سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌خته‌وه‌رى له کاتژمێرێکدا ٢ -٢
و/ یوسف هه‌ریرى
بنه‌ماکانى به‌خته‌وه‌رى
١- په‌یوه‌ندى ڕۆحى :
کاتێک دڵنیایى له ناخى خۆت ده‌چێنى هه‌ست به سه‌قامیگیرى ده‌که‌یت و کاتێک دوور ده‌که‌ویته‌وه له خۆپه‌رستى و حه‌سودى هه‌ست به‌خۆشه‌ویستى ده‌که‌یت به‌رامبه‌ر که‌سانى تر. ،، سه‌له‌فى صالح،،
٢- ته‌ندروستى باش و ووزه :
ئه‌و ڕێگایه‌ى که مێشکى خۆتى پێ به‌رنامه‌دار ده‌که‌یت و ئه‌و ڕێگایه‌ى که لاشه‌ى خۆتى پێ تێر ده‌که‌یت و ماوه‌ى به‌رده‌وام بوونت له سه‌ر وه‌رزش کردن کارده‌کاته سه‌ر ته‌ندروستى و ئاستى تواناکانت.
٣- خۆشه‌ویستى و په‌یوه‌ندى یه‌کان:
کاتێک په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ که‌سانى تر خۆشه‌و هه‌ست به خۆشه‌ویستى خه‌ڵکى ده‌که‌یت و گرنگیت پێ ده‌ده‌ن و هه‌ست ده‌که‌ن که پێویستیان به تۆیه، ئه‌مه زۆرترین به‌خته‌وه‌رى یه.
٤- خۆ سه‌لماندن :
کاتێک ئامانجێکى به نرخت هه‌یه‌و زۆرگه‌رم و گوڕى له سه‌رى زۆر کار ده‌که‌یت بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه‌ت .
شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمیه ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌ڵێت : دوژمنه‌کانم چیم پێ ده‌که‌ن : من به‌هه‌شتم له سنگدایه ، به‌ندکردنم خه‌ڵوه‌ته‌و دوورخستنه‌وه‌م گه‌شت و گوزاره‌و کوشتنیشم شه‌هاده‌ته.
بنه‌ماکانه گۆڕینى هه‌ستى سلبى بۆ ئیجابى
١- جولـه‌ى له‌ش/ ئه‌و ڕێگایه‌ى که لاشه‌ت پێ ده‌جوڵێنیت کارده‌کاته سه‌ر هه‌سته‌کانت.
٢- ئاماژه‌کانى ده‌م و چاو/ له ده‌م و چاودا ٨٠ ماسولکه هه‌یه که به‌ستراوه‌ته‌وه به مێشک ئه‌گه‌ر تۆ دڵ خۆش بیت ئه‌وا خاو ده‌بنه‌وه، به‌لآم ئه‌گه‌ر توند‌و ترش بیت ده‌کشێن.
- به گۆڕینى به‌شه‌کانى ده‌م و چاوت ده‌توانیت هه‌سته‌کانت بگۆڕیت.
- له هه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى سلبى خه‌نده‌یه‌ک دِروست بکه...
٣- لاسایى کردنه‌وه‌ى ناوه‌وه :
هه‌ر کارێک که ده‌یکه‌یت پێنج هه‌سته‌وه‌ره‌که‌ت به کاردێنیت و ئه‌و ڕێگایه‌ى که پێ ى ده‌ژیت یان هه‌ر ئه‌زمونێک پێکهاته‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ئه‌گه‌ر شێوه‌ى پێکهاته‌که‌ت گۆڕى ئه‌وا هه‌موو ئه‌زموونه‌که ده‌گۆڕێت.
٥- خۆ سه‌لماندن :
کاتێک ئامانجێکى به نرخت هه‌یه‌و زۆرگه‌رم و گوڕى له سه‌رى زۆر کارده‌که‌یت بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه‌ت .
به گۆڕینى به‌شه‌کانى ده‌م و چاوت ده‌توانیت هه‌سته‌کانت بگۆڕیت.
له هه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى سلبى خه‌نده‌یه‌ک دِروست بکه...
راهێنان - گۆڕینى سۆز به گۆڕینى پێکهاته
١- بیر له هه‌ڵوێستێکت بکه‌وه که بۆته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ست به دڵته‌نگى بکه‌یت.
٢- کاتێک بیر له‌و کاته ده‌که‌یته‌وه که دڵته‌نگ بوویت تێبینى یه‌که‌م شت بکه که مه‌ترسیت بۆ دروست ده‌کات، ئایا ئه‌مه وێنه‌یه یان ده‌نگه یان هه‌سته.
٣- تێبینى دووه‌م شت بکه که مه‌ترسیت بۆ دروست ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگ بوو بۆ نمونه ئه‌و ده‌نگه چى یه - ئایا ده‌نگى تۆیه یان ده‌نگى که‌سێکى تره.
٤- تێبینى بکه چى به خۆت ده‌ڵێیت یان خه‌ڵک چیت پێت ده‌ڵێن بۆ نمونه هه‌ست به دڵته‌نگى ده‌که‌یت یان ماندوێتى.
٥- ئێستا تێبینى بکه هه‌سته‌کانت له کێ ى له‌ش ته‌رکیز ده‌که‌ن ئایا له گه‌ده‌ته ، له سینگته، له شانه‌کانت، له سه‌رت،یان هه‌ر شوێنێکى تر.
٦- ئێستا تێبینى ئه‌و وێنه‌یه بکه که ته‌رکیزى له سه‌ر کراوه : پێش خۆت ده‌بینی ، ڕاستت، لاى چه‌پت ، واى دابنێ وێنه‌که لێت دوور ده‌که‌وێته‌وه وه بیربکه‌وه که زیاتر ..زیاتر دوور ده‌که‌وێته‌وه - هه‌ست به چى ده‌که‌یتِ ؟
٧- ئێستا ده‌نگه‌که وه‌ربگره‌و بیگۆڕه به ده‌سته‌واژه‌ى من به‌هێزترم - من به‌خته‌وه‌رم - من زاڵ ده‌بم به سه‌ر کێشه‌کانم - ئێستا هه‌ناسه‌دانه‌وه‌یه‌کى قوڵ وه‌ربگره ، ئه‌و هه‌وایه‌ى ده‌رده‌که‌یته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵى دا دڵته‌نگى و سۆزى سلبی فڕێده ده‌ره‌وه.
٨- ئه‌و وێنه‌یه بگۆره‌و خۆت وا دابنێ که هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى و چێژ‌و که‌یف خۆشى ده‌که‌یت به خۆت بڵێ من به‌هێزم وه به قوڵى هه‌ناسه بده وێنه‌ى خه‌نده‌یه‌ک له ده‌م و چاوت بکێشه.
٩- ئێستا هه‌سته‌کانت چۆنن؟
کاتێک جوله‌ى لاشه‌و ئاماژه‌کانى ده‌م وچاو و بۆچوونى ناوه‌وه‌ت ده‌گۆریت ، ده‌توانیت بۆچوونه‌کانى ئێستات بگۆریت .

