سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٣٠ به‌روبووم له‌به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له‌قورئانی پیرۆز
پشتيوان سابير
خوای گه‌وره‌چه‌نده‌ها مژده‌ومزگێنی داوه‌به‌به‌ند موته‌قیه‌كانی له‌قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه:
یه‌كه‌م: مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له‌ژیانی دونیا‌و دواڕۆژدا، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ} يونس: 63،64.
واته: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به‌په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له‌حه‌رام)...هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که‌مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له‌قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه‌واقع و، هه‌موو مژده‌قورئانیه‌کان به‌زیاده‌وه‌دینه‌دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه‌سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
دووه‌م: مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ } النحل:128.
واته: چونکه‌به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه‌که‌خۆیان پاڕاستووه‌له‌گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
سێهه‌م: مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ } البقرة: 282.
واته: له‌خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که‌خێری تیایه‌بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له‌دوایه).
چواره‌م: ڕێنموونی كردن بۆ ڕێگای ڕاست و جیاوازی كردن له‌نێوان حه‌ق وباتیڵدا، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَاناً } الأنفال: 29.
پێنجه‌م: مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان وگه‌وره‌یی پاداشتی پارێزكاران، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْراً } الطلاق:5.
واته: ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه‌و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
شه‌شه‌م: مژده‌به‌لێخۆشبوون، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُوراً رَحِيماً } النساء: 129.
واته: خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له‌سته‌م، ئه‌وه‌به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
حه‌وته‌م: ئاسان كاری له‌هه‌موو كارێكدا، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْڕهِ يُسْراً } الطلاق:4.
واته: ئه‌وه‌ی که‌له‌خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
هه‌شته‌م: ده‌روو لێ كردنه‌وه‌و ده‌رچوون له‌غه‌م وبه‌ژاره، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً } الطلاق:2.
واته: ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
نۆیه‌م: به‌خشینی رزق ورۆزێكی فراوان به‌بێ ماندوو بوون، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً (2)وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ } الطلاق:3،2.
واته: ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه‌وله‌شوێنێکه‌وه‌ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که‌حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت.
ده‌یه‌م: رزگار بوون له‌ئازار وسزا، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا } مريم:72.
واته: له‌وه‌ودوا ئه‌وانه‌ڕزگار ده‌که‌ین که‌پارێزکارو خواناس بوون...
یازده‌یه‌م: مژده‌ی ڕێزلێنان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ } الحجرات:13.
واته: به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه...
دوازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی خۆشه‌ویستی، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ } التوبة:4.
واته: به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
سێزده‌هه‌م: ده‌سكه‌وتنی سه‌رفرازی، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ } البقرة:189.
واته: له‌خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
چوارده‌یه‌م: وه‌رگرتنی پاداشت و به‌زایه‌نه‌چوونی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ } يوسف:90.
واته: بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له‌گوناهو خۆگر بێت (له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه‌به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه‌نادات.
پازده‌یه‌م: وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ } المائدة:27.
واته: خوای گه‌وره‌ته‌نها له‌پارێزکاران قوربانی و چاکه‌وه‌رده‌گرێت.
شازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی به‌هه‌شت، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ }الذاريات:15.
واته: بێگومان خۆ پارێزانیش له‌شیرك و سه‌رپێچی، له‌نێو چه‌ندین باخات و، له‌پاڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاودان.
حه‌ڤده‌یه‌م: ده‌ستكه‌وتنی ئاسایش وپله‌وپایه‌یه‌كی گه‌وره، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ } الدخان:51.
واته: بێگومان پارێزكاران له‌جێگایه‌كی هێمن و ئاسایشدان.
هه‌ژده‌یه‌م: به‌رز بوون به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ } البقرة:212.
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌دونیادا پارێزگاری‌یان له‌سنووره‌كانی خوا كردووه، له‌ڕۆژی دواییدا له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه‌ده‌بن و ژیانی خۆشی هه‌تا هه‌تاییشیان هه‌یه.
نۆزده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی پاداشتی جۆراوجۆر وزۆربوونی خۆشیه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازاً (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَاباً (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَاباً (33) وَكَأْساً دِهَاقاً } النبأ: 31-34.
واته: به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ. كیژو كچانی هاوته‌مه‌ن و مه‌مك خڕ‌و دیمه‌ن جوان و تازه‌پێگه‌یشتوو ئاماده‌یه. وه‌په‌رداخی پڕ له‌شه‌راب.
بیست: نزیكبوونه‌وه‌له‌خوای گه‌وره‌له‌ڕۆژی دواییدا، له‌گه‌ڵ خۆشی بینینی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ (54) فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِنْدَ مَلِيكٍ مُقْتَدِرٍ } القمر:55،54.
واته: بێگومان پارێزکاران وان له‌باخات و ڕووباره‌کانی به‌هه‌شتدا. له‌نیشتگه‌یه‌کی په‌سه‌ندان لای پاشایه‌کی به‌ده‌سه‌ڵاتی توانا.
بیست ویه‌ك: ده‌روون پاكی، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ } الزخرف:67.
واته: دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه‌له‌پارێزکاران.
بیست ودوو: چاك بوونی كرده‌وه‌كان وله‌گه‌ڵ لێ‌خۆش بوون له‌تاوانه‌كان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ } الأحزاب:71،70.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌له‌خوا بترسن و پارێزکار بن و قسه‌ڕاست و دروست بکه‌ن. کرده‌وه‌کانتان چاك ده‌کات و له‌تاوانه‌کانتان خۆش ده‌بێ...
بیست وسێ: چاوڕۆشنی وزوو به‌ئاگابوون، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ } الأعراف:201.
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزکار بوون کاتێك خه‌ته‌رو وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان له‌شه‌یتانه‌وه‌پێ بگات یادی خوا ده‌که‌ن و خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه‌جا کوت وپڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌واته‌ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه.
بیست وچواره‌م: ده‌ست كه‌وتنی پاداشتی گه‌وره، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ } آل عمران:172.
واته: بۆ ئه‌وانه‌یان که‌چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره‌و بێ سنوور ئاماده‌یه...
بیست پێنجه‌م: مژده‌ی به‌ئاوات گه‌یشتن، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ } النور:52.
واته: جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له‌خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه‌سه‌رفرازو به‌ئاوات گه‌یشتوون.
بیست وشه‌ش: بیركردنه‌وه‌وتێڕوانین، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ فِي اخْتِلافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ } يونس:6.
واته: به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.
بیست وحه‌وت: دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌ئاگری دۆزه‌خ، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَسَيُجَنَّبُهَا الأَتْقَى } الليل:17.
واته: جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه‌دوور ده‌خرێنه‌وه.
بیست وهه‌شت: مژده‌ی بردنه‌وه‌ی چاكه‌كان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى } البقرة:197.
واته: به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که‌زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه.
بیست ونۆ: باش بوونی پاشه‌ڕۆژ، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ } هود:49.
واته: به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.
سی: به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ } الجاثـية:19.
واته: خوای گه‌وره‌دۆست و پشتیوانی پارێزکارانه.
داواكارین له‌خوای گه‌وره‌بكاته‌ئه‌و به‌ندانه‌ی كه‌پارێزكارن و ڕێنمویمان بكات بۆ ڕێگای ته‌قوا، وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العامين
سةرجاوة
http://www.islamhouse.com/p/321590

