سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
كاتى به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره ؟وئايا زه‌كاتى سه‌رفتره به‌كێ ده‌دریت؟
باش‌ترين و خێرترين كات بۆ به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره ، پێش ئه‌نجام دانى نوێژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه ، (عَن ابْن عمر أَن رَسُول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ أَمر بِزَكَاة الْفطر أَن تُؤَدَّى قبل خُرُوج النَّاس إِلَى الصَّلَاة)رواه البخاري ومسلم . ، واته: عبدالله ى كورى عمر (ڕه‌زاى خوداى په‌روه‌ردگاريان لێبێت) فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌مرى كرد به به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره ، پێش چوونى خه‌ڵك بۆ نوێژى جه‌ژن ، وه هه‌روه‌ها جائيزه ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن بدرێت ، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه ، (روى البخاري رحمه الله : أن الصحابة كَانُوا يُعْطُونَ قَبْلَ الْفِطْڕ بِيَوْمٍ أَوْ يَوْمَيْنِ ) رواه البخاري (1511) .، واته : ئيمامى بوخارى ڕه‌حمه‌تى خوداى په‌روه‌ردگارى لێبێت ريوايه‌تى كردووه ، كه هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه‌كاتى سه‌رفتره‌يان ده‌دا ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن
وه هه‌روه‌ها حه‌ڕامه دواخستنى زه‌كاتى سه‌رفتره له‌كاتى خۆى به‌بێ عوزر ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رموويه‌تى : (فَمَنْ أَدَّاهَا قَبْلَ الصَّلَاةِ فَهِيَ زَكَاةٌ مَقْبُولَةٌ ، وَمَنْ أَدَّاهَا بَعْدَ الصَّلَاةِ فَهِيَ صَدَقَةٌ مِنْ الصَّدَقَاتِ)متفق عليه . ، واته: هه‌ركه‌سێ: زه‌كاتى سه‌رفتره بدات پێش نوێژى جه‌ژن ، زه‌كاته‌كه‌ى دروسته و قه‌بووله ، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له دواى نوێژى جه‌ژن بيدات ، ئه‌وه ته‌نها به‌خێر و سه‌ده‌قه‌يه‌كى بۆ حيساب ده‌كرێت ، به‌ڵام زه‌كاته‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ستۆى لا ناكه‌وێت هه‌تاوه‌كو دووباره نه‌يداته‌وه ، وه به‌هۆى تاخيركردنه‌كه‌شى تاوانبار ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌م ته‌رخه‌مى كردبێت .
ئايا زه‌كاتى سه‌رفتره به‌كێ ده‌چێت؟
زه‌كاتى سه‌رفتره به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه ئه‌و پاره‌و ماڵه‌ى هه‌يانه به ته‌واوى به‌شيان ناكات ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێويستى به (يه‌ك مليون هه‌بێت) بۆ ئه‌وه‌ى ژيانى ماڵ و منداڵى خۆى پێ به‌ڕێوه ببات ، به‌ڵام ته‌نها (نيو مليونى) هه‌يه ، يان كه‌مێك زياتر ، ئه‌م كه‌سه دروسته زه‌كاتى سه‌رفتره‌ى پێ بدرێت ، چونكه ماڵه‌كه‌ى به ته‌واوى به‌شى ناكات و كيفايه‌تى ئه‌و نيه .
به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه : ( وَطُعْمَةً للمساكين)حديث صحيح . واته : زه‌كاتى سه‌رفتره واجبێكه ده‌بێت بدرێت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ماڵه‌كه‌يان به‌ش ناكات . وه ووشه‌ى (المسكين) واته: ئه‌و كه‌سه‌ى كه نيوه‌ى ماڵى هه‌يه يان زياتر ، به‌ڵام به‌شى ناكات . كه‌واته بۆمان ده‌ركه‌وت ، كه زه‌كاتى سه‌رفتره دروست نيه به‌و كه‌سانه بدرێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن ، به‌ڵكو ده‌بێت به‌و كه‌سانه بدرێت كه هيچيان نيه ، يان هه‌ندێكيان هه‌يه به‌ڵام به‌شيان ناكات ، والله أعلم .
