سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هێنانه‌دى یه‌کخواپه‌رستى ڕاسته‌قینه : یه‌که‌م : نیازپاکى و دلسۆزى بۆ خواى گه‌وره له په‌رستندا
ئاماده‌کردنى : کاوان کوردى
ئه‌ویش به ڕه‌چاوکردنى ئه‌م خاڵانه ده‌بێت :
١- خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه بۆ خوا : ده‌بێت موسولمَان خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره هه‌موو قه‌واره‌ى دابگرێت و هه‌ست و نه‌ستى سه‌ر له‌به‌ر له‌و خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت , به پێچه‌وانه‌ى بێ ئیمانه‌وه, که خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى ده‌فه‌رموێت: (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلّهِ جَمِيعاً وَأَنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ )[البقرة : 16] واته: له خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن, که بێگه له خوا هاوتاى تر هه‌ڵده‌بژێرن , خۆشیان ده‌وێن وه‌ک خۆشه‌ویستى خوا ,به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه خوایان زۆرتر خۆش ده‌وێت ٠
٢- ترسانى ڕاسته‌قینه له‌خوا:
چونکه ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌ها و بێ سنور له ده‌ستى خواى گه‌وره‌دایه و که‌سى تر به وێنه‌ى خوا ده‌ستى به‌سه‌ر مرۆڤدا ناڕوات , ئنجا ئه‌گه‌ر ترسى هه‌ژارى , یاخود مردن یان ترسى تێکشکانى هه‌بێت , هه‌موى به ده‌ستى خوایه وهیچ که‌س باڵاده‌ست نییه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤُمِنِينَ )[التوبة : 13] واته: ئایا له بێ ئیمانان ده‌ترسن ؟ خوا له پێشتره که لێى بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه موسولمَانن ٠
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دو ڕوه‌کان ده‌فه‌رموێت: ( فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ إِذَا فَڕيقٌ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ ) [النساء : 77] واته: کاتێک خواى گه‌وره کوشتارى له‌سه‌ر پێویست کردن , یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان ترسیان که‌وته دڵ وله خه‌ڵکى ده‌ترسان , به ئه‌ندازه‌ى ترسان له خوا, یاخود زیاتریش ٠
٣- به‌ته‌نها ناسینى خواى گه‌وره له پاڕانه‌وه و پشت به‌ستن و تکاکردن :دا بێگومان له‌و شتانه‌دا, که ته‌نها خواى گه‌وره ده‌ستى به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات , وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذاً مِّنَ الظَّالِمِينَ) [يونس : 106] واته: بێجگه له خوا له که‌سى تر مه‌پاڕێره‌وه , له‌وه‌ىنه سودت پێ ده‌گه‌یه‌نن و نه‌زیان, ئه‌گه‌ر وا بکه‌یت ئه‌وا که‌واته تۆش له سته‌مکارانیت , یان ده‌فه‌رموێت: ( وَعَلَى اللّهِ فَتَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ )[المائدة : 23] واته:پشت به خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه موسوڵمانن, یاخود ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ أُوْلَـئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللّهِ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ )[البقرة : 218] واته: ئه‌وانه‌ى ئمانیان هێناوه و ئه‌وانه‌ى کۆچیان کردوه و جیهادیان کردوه له پێناوى خوادا ئه‌وانه داخوازى میهره‌بانى و به‌زه‌یى خوان ٠
