سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێخ ابوحسنی خه‌رقانی و ئامۆژگارییه‌كانی (چیرۆك)
نووسینی / هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
شێخ أبو الحسنی خه‌رقانی، ناوی علی کوڕی جعفره خه‌ڵکی دێی خه‌رقانه، له نزیک قه‌زوێن.
ده‌ڵێن شێخ ئه‌بو یزیدی به‌سطامی که ڕێگای ده‌که‌وێته خه‌رقان ماوه‌یه‌ک له‌وێ ده‌مایه‌وه، پێیان ووت ئه‌ی أبا یزید بۆچی تۆ حه‌زت له‌م شوێنه‌یه خۆ که‌سی وای لێ هه‌ڵنه‌که‌وتووه که پیاوی چاک بێت‌و دڵت پێی خۆش بێت؟
فه‌رمووی: کوڕینه به‌ڕاستی من له‌م گونده بۆنی په‌یدا بوونی یه‌کێک له له دۆستانی خوا ده‌که‌م، که لێره به دواوه له‌م گونده له دایک ده‌بێ. کار‌و کاسبی ده‌کاتو نه‌مام ده‌نێژێو زه‌راعه‌ت ده‌کات. له دوای وه‌فاتی بایه‌زید. أبو الحسن له دایک ده‌بێ چۆنی باس کرد وابوو.
ڕۆژێک کابرایه‌ک دێته لای شێخ أبو الحسنی خه‌رقانی ده‌ڵێ قوربان هاتووم که عه‌بایه‌که‌ی خۆت له‌به‌ر من بکه‌یت تاوه‌کو ببمه پیاوێکی باش. شێخ أبو الحسن فه‌رمووی: کاکه ئه‌گه‌ر پیاوێک عه‌باو پۆشاکى ژنێک...الخ. ژنێک به‌سه‌ر خۆی دادا ده‌بێته ژن؟ ووتی: نه‌خێر. فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ژنێک به‌رگو لیباسی پیاوێک له‌به‌ر بکات ئایا ده‌بێته پیاو؟ ووتی نه‌خێر. فه‌رمووی: ده‌تۆش که پیاو نه‌بی به عه‌باو خه‌رقه‌ی من نابیت به پیاو.
هه‌روه‌ها ڕۆژێک که‌سێک له‌وانه‌ی که به‌ناو شێخن هاته لای أبو الحسن ووتی: ئیجازه‌ی ئیرشادم پێ بده تاکو خه‌ڵک بانگ بکه‌م بۆ لای خوا.
شێخ أبو الحسن فه‌رمووی: ووریابه خه‌ڵک بانگ نه‌که‌یت بۆ لای خۆت. ووتی جا چۆن شتی وا ده‌بێ که خه‌ڵک بۆ لای خۆم بانگ بکه‌م؟ أبو الحسن ووتی به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێکی تر وه‌ک تۆ بانگی خه‌ڵک بکات بۆ لای خوا‌و ئیرشادیان بکات تۆ پێت ناخۆش بێت ئه‌وه بانگ کردنی خه‌ڵکه بۆ لای خۆت.

