سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که
ئاماده‌کردنى : سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافی له چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ نوسینگه‌ى ته‌فسیر
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا] [الأنبياء : 30] واته: ئایا کافر و خوانه‌ناسان نابینن و بۆیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وى یه‌کپارچه بوون و له‌وه‌ودوا لێکمان جیاکردنه‌وه؟
ده‌کرێت بۆ یه‌که‌مین دیدگاى مرۆڤ له‌سه‌ر دروستبوونی گه‌ردوون بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چاخی به‌ردین، واته پێش سه‌دان هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا، ئه‌وکاته که خورافه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر خه‌یاڵ و هزرى مرۆڤ و گه‌شه‌ى ئه‌قڵی لاى میسرییه کۆنه‌کان و بابلیه‌کان... لاى ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له‌نێوان ئه‌زه‌لیه‌تی گه‌ردوون و خواوه‌نده جۆراوجۆره‌کان که له هزرى خۆیاندا دروستیان کردووه و ده‌سه‌ڵاتدارن به‌سه‌ریانه‌وه.
فه‌یله‌سوفه ئیغریقى و ڕۆمانییه‌کان هه‌وڵی دانانی تیۆریان داوه بۆ دیارده گه‌ردوونیه‌کان، له‌کاتێکدا که ئه‌ستێره‌گه‌ریى له هه‌ردوو شارستانیه‌تی هیند و چینی‌دا به‌ته‌واوى بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌و خاسیه‌ته گشتییه‌ى ته‌سه‌وراتی گه‌ردوونی لاى شارستانیه‌ته کۆنه‌کان چه‌سپاندووه، په‌یوه‌ستیه‌تی به جیهانی خواوه‌نده‌وه و باوه‌ڕى پته‌وى به بوونی جیاوازى بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان زه‌وى و ئاسماندا، که ڕێ به دانانی تیۆره نادات ده‌رباره‌ى گه‌ردوون و چۆنیه‌تی دروستبوونی، به‌ڵام دواى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه گرنگه‌ى له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا مرۆڤایه‌تی له‌بوارى فه‌له‌کناسی تیۆرییه‌وه (Cosmology) به‌خۆیه‌وه بینی، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بیردۆزى ڕێژه‌یی گشتی که چوارچێوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى گه‌ردوون دانا، سه‌ربارى تێڕوانین و چاودێریکردنی گه‌ردوون و دۆزینه‌وه‌ى نایاب له فه‌زادا، ده‌بوو تیۆرێکی گشتی دابنرێت ئه‌و ده‌رهاوێشتانه ئاوێته بکات بۆ پێشکه‌شکردنی تێڕوانینێکی یه‌کگرتوو و هاوتا به مه‌به‌ستی ڕاڤه‌کردنی گرنگترین دیارده گه‌ردوونییه‌کان و له‌و دیاردانه‌ش دروستبوونی گه‌ردوون.
له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌تاى دروستبوونى گه‌ردوون یه‌کێکه له‌و مه‌سه‌لانه‌ى فه‌یله‌سوف و زاناکان لێی دواون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ورد و تێروته‌سه‌ل و یه‌کلاکه‌ره‌وانه نه‌بوو، هه‌ربۆیه ژماره‌ى تیۆر و بۆچوونه‌کان زۆر بوون، تاکو زاناى به‌لجیکی گه‌ردوونناس "جۆرج لیماته‌ر" له‌ساڵی (1927ز)دا ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنی گه‌ردوون دوا و وتی: "له سه‌ره‌تاى دروستبوونیدا گه‌ردوون بارسته‌یه‌کی گازى بووه، چڕى و دره‌وشانه‌وه و گه‌رمییه‌که‌ى زۆر به‌رز و مه‌زن بوون".
