ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پرسیارى ٣١/ به‌ڵکه‌ى فه‌رز بونى حه‌ج چیه‌؟ وه‌ چه‌ند حه‌ج فه‌رزه‌ له‌ سه‌رموسولمَان له‌ ژیانیدا ؟ ....(عقيدة)

پرسیارى ٣١/ به‌ڵکه‌ى فه‌رز بونى حه‌ج چیه‌؟ وه‌ چه‌ند حه‌ج فه‌رزه‌ له‌ سه‌رموسولمَان له‌ ژیانیدا ؟ ....(عقيدة)

ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام/فه‌رزه‌ له‌سه‌ر هه‌مو موسوڵمانێکى خاوه‌ن توانا که‌وا له‌ ژیانیدا لاى که‌مى جارێک حه‌جى ماڵى خواى گه‌وره‌ بکات له‌ مه‌ککه‌ ٠
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [إِإِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكاً وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ [ 96]فِيهِ آيَاتٌ بَيِّـنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِناً وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ][ 97])(ال عمران: 96-97 ) واته‌: به‌ڕاستى یه‌که‌م ماڵى که‌ دانراوه‌ بۆ ئاده‌میزاد وئاماده‌ کراوه‌ بۆ خواپه‌رستى کردنیان  ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌ککه‌ دایه‌, پێرۆز کراوه‌, ورێنموایى و هیدایه‌تى تێدایه‌ بۆ هه‌مو جیهان ,
له‌و ماڵه‌دا چه‌ند به‌ڵگه‌ و نیشانه‌یه‌کى رون و ئاشکرا هه‌ن که‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌یى و پایه‌به‌رزى ئه‌و ماڵه‌, له‌وانه‌ شوێنى وه‌ستانه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم که‌ ده‌چوه‌ سه‌رى و بیناى که‌عبه‌ى ده‌کرد, جا هه‌رکه‌سێک چوبێته‌ ناوى ئه‌و ماڵه‌وه‌, ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ دڵ ئارام بوه‌, حه‌ققى خوایه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵکى که‌وا حه‌جى ئه‌و ماڵه‌  بکه‌ن ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بو, و هه‌ر که‌سێکیش باوه‌ڕنه‌هێنێ ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و بێنیازه‌ له‌ هه‌مو جیهان ٠
هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌ خواى لێ رازبێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت: ) أيها الناس ، قد فرض عليكم الحج فحجوا فقال رجل أكل عام يا رسول الله ؟ فسكت حتى قالها ثلاثا ، فقالرسول الله صلى الله عليه وسلم : لو قلت نعم لوجبت ، ولما استطعتم ) {رواه مسلم (2 /رقم/ 1327) والنسائي (5 /110(} واته‌: ئه‌ى خه‌ڵکینه‌, به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ حه‌جى له‌ سه‌رتان فه‌رز کردوه‌, جا ئێوه‌ش حه‌جى ماڵى خوا بکه‌ن ٠ پیاوێک وتى هه‌مو ساڵێک ئه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا؟ پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت بێده‌نگ بو, تا کابرا سێ باره‌ى کرده‌وه‌, جا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموى : ئه‌گه‌ر بیڵێم  به‌ڵێ, ئه‌وه‌ له‌سه‌رتان پێویست ده‌بێت و ناشتوانن به‌جێى بێنن ٠  هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى ترى ئه‌بو هوره‌یره‌ خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموى:(  العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما ، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة) {رواة البخاري (3 /رقم/1773) ومسلم (2/رقم/ 1349)} واته‌: عومره‌ بۆ عومره‌یه‌کى تر ده‌بێته‌ هۆى داپۆشینى تاوانه‌کانى نێوانیان , وه‌ حه‌ج کردنێکى پاک که‌تاوانى تێکه‌ڵ نه‌بوبێت پاداشته‌که‌ى ته‌نها به‌هه‌شته‌٠
هه‌روه‌ها فه‌رموده‌که‌ى ترى ئه‌بو هوره‌یره‌ خواى لێ رازبێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموى: (  ‏ ‏مَن حَجَّ لله فَلَم ‏ ‏يرَفُث ‏ ‏وَلَم يَفسُق رَجَع َكَيَوم وَلَدتهُ أُمُّهُ ){ رواه ‏البخاري (3/رقم/ 1521) ومسلم(2/رقم/ 1350)}واته‌: هه‌ر که‌سێک ته‌نها له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره‌ حه‌ج بکات, هیچ قسه‌یه‌کى خراپ تێدا ئه‌نجام نه‌دات, ئه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ تاوانه‌کانى پاک ده‌بێته‌وه‌ وه‌کو ئه‌و رۆژه‌ى تیایدا له‌ دایک بوه‌ ٠  
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز