سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وانه قورئانیه‌کان/ وانه‌ى هه‌شته‌م ...... باسى ( دلَ ) له قورئاندا
م.حیدر محمد
کارى دڵ چیه
دڵ له گرنگترین و به‌رێزترین به‌شه‌کانى لاشه‌ى مرۆڤه، مه‌ڵبه‌ندى بڕیاردانه له‌سه‌ر کارى باش و کارى خراپ، عه‌قل بیردۆزه‌کان شیده‌کاته‌وه، ئاڵۆزیه‌کان ده‌کاته‌وه، به‌دواى راستیه‌کان ده‌گه‌رێت، زانیارییه‌کان ده‌سه‌لمێنێ، به‌ڵام دوا بڕیار بۆ دڵه، چونکه ئه‌و بڕیار ده‌دات جه‌سته به‌م کاره رازیبێت یاخود ره‌تى بکاته‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ ((وَلِتَصْغَى إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَڕفُواْ مَا هُم مُّقْتَڕفُونَ))(الا‌نعام 113). دڵ شوێنى جێگیربوونى ئیمانه، له‌ناو دڵ ئیمان که‌م ده‌کات و زیاد ده‌کات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ ((قَالَتِ الأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ)) (الحجرات: 14)، قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى به‌چه‌ند کارێکى گرنگى دڵ کردووه.
١- ترسان و داچڵه‌کان (الوجل ) له کاتى بیستنى ناوى خوا، (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ) (الانفال : 2)، ئیماندارى راسته‌قینه کاتێک یادى خوایان کرد دڵیان ترس دایده‌گرێ و راده‌چڵه‌کێ.
٢- ملکه‌چ بوون (الاخبات) : بڕیارى ملکه‌چ بوون له دڵوه‌یه بۆ ئه‌و شته‌ى که باوه‌ڕى پێ هێناوه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ) (الحج : 54).
٣- پاک بوونه‌وه و خۆداڕنین له شیرک (السلامة من الشرك) ، هه‌روه‌کو باسمان کرد مه‌ڵبه‌ندى خواناسى یه‌کتاپه‌رستى ناو دڵه هه‌روه‌ها هه‌ر له دڵه‌وه‌ش بڕیارى شیرک هاوه‌ڵپه‌یداکردن بۆ خوا ده‌درێت، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ* إِلاَّ مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ) (الشعرا‌ء :88-89).
٤- گه‌ڕانه‌وه و ڕووکردنه خوا( الإنابة)، ئه‌مه‌ش کارى دڵه بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه ده‌دات و ڕووبکاته خوا، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ) (ق : 33).
٥- دڵنیایى و دامه‌زراوى(الطمأنينة) ، دڵنیایى و دامه‌زراوى مرۆڤ له‌سه‌ر ئیمان له دڵه‌وه‌یه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْڕ اللَّهِ أَلاَ بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) (رعد: 28).
٦- تراسان و پارێزگارى (التقوى) ، خۆپارێزى له گوناه و ترسان له‌خوا یه‌کێکه له گرنگترین کاره‌کانى دڵ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ) (الحج : 32).
٧- جێگیربوونى دڵ ( الانشراح) ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (أَفَمَن شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلإِسْلامِ فَهُوَ عَلَى نُورٍ مِّن رَّبِّهِ) (الزمر: 22).
٨- ئارامى دڵ (السكينة)، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِين) (الفتح: 4).
٩- نه‌رم و نیانى دڵ (اللين) ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (للَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْڕ اللَّهِ) (الزمر: 23).
١٠- سامگرتیبوون ( الخشوع) ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْڕ اللَّهِ) (الحديد : 16)، ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه دڵه‌کان سامدایانبگرێ و بترسن به یادى خوا.
١١- پاکى و پاکبوونه‌وه (الطهارة) ، (ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ)( الاحزاب :53).
١٢- وه‌رگرتنى رێنمونى (الهداية) ، (ومَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ )(التغابن:11).
١٣- رۆچون و قوڵبونه‌وه(التدبر) ، (أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا) (محمد:24)
١٤- هه‌ڵنجانى شت له شتێکى تر( الفقه) ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا ) (الأعراف:179).