پاشان له‌م بارسته‌یه‌دا و به‌کاریگه‌رى ئه‌و په‌ستانه گه‌وره‌یه‌ى له پله گه‌رمییه به‌رزه‌که‌یه‌وه دروستبوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ڕوویدا و په‌رتی کرد و به‌شه‌کانی به‌هه‌موو ئاراسته‌یه‌کدا بڵاوه‌پێکرد. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتیش‌دا ئه‌ستێره و هه‌ساره و گه‌له‌ستێره‌کان دروستبوون. هه‌ندێک له زانایان ئه‌م بیردۆزه‌یان به بیردۆزى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که (The Big Bang Theory) ناوناوه.
به‌ڕاى زانایانی فیزیای گه‌ردوون له به‌شێک له‌ملیار ملیار به‌شی چرکه‌یه‌ک (10 -34ضركة) و به‌ر له زیاد له چوارده ملیار ساڵه‌وه گه‌ردوون بارسته‌یه‌کی مه‌زنی پله گه‌رمی زۆر به‌رز بووه و به‌قه‌باره‌ى گۆیه‌کیش بووه تیره‌که‌ى ناگه‌یشتوه‌ته به‌شێک له هه‌زار به‌شی سانتیمه‌ترێک.
له‌ساڵی (1940ز)دا زاناى ئه‌مریکی به ڕه‌گه‌ز ڕووسی (ثسثؤڕ لة بوارى طةردوونناسى) "جۆرج گامۆف" پاڵپشتی تیۆره‌ى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى کردووه. ئه‌مه‌ش ڕێی خۆش کرد له به‌رده‌م هه‌ردوو زانا "بانزیاس" و "ویڵسون" له‌ساڵی (1965ز) دا که شه‌پۆله ڕادیۆییه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی گه‌ردوونه‌وه وه‌ربگرن، به‌جۆرێک که له هه‌ر جێگایه‌کدا تۆمار بکرانایه هه‌مان خاسیه‌ت و سیفه‌تی فیزیاییان هه‌بوو و به‌پێی کات و ئاڕاسته‌ش نه‌ده‌گۆڕان. ئه‌م شه‌پۆلانه ئه‌وانه‌ن که له سه‌رده‌مه دووره‌کانه‌وه هاتوون و پاشماوه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ن له چرکه سه‌ره‌تاییه‌کانى ڕوودانیدا که به‌دوایدا دروستبوونی گه‌ردوون دێت.
له‌ساڵی (1989ز) دا ئاژانسی بۆشایى ئه‌مریکی (ناسا) مانگی ده‌ستکردى (Cobe explorer)ى بۆ بۆشایى ئاسمان نارد که له دواى سێ ساڵ زانیارى زۆر وردى بۆ زه‌وى نارد. زانیارییه‌کان دڵنیایی ته‌واو له‌سه‌ر ڕاست و دروستی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که ده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕاستییه زانستییه له قورئانى پیرۆزدا ئاماژه‌ى پێدراوه، له‌ئایه‌تى ٣٠ ى سوره‌تى (الأنبياء)دا هاتووه: (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا)[الأنبياء : 30]
ماناى ئایه‌ته‌که به‌مجۆره‌یه: زه‌وى و ئاسمانه‌کان به ئه‌ستێره و هه‌ساره و گه‌له‌ستێره‌کانه‌وه که هه‌موویان پێکه‌وه ئه‌م گه‌ردوونه‌ى تیایدا ده‌ژین پێکدێنن، له‌بنه‌ڕه‌تدا بریتى بوون له ته‌نها یه‌ک بارسته‌ى پێکه‌وه‌لکاو، پاشان ئه‌و بارسته‌یه ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌دواى ئه‌وه ئه‌ستێره و هه‌ساره و گه‌له‌ستێره‌کان دروستبوون، ئه‌مه‌ش زانایانى گه‌ردوون له کۆتایى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دۆزیویانه‌ته‌وه... هه‌ردوو زانا "بانزیاس" و "ویلسۆن" له‌ساڵى (1978ز)دا خه‌ڵاتى نۆبڵیان له فیزیادا له‌سه‌ر ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌یان وه‌رگرت.