٤- ئه‌نجامدانى دروشمه‌کانى په‌رستن به نیازپاکى بۆ خوا: چونکه خواى گه‌وره ده‌فه‌موێت: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ ) [البينة : 5] واته: فه‌رمانیان پێ نه‌کراوه به‌وه نه‌بێت , که خوا به نیازپاکى بپه‌رستن و مل که‌چى ته‌واوى بۆ ده‌ربڕن و به خاوێنى بیناسن و نوێژ ئه‌نجام بده‌ن ٠
٥- پیاده کردن و چه‌سپاندنى به‌رنامه و شه‌ریعه‌تى خوا : ئاشکرایه خواى گه‌وره سنورى حه‌ڵاڵ و حه‌رامى دیار کردوه و مرۆڤى موسوڵمانى پێوه پابه‌ند کردوه‌وه , به‌رنامه‌ى سه‌ر له‌به‌رى ژیانى بۆ نه‌خشه به‌ند کردوه , ئنجا ئه‌وه‌ى له‌سه‌رموسوڵمان بێت ته‌نها مل که‌چ کردن و پیاده‌کردنى ئه‌و شه‌ریعه‌ته خواییه‌یه وبه‌هیچ جۆرێک و به‌هیچ پاساوێک بۆى نییه ئه‌م لاو ئه‌ولا بکات و پشتى لێ بکات ,چونکه
أ) خواى گه‌وره کار به جێیه و فه‌رمانه‌کانى ڕه‌وا و دروستن و دورن له هه‌وه‌سکارى ٠
ب) وه‌ک مرۆڤى دروست کردوه فه‌رمانیشى پێ ده‌کات و ده‌زانێت چى له‌گه‌ڵ سروشتی‌دا ده‌گونجێت ٠
ج) خاوه‌نى زانایى و شاره‌زایى ته‌واوه و, ئاگاى له ڕابرد وئیستا و داهاتو هه‌یه ٠
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجاً )[المائدة : 48] واته: ئه‌ى موحه‌مه درودى خوات له‌سه‌ر بێت حوکمى نێوانیان بکه به‌و په‌یامه‌ى که خوا ناردویه‌تى و شوێن ئاره‌زوه‌کانیان مه‌که‌وه له جیاتى ئه‌و ڕاستییه‌ى که بۆت هاتوه ,بۆ هه‌ر گه‌لێک له ئیوه ,ڕێباز‌و به‌رنامه‌مان بۆیان داناوه ,یاخود ده‌رباره‌ى دو ڕوه‌کان ده‌فه‌رموێت: (وَيَقُولُونَ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّى فَڕيقٌ مِّنْهُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُوْلَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ [ 47] وَإِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَڕيقٌ مِّنْهُم مُّعْڕضُونَ )[ 48](النور47-48 )٠ واته: ده‌ڵێن ئیمانمان به خوا وبه پێغه‌مبه‌ر هێناوه و گوێڕایه‌ڵین , پاشان هه‌ندێکیان دواى ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن , ئه‌وانه هه‌رگیز موسولمَان نین ئه‌گه‌ر بانگ بکرێن بۆ لاى خوا و پێعه‌مبه‌ه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ى حوکمى نێوانیان بکه‌ن , ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن ٠
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به جوله‌که ودیانه‌کان ده‌فه‌رموێت: (اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ )[التوبة : 31] واته: ماَلوم (حبر) و قه‌شه‌کانیان کردوه به خواکانیان و بێجگه له خواى
کاتێک عه‌دیى کوڕى حاته‌م خوا لێى ڕازبێت له شام گه‌ڕابۆوه و هاتبوه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه ,عه‌دى گوتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌مان ده‌په‌رستن؟ فه‌رموى (اليسَ يُحِلَّونَ لَكُم مَا حَرَّمَ اللهُ فتحِلونَهُ , وَ يُحَرَّمُونَ مَا احَلَّ اللهُ فتحَرَّمونه ) واته: مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ,که خوا یاساغى کردبو بۆیان حه‌ڵاڵ نه‌ده‌کردو ئیوه‌ش به حه‌ڵاڵتان ده‌زانى و ئه‌وه‌ش ,که‌خوا حه‌ڵاڵى کردبو بۆیان یاساغ نه‌ده‌کردن ئیوه‌ش به یاساغتان ده‌زانى؟ گوتى به‌ڵێ , فه‌رموى (فتِلكَ عِبَادَتهُم) رواه الترمژى وهو صحیح واته:( ئائةوة ثةرستنيانة ) ٠

