سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ندازه‌ى به‌خشينى زه‌كاتى سه‌رفتره و ئايا پێويسته خواردن بدرێت يان پاره ؟
زه‌كاتى سه‌رفتره واجبه له‌سه‌ر موسوڵمانان به ئه‌ندازه‌ى چوار مشت به پڕى هه‌ردوو ده‌ست ، وه پێويسته به ده‌ستێكى نه زۆر گه‌وره وه نه زۆر بچوك زه‌كاته‌كه‌ى پێ پێوان بكرێت ، وه هه‌روه‌ها زانايان ده‌ڵێن چوار مشت به كيلۆ ده‌كاته نزيكه‌ى (3) سێ كيلۆ غرام ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت به كيلۆ زه‌كاته‌كه بدات ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه ، (عَن أَبَي سعيد الْخُدْڕيّ يَقُول كُنَّا نخرج زَكَاة الْفطر صَاعا من طَعَام أَو صَاعا من شعير أَو صَاعا من تمر أَو صَاعا من أقط أَو صَاعا من زبيب)رواه البخاري ومسلم . واته: ئه‌بو سعيد ، ئه‌م صحابيه به‌ڕێزه ده‌فه‌رموێت : ئێمه زه‌كاتى سه‌رفتره‌مان ده‌دا چوار مشت له خواردن ، يان چوار مشت له جۆ ، يان چوار مشت له خورما ، يان چوار مشت له كه‌شك ، يان چوار مشت له مێوژ ، وه هه‌روه‌ها زانايان ده‌ڵێن ، پێويسته ئه‌م جۆره خواردنه بدرێت كه زياتر خه‌ڵكى به‌كارى ده‌هێنن و ده‌يخۆن ، بۆ نمونه ئێستا له وو‌ڵاتى ئێمه زياتر برينج ده‌خورێت بۆيه پێويسته برينج بدرێت.
ئايا پێويسته خواردن بدرێت يان پاره ؟
ئه‌گه‌ر له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) وورد بينه‌وه ، ده‌بينين خواردنى له‌سه‌ر موسوڵمانان واجب كردووه نه‌ك پاره ، وه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە وسلم) موسوڵمانان پاره‌يان هه‌بووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مرى پێ نه‌كردن كه پاره بده‌ن بۆ زه‌كاتى سه‌رفتره ، به‌ڵكو ئه‌مرى پێكردن كه خواردن بده‌ن ، وه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نێردراوه له لاى خوداى په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت و فێرمان بكات گشت ئه‌م شتانه‌ى كه بۆ ئێمه باشن ، كه‌واته ئه‌گه‌ر دانى پاره له جياتى خواردن باشتر بووايه ، پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) به ئێمه‌ى ده‌وت ، بۆيه بۆ هيچ كه‌سێك دروست نيه ، شتێك بڵێت يان شتێك بكات به‌ناوى دين ، كه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نه‌ى وتبێت يان نه‌يكردبێت ، كه‌واته دانى پاره له جياتى خواردن ، موخاله‌فه‌ى سوننه‌ت و ئه‌مرى پێغه‌مبه‌رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، بۆيه جائيز نيه و دروست نيه پاره له جياتى خواردن بدرێت .
وه هه‌روه‌ها ئيمامى (مالك) و ئيمامى (شافعى) و ئيمامى (أحمد) ڕه‌زاى خوداى په‌روه‌ردگاريان لێبێت ، هه‌ر سێكيان يه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر نادروستى دانى پاره له جياتى خواردن ، كه‌واته ئێمه‌ش ده‌بێت يه‌ك ده‌نگ بين له‌سه‌ر بۆچونى ئه‌م سێ ئيمامه به‌ڕێزانه ، چونكه بۆ چونه‌كه‌يان له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە وسلم) ، به‌ڵام ئيمامى (أبو حنيفه) ره‌حمه‌تى خوداى په‌روه‌ردگارى لێ بێت ، به جائيزى داناوه كه پاره بدرێت ، به‌ڵام بۆ ئێمه دروست نيه له‌م مه‌سه‌له‌يه‌دا گوێڕايه‌ڵى بكه‌ين ، چونكه بۆچونه‌كه‌ى پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ت و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، وه هه‌ر كرده‌وه‌يه‌ك يان قسه‌يه‌ك به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بوو ده‌بێت ره‌ت بكرێته‌وه و قه‌بول نيه ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه (مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا ؛ فَهُوَ رَدٌّ)متفق عليه . واته : هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك بكات به ناوى دين وه ئێمه ئه‌مرمان پێ نه‌كردبێت ئه‌م كرده‌وه‌يه مه‌ردوده‌و قه‌بول نيه ، وه خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (وَمَا كَانَ رَبُّك نَسِيًّا) (مريم : 64). واته: ئه‌ى محمد (صلی اللە علیە وسلم) په‌روه‌ردگارى تۆ هيچ شتێكى له بير نه‌كردووه ، كه‌واته هه‌ر شتێك باشبێت بۆ خه‌ڵكى خوداى په‌روه‌ردگار له بير‌ى نه‌كردووه‌و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ڕاگه‌ياندووه بۆ ئه‌وه‌ى به خه‌ڵكى بڵێت بيكه‌ن ، كه‌واته له‌م فه‌رمووده‌يه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك به ناوى دين بكات به‌بێ به‌ڵگه ، ئه‌و كه‌سه كرده‌وه‌كه‌ى لێ قه‌بوڵ ناكرێت وه‌كو دانى پاره له جياتى خواردن ، وه له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر شتێك باش بێت بۆ خه‌ڵكى خوداى په‌روه‌ردگار له بير‌ى نه‌كرده‌وه ، كه‌واته ئه‌گه‌ر دانى پاره باشتر بووايه له خواردن ، خوداى گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى لێ ئاگادار ده‌كرده‌وه ، وه پێغه‌مبه‌ريش (صلی اللە علیە وسلم) ئێمه‌ى لێ ئاگادار ده‌كرده‌وه والله اعلم .
سةرجاوة
http://www.facebook.com/#!/photo.php?fbid=335476763211067&set=a.258536087571802.58611.100002462388303&type=1&permPage=1

