌هێزن؟ ئێوه چۆن رازى ده‌بن له خۆتان که‌دوا ده‌که‌ون له نوێژى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت؟!!.. ئه‌ى کاتێ که نه‌خۆش بوون چى ده‌که‌ن؟.
ئه‌ى موسوڵمانه خۆشه‌ویسته‌کان, ئه‌ى خواویسته‌کان: (الصَّلاة, الصَّلاة). دوا وته‌و ئامۆژگارى پێغه‌مبه‌رى خوا بووه صلى الله علیه وسلم بۆ هاوه‌ڵه‌کانى, یه‌که‌م شتێ که خواى گه‌وره له قیامه‌تدا موحاسه‌به‌تان ده‌کات له‌سه‌رى نوێژه‌کانتانه.. ده‌ى ئێوه‌ش له خوابترسن نوێژه‌کانتان به‌ڕکوع و سه‌جده‌و خشوعى ته‌واوه‌وه ئه‌نجام بده‌ن, موحاسه‌به‌ى خۆتان بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره موحاسه‌به‌تان بکات.