چه‌ند سود و تێبينيه‌ك سه‌باره‌ت به زه‌كاتى سه‌رفتره
1. زه‌كاتى سه‌رفتره باشتره بيده‌يت به‌و كه‌سانه‌ى كه دانيشتووى ئه‌م شاره‌ن كه تۆى تێدا دانيشتووى ، به‌ڵام هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رفتره‌كه بۆ دانيشتوانى غه‌يرى شارى خۆت بنێرى دروسته ، به‌ڵام باشتر وايه بيده‌يته دانيشتوانى شارى خۆت انظر : مجموع فتاوي ابن باز ، ج/14 ص214 .
٢. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌بيرى بچێت زه‌كاتى سه‌رفتره بدات پێش نوێژى جه‌ژن ، ئينجا له‌دواى نوێژى جه‌ژن به‌بيرى هاته‌وه ، دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه سه‌رفتره‌كه‌ى له دواى نوێژ بدات چونكه به عه‌مدى ئه‌م هه‌ڵه‌يه‌ى نه‌كردووه ، وقد قال تعالى : (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) ( البقرة : 286) واته : خودايه لێمان مه‌گره كاتێك شتێك له‌بير ده‌كه‌ين يان به هه‌ڵه ده‌يكه‌ن انظر : فتاوي ابن باز ، ج/14 ص215 .
3. سوننه‌ته زه‌كاتى سه‌رفتره بدرێت بۆ ئه‌و منداڵه‌ى له‌ناو زگى دايكى دايه و هێشتا له دايك نه‌بووه ، به‌ڵام واجب نيه ، واته ئه‌گه‌ر بۆ بدرێت خێره وه ئه‌گه‌ر بۆى نه‌درێت تاوان نيه انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص255 .
4. زه‌كاتى سه‌رفتره له بدايه‌تى ره‌مه‌زان دروست نيه بدرێت ، به‌ڵام ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن دروسته انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .
5. به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره زياتر له ئه‌ندازه‌ى خۆى دروسته ، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه مه‌به‌ستى به‌م زياده‌يه خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌كى جيا بێت له سه‌رفتره‌كه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى له‌م زياده‌يه هه‌ر زه‌كاتى سه‌رفتره‌كه بێت ئه‌وه بيدعه‌يه و دروست نيه ، چونكه ئه‌ندازه‌ى به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئێمه‌ى داناوه‌و دروست نيه بۆ هيچ كه‌سێك پێش ووته‌و ئه‌مره‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) بكه‌وێته‌وه انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .
6. زه‌كاتى سه‌رفتره ته‌نها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان واجب نيه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر فه‌قيرانيش واجبه ، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌م فه‌قيره خواردنى خۆى و منداڵه‌كانى زياتر بێت له‌شه‌و ڕۆژێك ، واته تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه سه‌رفتره‌كه له بڕى خۆى و منداڵه‌كانى بدات ، كه‌واته دروسته ئه‌م جۆره فه‌قيرانه زه‌كاتى سه‌رفتره وه‌ربگرن ، وه واجبيشه بيده‌ن ، چونكه بۆ به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره (حةدى نيصاب ) مه‌رج نيه انظر : فتح الباري ، 46/3 .
تيَبينى : لة كاتى نوسينى ئةم ناميلكةية سوودم وةرگرتووة لةم كتيَبانةى خوارةوة :
1. التعليقات الرضية على الروضة الدية ......... لشيخ محمد بن ناصرالدين الالباني رحمه الله .
2. الملخص الفقهي ......... لشيخ د. صالح بن فوزان الفوزان حفظه الله .
3. الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز .......... لشيخ د. عبدالعظيم بن بدوي .
4. الفقه الميسر وأدلته من القرآ‌ن والسنة ........ لشيخ سعد يوسف محمود ابو عزيز .
5. مجموع فتاوي ابن باز رحمه الله .
6. فتاوي ورسائل لابن عثيمين رحمه الله .
وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم
وتُبْ علينا إنك أنت التواب الرحيم
ئامادەکردنی مامۆستا هەڵگۆرد مصطفی گەڵاڵی

