سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و پیاوه‌ى ئاوى دا به سه‌گێک چووه به‌هه‌شته‌وه
نووسینى: شیخ محمود المصری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
هه‌بوو نه‌بوو... له‌ناو به‌نى ئیسرائیل‌دا پیاوچاکێ هه‌بوو حه‌زى له گه‌شت و گه‌ڕان بوو.
رۆژێکیان ئه‌و پیاوه رۆشت به بیابانێکدا به مه‌به‌ستى سه‌فه‌رکردن، کاتێ له نیوه‌ى رێدا بوو، تینوێتى زۆرى بۆ هێنا.. بۆیه ده‌ستى کرد به گه‌ڕان به‌دواى ئاودا له هه‌موو شوێنێکدا.. تا بیرێکى بینى، به‌لآم زۆر قولأ بوو، بۆیه گه‌ڕا به‌دواى گوریسێک و سه‌تڵێکدا تا ئاو ده‌ربێنێ له بیره‌که‌دا، که‌چى ده‌ستى نه‌که‌وت، له ئه‌نجامدا خۆى رۆشته خواره‌وه بۆ ناو بیره‌که.. تێر ئاوى خوارده‌وه تا تینوێتى شکا.. بۆیه
سوپاسى خواى کرد و له بیره‌که هاته ده‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ى مارێک بێته ده‌ره‌وه بۆى و بیگه‌زێت یان تووشى ناخۆشیه‌ک ببێت.. کاتآ له بیره‌که هاته ده‌ره‌وه، سه‌گێکى بینى که زۆر تینوى بوو، ته‌نانه‌ت له تینواندا زمانى درێژ ده‌کرد و له‌سه‌ر خۆڵه شێداره‌که دایده‌نا که له که‌نار بیره‌که‌دا بوو تا تینوێتى پێى بشکێت.
پیاوه‌که ته‌ماشاى سه‌گه‌که‌ى کرد که چه‌ند ناڕه‌حه‌ته و چه‌نده تینویه‌تى.. بۆیه خۆیی بیرکه‌وته‌وه پێش ئه‌وه‌ى ئاو بخواته‌وه.
پیاوه‌که بیرى ده‌کرده‌وه که چۆن تینوێتى ئه‌و سه‌گه بشکێنێت.. بۆیه خۆى توانى بچێته ناو بیره‌که‌وه و ئاو بخواته‌وه، به‌لآم ئه‌م سه‌گه ناتوانێت دابه‌زێته ناو بیره‌که و گوریس و سه‌تڵێکیش نییه تا ئاو له بیره‌که‌دا بێنێته ده‌ره‌وه بۆ سه‌گه‌که. ئه‌ى چى بکات باشه؟
پیاوه‌که هیچ رێگایه‌کى شک نه‌برد بۆ ده‌رهێنانى ئاو له بیره‌که‌دا ئه‌وه‌نه‌بێ که پێلآوه‌که‌ى داکه‌نێ و بڕواته ناو بیره‌که‌وه و پێلآوه‌که‌ى پڕکات له ئاو و به‌و شێوه‌یه ئاو بدات به سه‌گه‌که.. بۆیه پیاوه‌که دابه‌زیه ناو بیره‌که و نه‌یتوانى پێلآوه‌که به‌ده‌ستێکى هه‌بڵگرێ چونکه پێویستى به ده‌سته‌کانى هه‌بوو تا سه‌رکه‌وێته سه‌ره‌وه، بۆیه ناچار بوو پێلآوه‌که به ده‌مى هه‌ڵگرێ و به‌و شێوه‌یه ئاوه‌که‌ى هێنایه ده‌ره‌وه و له‌به‌رده‌م سه‌گه‌که‌دا داینا، ئه‌ویش ئاوى خوارده‌وه و تینوێتى شکا.. خواى گه‌وره‌ش سوپاسى ئه‌و پیاوه‌ى کرد و له گوناهى خۆش بوو و، خستیه ژێر ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى به‌رفراوانیه‌وه.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. موسڵمان هیچ کرده‌وه‌یه‌کى چاک به‌که‌م ته‌ماشا ناکات.. موسڵمان له‌وانه‌یه کارێکى ساده بکات و ببێته هۆکارى سه‌رکه‌وتنى و به‌زه‌یى خوا و چوونه به‌هه‌شته‌وه.
٢. موسڵمان چه‌ند دڵسۆز بێت له کاری‌دا خواى گه‌وره‌ش ئه‌و کاره‌ى لێ وه‌رده‌گرێ و له دنیا و قیامه‌تدا له‌وه باشتر پاداشتى ده‌داته‌وه.. بینیمان چۆن ئه‌و پیاوه دڵسۆز بوو، چونکه ئاوى دا به سه‌گێک له بیاباندا و که‌س نه‌یبینى بێجگه له خوا (جل جلاله)، چونکه له‌وانه‌بوو بمردایه کاتێ بۆ جارى دووه‌م دابه‌زیه ناو بیره‌که تا ئاو به سه‌گه‌که بدات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕۆشته خواره‌وه بۆ ناو بیره‌که، له‌به‌ر ره‌زامه‌ندیى خواى گه‌وره.
٣. پێویسته موسڵمان به‌به‌زه‌یى بێت تا خواى گه‌وره ره‌حمى پآ بکات.. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تى (به‌زه‌ییان به‌وه‌دا بێته‌وه که له زه‌ویدایه، ئه‌وه‌ى له ئاسماندایه واته خواى گه‌وره به‌زه‌یی یه‌ته‌وه پیاتاندا).. پێویسته موسڵمان به‌به‌زه‌یى بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى ده‌وروبه‌رى و به‌رامبه‌ر به ئاژه‌لآنیش و به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێ له‌م گه‌ردوونه‌دا.
٤. پێویسته موسڵمان سوپاسى په‌روه‌ردگارى بکات له‌سه‌ر ئه‌و رۆزیانه‌ى که ناژمێردرێن.
بێگومان ئه‌و پیاوه دواى ئه‌وه‌ى زۆر تینوى بوو و ئاوى خوارده‌وه، بینى که ئه‌و سه‌گه له سه‌ختى تینوێتیدا زمانى درێژ کردووه، هه‌ستى به رۆزیى خوا کرد به‌سه‌ریه‌وه که تینوێتى بشکێنێ و سوپاسى رۆزیى خواى کرد که ئه‌و سه‌گه‌ى تێر ئاو کرد.

