سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خۆنه‌ویستییه‌ک له‌سه‌روو خه‌یاڵه‌وه
نوسینى: شیخ محمود المصری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
مرۆڤ ده‌توانێ فه‌زڵى براکه‌ى بدات به‌سه‌ر خۆیدا، کاتێک که له ژیاندان، به‌لآم فه‌زڵدانى برا به‌سه‌ر خۆدا، کاتآ که هه‌ردووکیان له سه‌ره‌مه‌رگدان، ئه‌وه خۆنه‌ویستییه‌که که سه‌یرتره له خه‌یال.
له جه‌نگى یه‌رموک دا موسڵومانان ـ به فه‌زڵى خواى گه‌وره ـ سه‌رکه‌وتن و ژماره‌یه‌ک موسڵمان شه‌هید بوون و هه‌ندێکیشیان به سه‌ختى بریندار بوون، له‌وانه‌ى که به سه‌ختى بریندار بوون :حارسى کوڕى هیشام و عه‌کره‌مه‌ى کوڕى ئه‌بو جه‌هل و عیاشى کوڕى ڕه‌بیعه و چه‌ند که‌سێکى تر بوون.
ئه‌و سیانه له گۆڕه‌پانى جه‌نگه‌که‌دا به بریندارى که‌وتبوون، چه‌ند هاوه‌ڵێک چوون به‌هانایانه‌وه و هه‌ڵیانگرتن و بردنیان بۆ ژێر چادرێک،
که تیایدا چاره‌سه‌رى برینداره موسڵمانه‌کان ده‌کرا. حارسى کوڕى هیشام هه‌ستى به تینوێتییه‌کى زۆر ده‌کرد، بۆیه ئاماژه‌ى بۆ پیاوێک کرد ـ که یارمه‌تى برینداره‌کانى ده‌دا ـ که ئاوى بۆ بهێنێت، چونکه زۆر تین‌و بوو. ئه‌ویش ڕۆشت و ئاوى هێنا، به‌لآم ئاوه‌که که‌م بوو، پیاوه‌که له‌پال حاریسدا دانیشت و سه‌رى به‌رز کرده‌وه تا ئاوه‌که‌ى بداتێ، به‌لآم حارس ته‌ماشایه‌کى عه‌کره‌مه‌ى کرد که له‌پاڵیدا ڕاکشاوه و ئه‌ویش ده‌یه‌وێ ئاو بخواته‌وه، حارس به خۆى وت: ئه‌گه‌ر ئاو بخۆمه‌وه، ئه‌وه به‌شى عه‌کره‌مه ئاو نامێنێت، بۆیه به پیاوه‌که‌ى وت: ئاوه‌که ببه و بیده به عه‌کره‌مه، چونکه ئه‌ویش تینوێتى.
پیاوه‌که‌ش پێى وت: تۆش هه‌ر تینیوته!
حارسیش وتى: ئاوه‌که که‌مه و بیده به عه‌کره‌مه. پیاوه‌که‌ش ئاوه‌که‌ى برد تا بیدات به عه‌کره‌مه. عه‌کره‌مه‌ش ته‌ماشایه‌کى عیاشى کوڕى ڕه‌بیعه‌ى کرد، هه‌ستى کرد که ئه‌ویش تینوێتى، به پیاوه‌که‌ى وت: ئاوه‌که که‌مه و بیبه بۆ (عياش).
پیاوه‌که‌ش ئاوه‌که‌ى برد تا بیدات به عیاش، (عياش)یش ته‌ماشاى پیاوه‌که‌ى کرد که له ته‌نیشتیه‌وه بوو، به پیاوه‌که‌ى وت: ئاوه‌که که‌مه و بیده به‌وه‌ى ته‌نیشتم که ڕاکشاوه.
به‌و شێوه‌یه هه‌ر یه‌که له‌و حه‌وت برینداره داواى ده‌کرد له پیاوه‌که که ئاوه‌که بدات به براکه‌ى ته‌نیشتى.
کاتێ پیاوه‌که گه‌شته لاى بریندارى حه‌وته‌م، ته‌ماشاى کرد مردووه. بۆیه گه‌ڕایه‌وه بۆلاى بریندارى شه‌شه‌میان، ته‌ماشاى کرد ئه‌ویش مردووه.. گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێنجه‌م، ئه‌ویش مردبوو.. بۆیه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى چواره‌میان، ئه‌ویش مردبوو.. ته‌ماشاى عیاشى کرد تا ئاوى بداتآ، ئه‌ویش مردبوو.. ته‌ماشایه‌کى عه‌کره‌مه‌ى کرد تا ئاوى بداتآ، ئه‌ویش مردبوو.. به خێرایى ڕۆشت بۆ لاى (حارس) تا ئاوى بداتآ، ئه‌ویش مردبوو!!
به‌و شێوه‌یه هه‌موویان شه‌هید بوون، به‌بآ ئه‌وه‌ى قومێک له‌و ئاوه بخۆنه‌وه، چونکه هه‌ریه‌که‌یان ده‌یویست تینوێتى براکه‌ى بشکێنێت و خۆى به تینوێتى بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى سیفه‌تى خۆنه‌ویستى تیایاندا.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. فه‌زڵى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى برینداران، ئه‌وانه‌ى له‌پێناوى خواى گه‌وره‌دا جیهاد ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن.
٢. فه‌زڵى خۆنه‌ویستى (الإِيثار) به‌تایبه‌تى له‌و هه‌ڵوێستانه‌دا که مه‌عده‌نى پیاوى تیادا ده‌رده‌که‌وێت.

